

بابه‌ت/ وێنه‌ی تۆمه‌تبار: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی (12/9/2008) له‌گه‌ڕه‌كی ئاوباره‌ی شاری سلێمانی، ژنێك به‌ناوی (مه‌هاباد عه‌لی عارف) ته‌مه‌ن (47) ساڵ كوژرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌دواداچوونی ووردی بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرد و ده‌ركه‌وت كه‌دوو برای به‌ناوه‌كانی (كاروان عه‌لی عارف) و (هاوڕێ عه‌لی عارف) تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی و له‌یاسا هه‌ڵهاتوون.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و چه‌سپاندنی یاسا، وێنه‌ی هه‌ردوو تۆمه‌تباران (كاروان عه‌لی عارف) و (هاوڕێ عه‌لی عارف) ده‌نێرین بۆ به‌ڕێزتان به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌یان بینی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
- ژماره (100) سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان (p. jcc) .
- ژماره ته‌له‌فۆنی (3128262) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
بهرێوهبهرایهتیهتیهكهمان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاداشتێكی ته‌رخان كردووه بۆ هه‌ركه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌وه بدات و ببێته هۆی ده‌ستگیركردنیان.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان
هاپێچ:
- وێنه‌ی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌سیدی.
وێنه‌یه‌ك بۆ:
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان.. یاسا.. راگه‌یاندن.. له‌گه‌ل رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌رێم.. له‌گه‌ڵ رێزدا
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- دادگای سلێمانی/ دادوه‌ری تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- دادگای سلێمانی/ داواكاری گشتی تاوانه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان (p. jcc) .. له‌گه‌ل رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- رادیۆ‌و ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ (nna) .. له‌گه‌ل رێزدا.
- خولاو.
