بڵێسه جه‌بار فه‌رمان: ئه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا ده‌بینێرێت له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا وێنه‌ی نییه. له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا زۆر که‌س ده‌رده‌که‌ون و
وه‌ک ڕۆشنبیرو غه‌مخۆری کێشه‌یه‌ک دێنه ئه‌ژماردن که له ڕاستیدا وانییه‌و ئه‌و هه‌موو ناو‌و ده‌رکه‌وتن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌یه بۆ بلیمه‌تی و توانای ئه‌و که‌سه ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و که‌سه لێزانه له یاریکردندا هه‌ر ڕۆژه‌ی به په‌تێک یاری ده‌کاو ئاماده‌یه بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات و پاره‌و حه‌زه‌کانی هه‌موو سووکایه‌تییه‌ک قبووڵ بکات و به‌لایه‌وه ئاساییه ئه‌مڕۆ به‌پێچه‌وانه‌ی دوینێوه قسه‌بکات و ده‌وربگێرێت. ئه‌م که‌سه کۆیلانه خۆیان هێنده به زیره‌ک و بلیمه‌ت ده‌زانن پێیانوایه له‌سه‌روی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدان و که‌س عه‌یب و عاریان نابینێت بۆیه خه‌ڵک به گێل ده‌زانن و به‌لایانه‌وه ئاساییه هه‌ر ڕۆژه‌ی ته‌پڵێک بکوتن. درێژه‌ی ناده‌مێ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵم مه‌هاباد قه‌ره‌داغی یه‌کێکه له‌م که‌سه کۆیله‌و بێ هه‌ستانه‌ی ئاماده‌یه له پێناو ده‌رکه‌وتن و ده‌سته‌ڵات و پاره‌دا قوربانی به هه‌موو شتێکی پیرۆز بدات، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌م ئه‌وه د‌ڵێم:هه‌موومان چاک ده‌زانین پێشتر ئه‌م خانمه فێمێنیسته چ ڕۆڵێکی یارده‌کردوو خۆی وه‌ک دووژمنی بابه کوشته‌ی ده‌سته‌ڵات پیشان ده‌داو
خۆی به یه‌که‌م داکۆکیکه‌ری مافه‌کانی ژنان داده‌نا. ئه‌م ڕۆڵانه هه‌مووی یاریکردن بوو بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌کانی ئه‌وه‌بوو هاته‌وه بۆ کوردستان له کوردسات به‌رنامه‌یه‌کی بۆکرا هه‌وڵی دا هێرۆخان ببینێت به‌ڵام نه‌یتوانی له‌م هه‌وڵه‌یدا شکستی خوارد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ سوید‌و له‌وێوه چه‌ند وتارێکی پڕ جنێوی له‌سه‌ر مام جه‌لال و بڵاوکرده‌وه دواتر که پارتی پاره‌یان بۆ ڕۆکرد به بۆنی پاره مه‌ست و حه‌یران بوو له گه‌ڵ مامۆستاکه‌ی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن به‌جووته خۆیان کرده کۆشی نێچیردا. ئه‌مه هه‌ڵوێستی مه‌هاباد قه‌ره‌داغییه ئیتر نازانم چۆن شه‌رم ناکات ده‌نووسێت و له تیڤێکان دا ده‌رده‌که‌وێت. له ده‌رفه‌تێکی تردا ئه‌وه‌ده‌گێرمه‌وه کاتی خۆی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی دووسێ جاره سه‌ردانی باوکمی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خه‌ونه گڵاوه‌کانی به‌لام باوکم هه‌ر زوو ماهییه‌تی ئه‌م ژنه‌ی ناسی‌و وتی هه‌رگیز ئاماده‌نیم کۆمه‌کی ئه‌م ژنه‌بکه‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌ک تایبه‌ت به‌خۆی.
Belese_jabar_ferman@ hotmail.com
