له كۆتایی ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ‌دا له‌وكاته‌ی مرۆڤه‌كان به ره‌نگی جیاواز‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه چاوه‌ڕوانی ساڵ نوێ بوون، ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئاهه‌نگێڕان و ده‌سته‌له‌ملان و خۆشه‌ویستی بوو، ئا له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا، زایونییه‌كان خاوه‌ند بیری نازی نوێ، به دڕندانه‌ترین شێوه هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی بێدیفاعی غه‌ززه، به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ئاگربارانی ئه‌و شاره‌یان كرد. قوربانییه‌كانی مندالڕ و خێزانی هه‌ژارو سته‌مدیده‌كانی ئه‌و شاره بێدیفاعه‌یه، فاشیسته‌كان، زیۆنیزمه‌كان وه‌ك ڕه‌فتاری هه‌میشه‌ییان به‌دڕندانه‌ترین شێوه هێرشیان كرده سه‌ر غه‌ززه. هه‌موو ساڵێك دیاری ده‌ستی داگیركه‌ران له‌ساڵی نوێ‌دا تۆپباران و كوشتنی به‌كۆیه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له قه‌ندیلیش و سنووره‌كانی كوردستان فڕۆكه‌كانی ڕژێمی توركی فاشی تۆپبارانی گوندنشینه‌كانی سنووره‌كانی كوردستانیان كرد، ئیسرائیل به بیانووی بوونی حه‌ماس و توركیاش به‌بیانووی PKK. له‌كاتێكدا حه‌ماسیش ده‌بوو بابه‌تیانه بیری بركردبایه‌ته‌وه‌و گه‌مژانه رۆنه‌چوونایه‌و خه‌ڵكی غه‌ززه‌یان به‌و ده‌رده نه‌بردایه كه ناتوانن به‌رگری بكه‌ن بۆ ده‌بنه خۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن به چه‌ند گولله‌یه‌كی بێ‌سود به‌ناوی ساروخی غه‌رراد.. تاد كه هیچ نییه له خۆ ده‌رخستن و هۆكارێك نه‌بێت بۆ كوشتن و برینی خه‌ڵكی غه‌ززه.
به‌ڵێ 20 ڕۆژه نیزامی تاوان و خوێن مرۆڤه‌كان ده‌كاته قوربانی نیازه گڵاوه‌كانی، و بیری كۆنه‌په‌رستی. له‌كاتێكدا كه حه‌ماس به ده‌نگدان ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌ئه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن زایۆنییه‌كان و ئه‌مریكا جێگه‌ی قبولڕ نییه. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا واقعی ڕژێمه گه‌نده‌ڵه عه‌ره‌بیه‌كانیش به‌ڕوونی به‌ده‌ركه‌وت. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دوورن له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی كه بانگه‌شێی بۆ ده‌كه‌ن، وه مۆراڵی مرۆڤایه‌تیان نییه‌و ویژدانیان له‌ده‌ست داوه بۆ كورسیه‌كانیان، ئه‌م بێ مۆراڵه‌یه‌ش كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیمای سیای ئه‌و حوكمڕانانه‌بوو، كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌زاران مرۆڤ بوونه قوربانی بیری ژه‌نگ هه‌ڵاتووی ده‌روون نه‌خۆشێكی یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به هاوكاری ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له غه‌ززه ڕووده‌دات، مێژوویه‌كی دووره له كوردستان به‌رده‌وامه. ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه حوكمڕانه‌كان چه‌ند ترسنۆك و به‌رژه‌وه‌ند پارێزن. له‌سه‌ری ساڵدا له جیاتی دیاری، تۆپی یاری كردن و بووكه شووشه، ئیسرائیل تۆپی ئاسمانی و قومبه‌له‌ی فسفۆریه بۆ منداڵه‌كانی غه‌ززه ده‌نێرێت. زۆر بێ به‌زه‌ییانه هه‌موو توانای خۆی خستووه‌ته گه‌ر بۆ تێكشكاندن هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ بوونیان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، ده‌وڵه‌ته به‌ناو دیموكراتیه‌كانی ئه‌وروپاو دۆسته نزیكه‌كه‌یان ئه‌مریكا نه‌ك بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه به‌ڵكه ماف ده‌ده‌نه ئیسرائیل به‌ناوی پارێزگاری كردن له‌خۆی هه‌روه‌ك سه‌رۆكی تاوان (بۆش) ئاماژه‌ی پێدا، منداڵانی غه‌ززه له‌خوێندا بگه‌وزێنی. كوا مافی مرۆڤ؟ كوا دیموكراتی و شارستانی؟ ئا ئه‌وه‌یه شارستانی فاشیزم، هۆلۆكۆست زیندوو ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا. نایانه‌وێت له‌بیر بچێت، شه‌رمه بۆ ئیسرائیل كه باس له هۆلۆكۆست بكات چیتر، كه كوشتنی به‌كۆو تۆپباران له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا دیاری ده‌ستیه‌تی بۆ بێده‌سه‌ڵاتان. هه‌موو ساڵێك ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دیاری ده‌ستیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێرانكاری و كوشتن و بڕینه، هه‌رده‌مه‌ی به‌ناو بیانوویه‌كه‌وه. ئه‌مڕۆش ئه‌م په‌تایه‌ش زۆربه‌ی نووسه‌ره بێسه‌واده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دژی شه‌ڕو كوشتار هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ده‌نگیان نایه‌ت یان ده‌ستی تاوان بۆ حه‌ماس درێژ ده‌كه‌ن، من نایه‌م به‌رگری له حه‌ماس بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ره‌وا نییه به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت چاوپۆشی له‌و كرده‌وه درندانه‌ی زایۆنییه‌كان بپۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی جووله‌كه شتێكه‌و رژێمی زایۆنیش شتیی دی. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئێوه باس له دیموكراتی ده‌كه‌ن ئه‌وا حه‌ماس خه‌ڵكی غه‌ززه خۆیان به‌خواستی خۆیان هه‌ڵیان بژاردوه، گه‌رچی ئێوه وه‌ك بیروبۆچوون جیاوازیش بن له‌گه‌لڕ حه‌ماس. پێده‌چێت عه‌باسیش ژێر به ژێر رێكه‌وتنێكی كردبێت، ئه‌و كرده‌وانه‌ی عه‌باس وه‌ك جاشێك وایه به‌رژه‌وه‌ندخواز بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسورمانه هه‌ڵوێستی دۆستی نزیك و ستراتیژی ئیسرائیله، ئه‌ویش توركیای فاشیه كه هات و هاواریه‌تی، بۆ، له‌پێناوی چیدایه وا باره‌ی لێهه‌ستاوه؟ دیاره بۆ شاردنه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی و په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆڵه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، یاوه‌ك شانۆیه‌كی نوێیه بۆ شكست هێنان به هێزی به‌رگری له غه‌ززه، له‌كاتێكدا توركیا بۆ خۆی سنووری كوردستان ده‌به‌زێنێت وه‌ك داگیركه‌رێك وتۆپبارانی گونده‌كانی سنووری باشوری كوردستانی ده‌كات وه‌ك فاشیستێك، وه به‌درندانه‌ترین شێوه له‌گه‌لڕ كورده‌كانی توركیا ره‌فتار ده‌كات، كه‌چی هاتوو هاواریه‌تی و باسی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌كات. بۆیه بۆ ئۆردۆغان واچاكتره بیرێك له مرۆڤه‌كانی ناو توركیا به‌تایبه‌ت كورد بكاته‌وه و وه‌ك مرۆڤ ره‌فتار بكات، ئه‌وكات خۆی ته‌نگه‌تاو بكات ده‌نا كه‌س باوه‌ر به‌و فرمێسكه تیمساحیانه‌ی ئه‌و ناكات كه ده‌یرێژێت. كاتێك من وا ده‌نووسم هاو سۆز‌و هاوخه‌باتم له‌گه‌لڕ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی خۆراگر. به‌ڵام توركی فاشی با بزانێت كوردیش مرۆڤن وه وه‌ك ئه‌و بانگه‌شێی بۆ ده‌كات ئیسلامیشن. كوا هه‌ڵوێستی راستگۆیانه ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ك شاڤێز له ڤه‌نزوێلا ده‌ری بری له برینی په‌یوه‌ندی هه‌روه‌ها پۆلیڤیاش هه‌ڵوێستی وه‌رگرت. به‌ڵام مردن وسه‌رشۆرییه بۆ حوكمرانانی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ی باسی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌كه‌ن. به‌ڵام سه‌رشۆرن ئێستا. وه توركیای ره‌گه‌زپه‌رستی تیرۆریستیش له‌گه‌لڕ نیزامی ئیسرائیل هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌یان هه‌بوو دژی كورد هه‌روه‌ك قونسولی ئیسرائیل له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا (له‌كاتی خۆیدا له نووسینێكمدا ئاماژه‌م پێدا)، كه ئیسرائیل دژی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه، وه به‌ره‌نووه به‌فری چواندبوو، كه نازانێت له‌كوێ هه‌ڵده‌كات بۆ كوێیه. وه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش بێده‌نگن به‌رامبه‌ر هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توركیای فاشی، ئایا سه‌ركردایه‌تی بابه‌تیانه بیریان له‌كێشه‌كان كردووه‌ته‌وه، كه هاوكێشه‌كان هاوسا (یه‌كسان) نین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی غه‌ززه له كوردستان روونه‌دات، یا بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یه‌و، به‌رز راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی تاك و حیزبیه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی. له‌باشوور هیچ هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه نییه به‌رامبه‌ر غه‌ززه، ده‌كرێت بڵێین له‌به‌ر خاتری ئه‌مریكایه یان نه‌بوونی هاوكێشه‌كه و نه‌گونجانی بارودۆخه‌كه‌یه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌ندیل و غه‌ززه ده‌سته خوشك بن.
ئه‌ڵمانیا 20. 01. 2009
