ئاکۆ حه‌مه‌د عومه‌ر: له‌جیهاندا چه‌ندان ڕێکخراو و گروپ و کۆمه‌ڵ هه‌ن که‌ده‌یانه‌وێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان وه‌ک میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌و مرۆڤ ئازادییه‌کانیان به‌ده‌ست بێنن و له‌م هه‌زاره‌ی سێهه‌می زاینی دا کهبهچهرخی پێشکهوتنهخێراکانی ته‌کنه‌لۆژی ناوده‌برێت بگهنهمافهسهرهتاییهکانی خۆیان
له‌به‌رانبه‌ریشدا ویستی زلهێزه‌کانی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ڕاست ده‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار دهبنهپاڵپشتی هێزهچهوسێنهرهکان و سه‌رکوت کردنی هێزهخهباتکارهکان، هه‌ندێک جار وه‌ک هێزی پۆلیسی جیهانی ڕۆڵ ئه‌بینن و مافی ئهوهبهخۆیان ئه‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت به‌ناوی یاسای جیهانی یهوهتهنانهت گه‌مارۆی ئابووری ئه‌خه‌نه‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان و برسیان ئه‌که‌ن و پاساو یش بۆ خۆیان ئه‌هێننه‌وه
مرۆڤی به‌ویژدان هه‌رگیز لایه‌نگری سته‌مکار ناگرێت و کوێرانهشوێن ڕای لایهنهبههێزهکان ناکه‌وێت، چونکهلهمهدا پێشێل کردنی حه‌ق دێته‌ئاراوه‌و که‌سانێک ئهچهوسێنهوهو زوڵمیان لێ ئه‌کرێت. جگه‌له‌مه‌ش سیفاتهجوانهکانی وه‌ک چاکه‌و پیاوه‌تی و گیانی یارمه‌تی لێقه‌وماوان فه‌رامۆش ئه‌کرێت و له‌شوێنی دا نا ئینسافی و حوکمی قه‌ره‌قۆش دێته‌کایه‌وه
به‌ڵێ ڕهنگهسهرانی حیزبه‌کان و شوێن که‌وته‌کانیان وه‌کو تووتی ئه‌و سروودانهبڵێنهوهکهبۆیان نووسراوه، چونکه‌ئه‌وان ته‌نیا له‌هه‌وڵی مانه‌وه‌ی کورسیه‌کانیاندان و هه‌موو ناحه‌قییه‌ک ده‌که‌ن و قبوڵ ئه‌که‌ن له‌م پێناوه‌دا. به‌ڵام سه‌یرم له‌و کهسهسادانهدێت که‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له‌و وتهناڕاستانهدا نیه‌و کوێرانهدهگهڵ شهپۆلهکهدهکهون
گومانی تیا نییهگروپهکانی وه‌ک پڵنگه‌کانی تامیل و په‌که‌که‌و ڕێکخراوی باسک و حه‌ماس و... . هتد و ده‌یانی تر ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت داکۆکی لهمافهسهرهتاییهکانی هاوڵاتییه‌کانیان ئه‌که‌ن و هاوڵاتییهکانیشیان ده‌نگیان بۆ داون و بڕوایان به‌و جهنگهڕهوایانهی مافی چاره‌نووسیان هه‌یه‌که‌پێی هه‌ڵئه‌سن، که‌چی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا نه‌ک لایه‌نگیری ناکرێن له‌لایه‌ن تاکی ئێمهوهبهڵکو له‌زۆر بابه‌تدا ده‌بینین که‌چه‌نده‌ها تاوانییان بۆ ههڵئهبهسترێت و به‌مه‌ش ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵک چه‌واشه‌بکه‌ن، به‌ڵام بێگومانم له‌وه‌ی که‌به‌هیچ جۆرێک ئیراده‌ی زلهێزان و بۆمب و جه‌نگی ڕاگه‌یاندنیش ناتوانێت ڕاستی له‌خه‌ڵک بشارێتهوهلهکاتێکدا ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆیان ده‌یبینن زۆر جیاواز ترهلهوهی ئه‌م جۆرهنووسهرو لایهنانهلێکی ئه‌ده‌نه‌وه‌و باسی ئه‌که‌ن
ڕاستهڕهنگهئهم ههڵوێستهدژهی به‌رانبه‌ر ئه‌و ئازادیخوازانهدهرئهبڕدرێت له‌دیدی بهرژهوهندییهوهسهرچاوهی گرتبێت، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووهگهر ئهوانهبگهنهئازادی و ڕزگاری ئه‌وا شهوهسوورهکانی ئه‌مان و دزی و سته‌م و ڕابواردنهکانیان نامێنێت. جا خوێنه‌ری ئازیز تۆ خۆت سه‌رپشک به‌و که‌سایه‌تی و بیرکردنه‌وه‌ی خۆت به‌لاسایی کردنه‌وه‌و جوینه‌وه‌ی کاوێژی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار له‌ده‌ست مه‌ده‌و له‌که‌دار مه‌که، گوێ له‌ده‌نگی فیتره‌ی پاکی ناخت بگره‌و بزانهڕاتناچڵهکێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ر بیستنی قیژه‌ی مناڵ و ئافره‌ت و پیره‌مێردێکی ده‌ربه‌ده‌ری برسی بێ به‌رگدا
