حه‌یده‌ر مه‌نتك: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ هه‌رێمی كوردستان بی گومان جیاوازه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌ڕانه‌وه‌كانی تری، وه‌ك چاوه‌ڕوا
ن ده‌كرا تایبه‌ت بی به دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌كته‌ب و مه‌لبه‌ندو ئۆرگانه‌كانی (ی. ن. ك) بۆ گۆرانكاری وچاكسازی بنه‌ڕه‌تی به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك.. هه‌ڤاڵ مام جه‌لاڵ له‌رۆژی18/12/2008له په‌یامێكی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ڕاگه‌یاندبه‌ئاراسته‌ی گۆرانكاری وچاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی حكومه‌ت ودوورخستنه‌وه‌ی له‌هه‌یمه‌نه‌ی حزب پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی گه‌ڵاڵه كردوه بۆ ئه‌كتیڤ كردن و توكمه كردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به جیاوازی له گه‌ڵ حزبدا واته جیاوازی به موئه‌سه‌سه‌كردنی حكومه‌ت بی ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له حكومه‌تدا.. پرۆژه‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌ره‌تا له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی په‌سند كرا دواتر به‌رێز سه‌رۆك كۆمار وه‌ك خه‌مخۆرێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ده‌ستور كردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد مه‌بده‌ییه‌ن بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌یان به‌باش زانی، ئه‌مه یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی ره‌سمیه كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پله بلنده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌وشێوه‌یه.. لێره‌دا مام جه‌لال وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌یی له ده‌ست پێش خه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتن و به دیهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له پێشه‌وه دواتر بۆ عێراقی فیدراڵ به‌رده‌وام بووه‌و ڕۆڵی ئه‌یجابی تیا گێڕاوه له لایه‌كی تر ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دوو جار بۆ كه‌ركوك له ماوه‌ی 15ڕۆژ خۆی له خۆی دا ته‌كانێكی گشگیروله شوێنی خۆی دابوو چونكه كوتله توركمانی وسه‌رۆكی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان دیتنیان و داواكاری و پێشنیاره‌كان هه‌ولێكی تری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی شه‌قامی كوردی له گه‌ڵ ئه‌و ناره‌زایانه ی له سه‌ر كورد هه‌یه‌له كه‌ركوك و به هه‌مان شێوه‌ش بایه‌خ دانه به دۆستایه‌تی له گه‌ڵ ووڵاتی توركیای دراوسی.. وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌بوایه بۆ ڕای گشتی و به تایبه‌ت كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان پڕۆژه‌ی دۆستایه‌تی زیاتری هه‌بوایه له‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی كێشه‌یان له سه‌ره به‌تایبه‌تی كه‌ركوك چونكه ئه‌وی ڕۆژی حكومه‌تی سه‌دام كورد‌و توركمان چه‌ند كه‌مینه‌یه‌تی تری وه‌ك یه‌ك ئازار داوه‌و خه‌ونه‌كانیان زوو ئاوا بووه‌و لێره‌وه‌و پڕۆژه‌و ئه‌جێندای كاره‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رز ده‌نرخێنین و ئومێد ده‌كه‌ین سه‌ركردایه‌تی كوردپڕۆژه‌كه به هه‌ند وه‌ربگرێت و كاری جدی له سه‌ر بكات 0 ده‌ست خۆشی وته‌مه‌ن درێژی بۆهه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) ده‌خوازین..
