خه‌ندان / نوسه‌ری کتێبی ئۆ قیانوسێک له تاوان: گومانی تێدا نیه کۆمه‌لگه‌ی کوردی ده‌مێکه هه‌ولو خه‌بات ده‌دات له‌پێناو ئازادی راده‌ربرین. که‌سیس گله‌ی له‌مه نیه‌و هه‌موکه‌س مافی خۆیه‌تی چ مهابادخان وه‌ک نوسه‌ر چ ئه‌و خانمانه‌ی تر وه‌ک ره‌خنه‌گرو خوێنه‌رێك، به‌لام کێشه‌که له‌وه‌دایه کام ره‌خنه‌و له‌پێناو چیدا؟ ئایه ئامانجی ره‌خنه‌کان بابه‌ته‌که‌ی مهابادیان ده‌وله‌مه‌ند کردوه‌و هه‌ندێ شتی باشتریان بۆ ئیزافه کردوه؟؟ ئایه مهابادیان ئاگادارکردوه له فه‌رامۆش کردنی ده‌یان ووشه‌ی تری گۆرانیه‌کانی عه‌زیز وه‌یسی که لێوان لێ‌ون له سوکایه‌تی؟؟ ئایه مهاباد تاوانی کردوه له‌سه‌ر من‌و تۆی ژن دێته قسه‌ونایه‌وێ چیتر به بێوه‌ژنێک بڵێت (بێوه‌ژنه‌و ده‌ستی دوه؟) چونکه مهاباد پێی وانیه بێوه‌ژن کالابێو کۆن ببێت
به‌لام ره‌خنه‌کان بیره‌وه‌ریه‌کی زۆر تالیان هێنایه‌وه یادی من.. که خوێندکار بوین له‌قۆناعی سه‌ره‌تایو ناوه‌ندی گه‌ر به‌هه‌زار هه‌له‌کروزێو پارانه‌وه خوابیکردایه و مامۆستایه‌ک ره‌حمی پێ بکردینایه وانه‌ی سرودمان هه‌بوایه ئه‌وا شاگه‌شکه ده‌بوین، ، یه‌کێ له‌ناومان هه‌رزو بوێرانه ده‌ستی ده‌کرد به‌گۆرانی چرین.. به‌لام هینده‌ی نه‌ده‌برد له‌بری ده‌ست خۆشی مامۆستاکان ده‌یان گوت دانیشه بۆ ده‌رسه‌که‌ت وا ئازابه، ، ... مادام له بیرکاری فیزک... هتد سه‌رکه‌وتو نیت تاوانه گۆرانی بڵییت
من دروست له‌و ره‌خنانه ئه‌مه‌م به‌بیر هاته‌وه.. وه‌ک ئه‌وه‌ی مادام مهاباد له‌سه‌ر خاکی ولاتی خۆیدا ده‌ژیوموچه‌یه‌کی هه‌یه ئیتر نابێ‌و تاوانه هیچ بڵێت، ، مادام پۆستێکی وه‌ر گرت و نه‌ی توانی هه‌مو شت بۆ ژن بکات ئیتر چۆن ده‌بێت ره‌خنه بگرێت، ، نزیکه‌ی 112 رێکخراوی ژنان هه‌ن له‌کوردستان ئه‌وان تائێستا چیان پێکراوه؟؟ زیاتر له 200 کۆنفرانسی گه‌وره کراوه، نوێنه‌ری ئه‌و هه‌مو رێکخه‌اوه جوه‌لای سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌یاسای فره ژنی خۆ ئه‌وان نه موچه‌و نه قه‌له‌م به‌ده‌ستی هیچ حیزبێك نه‌بون ئه‌ی بۆ هیچیان ده‌ست نه‌که‌وت؟؟
به‌رێزێک له ره‌خنه‌کانیدا له مهاباد ده‌پرسێت (که تائێستا به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته هیچت نه‌کردوه‌و ئاخۆ ده‌متیان به‌دۆلار به‌ستوه) باشه خاتون گیان خۆ ده‌می تۆ نه‌به‌سراوه‌و له‌سه‌ر خاکی به‌شی زه‌رد ناژیتو موچه‌ش وه‌رناگری لێی ئه‌ی تۆ چیت کردوه؟؟ خۆ هیچ نه‌بێ مهاباد بای ئه‌وه‌نده ره‌نجی داوه که ئه‌مرۆ تۆ ئازاد قسه بکه‌یت
یان بیرت نیه ئه‌وساته‌ی مهاباد له‌کونجی زیندان له‌سه‌ر ئازادی ئه‌مرۆی ئێمه ئه‌شکه‌نجه‌و سوکایه‌تی ئه‌چه‌شت تۆ و هه‌زارانی تر پلاویان ده‌خوارد وده ستان گرتبو به‌کلاوه‌کانتانه‌وه تا بانه‌یبات
دیاره من نامه‌وێ هیچ دیفاعێك بکه‌م له‌و نوسه‌ره به‌لام ئه‌مه‌راستیه و ناکرێت من وه‌ک ژنێك چاوپۆشی لێ بکه‌م ره‌خنه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌عه‌زیز وه‌یسی زۆر له‌جێی خۆیدایه‌و ده‌کرێ ئه‌و گۆرانی بێژه‌ش به ووشه‌کانی خۆیدا بچێته‌وه
زۆر سته‌مه و زۆر کاره‌ساته ده‌بینی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌و هه‌لویسته‌ی مهاباد گرتوه خۆیان ژنن ئه‌مه کاره‌ساتی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه ک
هدهبینی ژن زیاتر ژن ده‌کوتن.. پیاوێك پر به‌زه‌وقو دلی خۆی پێم ده‌ڵێت بێوه‌ژنیت ده‌ستی دویت پێم ده‌ڵیت به‌دینار ماچ ده‌کرم بێ منه‌ت.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه سوکایه‌تی نه‌بێت ئه‌ی چی؟؟
پاساو هێنانه‌وه به بیانوی هه‌لپه‌رینی سه‌دان کچ‌و ژن‌و وێنه گرتن له‌گه‌ل ئه‌و گۆرانی بێژه به‌رێزه‌که‌م مانای سه‌رکه‌وتنو پیاو چاکی نیه.. دیاره به‌ناهه‌ق نه‌وتراوه دۆست ئه‌وه‌یه ده‌ت گریه‌نێو دوژمن ئه‌وه‌یه پێت پێ ده‌که‌نێت مهاباد ده‌مان گریه‌نێو پێمان ده‌ڵێت باچیتر له‌رێگه‌ی ووشه ژه‌هراویه‌کان ژه‌نگاوی نه‌کرێین عه‌زیزی وه‌یسیش سه‌د مه‌خابن هه‌لمان ده‌په‌رێنێو پێمان پێده‌که‌نێت.
