كارزان بابان – هه‌ولێر: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیسلامییه‌كان به هه‌مه‌هانگی یه‌كتر هه‌ڵسان به سازدانی مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری له‌هۆڵی های ستی شاری هه‌ولێر بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ كه‌رتی غه‌زه. له‌م مه‌راسیمه جه‌ماوه‌ریه، كه خۆیان ناویان لێناوه جه‌ماوه‌ری تێیدا هێرش كردن و جوێندان بوو به ئیسرائیل و ئه مریكا، مه‌به‌ستی ئه‌م كاره له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رنج راكێشانی ئێران بوو یاخود له لایه‌ن ئێرانه‌وه راسپێردرابوون كه ده‌بێ ئه‌و كاره بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌م حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وانه‌ی كوردستان پێیان وایه سه‌ر كرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كوفر و موشریكه‌كان تێكه‌ڵن و پیاوی ئیسرائیلن، ئیسلامیه‌كان خه‌ڵكی ساده‌و نه‌فام به ئاقارێك ده‌به‌ن كه ركیان له سه‌ركرده‌كانیان بێته‌وه و به كافریان بزانن.
مه‌حمه‌د بازیانی كه ئیسلامییه‌كی توندڕه‌وه له رادیۆی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له دیدارێكدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وان داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ رێپێوان دژی جوله‌كه‌و یه‌هود، به‌ڵام وه‌زاره‌ت رێگای پێنه‌داون، پێی وابوو حكومه‌تی هه‌رێم ژێرده‌سته‌و به‌كار هێنه‌ری جوله‌كه‌ن بۆیه رێگایان به رێپێوانه‌كه‌یان نه‌داوه كه بۆ پشتیوانی و هاوخه‌می خه‌ڵكی غه‌زه ده‌یان كرد، به داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێگه به‌و رادیۆ و تیڤییانه ده‌دات كه خه‌ڵك وا چه‌واشه بكه‌ن و به‌ره‌و توندڕه‌ویان به‌رن، كه ركیان له وڵاته‌كه‌یان ببێته‌وه‌و سه‌ركرده‌كان به كافر بزانن. له لایه‌كی دیكه جه‌نابی كاك مه‌حمه‌د بازیانی وه‌كو فتواده‌رێك فتوای حه‌رام كردنی ده‌ركرد بۆ هه‌ندی خواردن و خواردنه‌وه غازییه‌كانی وه‌كو پیپسی و كۆكه كۆلا و هه‌ندی جۆری په‌نیر و مه‌عجونی ددان، كه گوایه دروستكراوی جوله‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان و مه‌حمه‌د بازیانی ده‌یكات به ئاشكرا بانگه‌شه‌كردنه بۆ گێره‌شێوێنی و جه‌هاله‌ت و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كیه، به‌ڵام زۆر سه‌یره ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به بێده‌نگی سه‌یری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ترسناكه‌ی ئیسلامییه‌كان ده‌كات و هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه!!، بێگومان بێده‌نگیش مانای ره‌زامه‌ندی و پشتگیرییه. هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر مه‌حمه‌د بازیانی و ئیسلامییه‌كان هانده‌ری تیرۆرن و ده‌بێت دادگایی بكرێن، به‌ڵام داواكاری گشتی كوردستان بێده‌نگه!!.
