له ماوه‌ی بووری ئێمه چه‌ند که‌سێکی خه‌لکی باشوری کوردستان، نیشته‌جێی تاراوگه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه، نامه‌یه‌کی کراوه‌مان بۆ رای گشتی به ناونیشانی
(شارستانیه‌تی شاری هه‌ولێر له تێکدان ڕزگار بکه‌ن!) * بلاوکرده‌وه، ژماره‌یه‌ک له دلسۆزانی به‌رێزی ئه‌م پرسه نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تییه‌ش له هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تی پشتگیریان کردین، تاچه‌ند له کاره‌که‌مان سه‌رکه‌وتوو بووین، تا چه‌ند توانیمان گۆمی مه‌نگی بێدنگی بشلهقێنین؟ ئه‌مه جێگای پرسیار و به‌دوا داچوونه!
به‌لام پێویسته ئه‌وه بلێم نامه‌ی ناوبراو، راو دیتن و تێبینی ئازادانه‌ی ئێمه بوو وه‌ک که‌سانێکی ئازادیش به‌مافی خۆمانی ده‌بینین له‌سه‌ر شوێنه‌واری گرانبه‌ها و مێژوویی پیره هه‌ولێر، ههلبدهینێ، ئێمه له‌خه‌می کلتوور و دیرۆکی زیندووی قه‌لا و مناره و ته‌واوی ئه‌و شوێنه‌واره شارستانییانهین که له هه‌ولێر هه‌ولی وێرانکردنی بدرێ، تێکدان و کاولکردنی گه‌ره‌که کۆنه‌کانی ئه‌م شاره، به له‌ناو بردنی به‌شێک له مێژوو و شارستانی بوون و ناسنامه‌ی دیرۆکی شاری ئه‌ربائیلۆ، ئهربیللای ده‌بینین.
له ژماره 39ی هه‌فته‌نامه‌ی رووداو/ رۆژی دووشه‌ممه 2009. 1. 12ه و له لا4ی به ناوی راپۆرت/ رووداو/ هه‌ولێر، راپۆرتێرێک که ناوی خۆی نه‌نووسیوه، راپۆرتێکی لینگاوقوچی بۆ چه‌واشه‌کردن و به‌لارێ دابردنی باری سه‌رنج و رای گشتی کوردستان و ده‌ره‌ره‌وه بلاوکردۆته‌وه.
ئه‌م به‌رێزه به مه‌به‌ست له راپۆرته‌که‌ی ته‌نێ باس له به‌ره‌ی تورکمانی و تورکمانه به‌رێزه‌کانی شاری هه‌ولێر ده‌کا، رای تورکمانه به‌رێزه‌کان ده‌کاته ده‌سکه‌لای ده‌ستی وه‌ک ئه‌وه‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر جگه له هاونیشتمانی تورکمانی که‌سی تری وه‌ک کورد، عه‌ره‌ب، جوله‌که تیا نه‌بووبێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی خاوندار و خودانی سه‌ره‌تا و دیماهی هه‌ر ئه‌م به‌رێزانه بن، راپۆرتێری به‌رێز به‌دلی تورکچیه که‌مالیسته‌کانی تورکیای نووسیوه، ئه‌م به‌رێزه وه‌ک رۆژنامه‌ڤانێک ده‌بوو، دیدار و چاوپێکه‌وتن پرسیاره‌کانی له‌گه‌ل مێژوونووسان، شوێنه‌وارناسان، رۆژههلاتناسان، ئه‌کادێمی و پسپۆرانی بواری شارستانی کۆن بکا نه‌ک له‌گه‌ل دوو مامۆستای به‌رێز، که‌له‌م باره‌یه‌وه تایبهتکارنین، ته‌نێ له‌دایک بووی ئه‌م گه‌ره‌کانه کۆمه‌کێک ناکا به‌م پرسه گرنگه، دیاره رای ئه‌م دوو مامۆستا هێژایهش گرنگه و ده‌بێ به‌هه‌ند بگیرێ به‌لام نه‌ده‌بوو ئاوا خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بۆ راپۆرتێکی ئاوا ته‌نیا به به راگیری دووکه‌س واز بێنێ.
نه‌ده‌بوا هه‌ر له خۆیه‌وه‌ش ئه‌م چه‌ند ده‌نگه نارازییهی هه‌نده‌ران به بچوک و که‌م بخوێنێته‌وه له پێناو نووسینی راپۆرتێک و ده‌ستکه‌وتێک له ماسته‌ر پلانه عه‌ربییه لوبنانییه‌که**، نزیک کردنه‌وه‌ی ئێمه و به‌ره‌ی تورکمانی، گومانکردن له‌وه‌ی ئێمه چاومان له موچه و به‌راتێکی به‌ره‌ی تورکمانی بێ کارێکی نامورالی و پۆلیسیه، هه‌مدیس ئه‌م چه‌وت خوێندنه‌وه‌یه میتودێکی ئه‌و په‌ری نادیموکراتییه و له‌گه‌ل داب و نه‌ریت و پرنسیپه‌کانی رۆژنامه‌وان نایه‌ته‌وه،
له کۆتاییدا ئه‌وه ماوه بلێم:
توائهوو کاکم گای به‌گونی ده‌ناسێته‌وه، ئێمه باسی چی ده‌که‌ین ئه‌م به‌ره‌و کوێمان ههلهته و دهستخهلهت ده‌دا.
سه‌رکه‌ش/ئوپساله/سوید
2009. 01. 14
... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... .
*ئه‌م وه‌لامه رای تایبه‌تی خۆمه ده‌رباره‌ی راپۆرتی گۆرین، نازانم چه‌ند که‌س هاورامه، بۆیه به‌ناوی تایبه‌تی خۆم بلاوی ده‌که‌مه‌وه!
**بروانه هه‌فته‌نامه‌ی روداو، لا4 ژماره 39ی 2009. 1. 12