بۆیه ده‌بینی زۆربه‌ی ره‌خنه‌کان به جۆرێکه که جگه له‌رق هیچی تری پێوه دیار نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌مو له‌سه‌نگه‌رێکدانو چاوه‌رێن به‌س مهاباد ووشه‌یه‌ک بدرکێنێو لێی بکه‌نه هه‌لاو پیا بته‌قنه‌وه... ئه‌مرۆسه‌رده‌مێکه که‌نه مهاباد وه‌نه ئێوه‌ش یاساخو قه‌ده‌غه نین له‌بینینی یه‌کتر خۆگه‌ر هه‌ر گله‌یو گازنده‌یه‌کتان له‌کاره‌کانیو هه‌لوێسته‌کانی هه‌یه به‌رامبه‌ر ژن بۆ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه ناکه‌ن گه‌ر مه‌به‌ستانه کاری باش بۆ ژن بکرێت یان هه‌ده‌ف ته‌نها شکاندن‌و سوکایه‌تیکردنه به‌یه‌کتر... من له‌ماوه‌ی 15 سالی کارکردنم به‌داخه‌وه دیارده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدارم ده‌بینی له ژنانی کۆمه‌لگه‌ی کوردی زۆر هه‌ول ده‌ده‌ن سه‌دان خه‌بات ده‌که‌ن ژنێک پۆستێك وه‌ر گرێت که‌وه‌ری گرت هێشتا ده‌ستی نه‌کردوه به‌کار هه‌زاره‌ها ره‌خنه‌و تاوان ده‌خه‌نه پالی که‌چی له‌نێو پیاواندا ئه‌مه نیه
له‌کۆتایدا ده‌لێم سه‌د ماخابن بۆ ئه‌و ژن‌و کچانه‌ی خۆشی‌و زه‌وق له‌و ووشه بێ مانا‌و ژه‌هراویانه وه‌رده‌گرنو بۆی هه‌لده‌په‌رن ده‌بو هه‌مو ده‌نگمان بخه‌ینه پال ئه‌وده‌نگه‌و ده‌ست خۆشیمان لێکردایه نه‌ک رقی کۆنیشمان له‌ورێگه‌یه‌وه پێ برشتایه، ،
پێم سه‌یره ئاخۆ مهاباد خۆ نه‌شه‌ری ناو خۆی هه‌لگیرساندوه‌و نه تاوانباری میژوه‌و نه‌خۆ فرۆش بوه‌و نه ده‌ستی له ئه‌نفالو کیمای هه‌له‌بجه‌داهه‌بوه تابه‌و راده‌یه هێرشی بکرێته سه‌ر وه‌ئه‌گه‌ر له پۆسته‌که‌یدا نه‌ی توانیبێت هه‌مو خواستی ژنان بینێته دی ئیتر تاوان نیه بنوسێت‌و ئه‌سپی خۆی تاودا، ، پاشان بۆ ده‌بێت مهاباد ره‌خنه له کلیپه‌که‌ی ده‌شنێ بگرێت ئه‌وسا ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی لێ قبول بکه‌ین؟؟ ده‌شنێ خۆی ئازاده‌و هه‌ر چۆن کلیپ ده‌کات گرنگ زه‌ره‌ر به‌که‌س نه‌گه‌یه‌نێو سوکایه‌تی به‌که‌س نه‌کات ده‌کرێ ره‌خنه له به‌رنامه‌که‌ی بگرین (بێ کۆنترۆل) که‌زۆرسوکایه‌تی تیابو به گه‌نج به‌لام زه‌ره‌رو قازانجی مه‌عنه‌وی کلیپه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی خۆ گۆرانیه‌که‌ی دلنیا قه‌ره‌داخی به‌سه‌ر خه‌سودا زۆر له‌و کلیپه قورستره به‌لام کێشه‌که له‌وه‌دایه پێده‌چێت چاو حوکمی هه‌لسه‌نگاندن بکات نه‌ک مه‌عریفه‌و هوشیاری
هیوادارم هه‌مو ژنێک به چاوی مهاباته‌وه بروانێته نرخی ژنوخۆی لاکه‌م نه‌بێت و رێگه‌نه‌دات سوکایه‌تی پێبکرێت له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه، گه‌ر گله‌یشمان له‌کارێکی مهاباد هه‌یه باهه‌ولده‌ین چاکی که‌ین نه‌ک گوله‌ی تێگرینو له‌دوره‌وه پێی پێبکه‌نین چونکه ژن ئاوا رزگاری نابێت
خه‌ندان / نوسه‌ری کتێبی ئۆ قیانوسێک له تاوان
