سامان حه‌فید: به‌هه‌زاران خێزانی سلێمانی كه ئاواره‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆن له شاری هه‌ولێر، ئه‌مانه چه‌كی ده‌ستی پارتی بوون له هه‌موو
ته‌نگانه‌كانیدا وه‌ك (شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ وهه‌ڵبژاردنه‌كان و.. هتد) ئه‌مانه جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌و پره‌نسیپه تایبه‌تی وهه‌ستیاره‌كانی ته‌نگانه‌ی پارتی بوون، به‌هه‌زارن شه‌هید و بریندار‌و ماندووبوونیان به پارتی به‌خشیوه، به‌شێكی زۆری ئه‌م ئاوارانه له هه‌ولێر ناویان لێنراوه (ئاواره‌ی موته‌فه‌ریقه)، ئه‌م ئاوارانه تا هه‌نووكه‌ش به‌ده‌ست زیانه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن كه له‌پێناوی پارتیدا كردوویانه. ئێستا به هۆی ئه‌و خۆپه‌رستی و ئه‌و هه‌ولێری گه‌ریه‌ی له به‌رپرسانی ئیداره‌ی هه‌ولێر ده‌بینرێت ئه‌مانه هیچ سوودێك له خزمه‌تگوزاریییه‌كانی پارتی نابینن له شاری هه‌ولێرداو، بگره به‌چاوێكی زۆر سوكیش ته‌ماشای ئه‌م ئاوارانه ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه هه‌ڵگری ناسنامه سلێمانین نه‌ك هه‌ولێر، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته خۆپه‌رستیه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ئاواره‌كانی سلێمانی، بووه‌ته هۆی بێزار كردن ونارازی بوونی ئه‌م ئاوارانه له پارتی و ئه‌وه‌تا سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌م ئاوارانه دركاندنی نارازی بوونیانه له‌پارتی و نا ئومێدییانه له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی له ناوچاوی پارتیه‌وه تێیكه‌وتوون، به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌وه ناسراون هه‌رچی هه‌ولێری وخزم نه‌بێت كاری بۆ نه‌كرێت،
پارتی و خودی مسعود بارزانیش زۆر باش ده‌زانن كه له‌شه‌ره‌كانی ناوخۆ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ئه‌م ئاواره‌نه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌پاراستن وسه‌ركه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتیدا هه‌بووه.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، ئێستا ئه‌م ئاوارانه كه سه‌به‌بی سه‌ره‌كی بوون بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی پارتی له هه‌ولێردا، هیچ سوودێكیان له پارتی نه‌دیوه له‌م شاره‌داو مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌ییه‌كه‌شیان كه ناونراون (موته‌فه‌ریقه) وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو ته‌قی و ڕۆی، كه ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی زۆر ناخۆشی لای ئاواره‌كان دروست كردووه‌و، زۆربه‌یانی تووشی هستریا كردووه به‌رامبه‌ر پارتی، ئه‌وه‌تا به پێش چاوی ئه‌م ئاوارانه‌وه شوقه دابه‌ش دكرێت و زۆرترین سوود مه‌ندیش له‌و شوقانه ئه‌و جه‌لالیانه‌ن كه به‌دڵ وگیان به خوێنی سه‌ری پارتی تینون، هۆكاری سوودمه‌ند بوونی ئه‌مانه‌ش ئه‌و خزمایه‌تی یه‌یانه له به‌رپرسه به‌ناو پارتییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر.
به‌هه‌رحال.. سلێمانی له مێژووی خۆیدا هه‌ر خاوه‌نی زۆرترین هه‌وڵ وهه‌ڵمه‌ت وتێكۆشان وقوربانی بووه، كاتێكیش كه به‌ری ئه‌وماندووبونانه‌ی هاتۆته‌دی خۆی ته‌نها زیانه‌كانی بۆ ماوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانی تر خواردوویانه، سلێمانی دژی گه‌نده‌ڵی و ناداپه‌روه‌ریه، له هیچ كه‌س ولایه‌نێكیش خۆش نابێت له‌سه‌ر حسابی خوێنی ئه‌و بیچه‌وسێنێته‌وه، پاره‌و سامان كۆكردنه‌وه لای خه‌ڵكی سلێمانی شه‌رم ومردنه، شانازی مه‌رد ژیان به‌سه‌ركه‌وتن ده‌زانن، له هه‌مان كاتیش‌دا خۆ په‌رستی له سلێمانی نه‌بووه‌و نیه، ئه‌وه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زۆرترین سوود مه‌نده‌كانی شاری سلێمانی ئه‌و ئاوارانه‌ی یه‌كێتین كه له هه‌ولێره‌وه چوون. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری كورد بوونی سلێمانیه‌و نه‌ك خۆپه‌رستی وپاره‌و سامان كۆكردنه‌وه، سلێمانی شانازی به میژوویه‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆش هه‌ر سلێمانیه پێشڕه‌وی ده‌نگه نارازییه‌كانه دژی گه‌وره دز وگه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌م وڵاته، ئه‌وتا له سلێمانی سیاسه‌تی هه‌ره‌س پێهێنانی هه‌ستی ئه‌م شاره پیاده ده‌كرێت له‌ڕێی بڵاو كردنه‌وه‌ی فه‌سادی ئه‌خلاقی وقومارو مخدراته‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌سه‌لاته‌وه، بۆ سست كردنی ئه‌و هۆشیارییه به‌هێزه‌ی لای جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زۆر له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارنی پێشوو فاشیل تره‌وه یه‌ك تۆز له هه‌ست و شعووری مه‌ردانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كه‌م ناكاته‌وه.
من ده‌مه‌وێت به پارتی بڵێم ئێوه ته‌واو هه‌ره‌ستان له سلێمانی هێناوه هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌كێتی ئێستا له قیممه‌ی هه‌ره‌سیدایه له‌و شاره‌دا، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست پارتیه‌وه مابوو ئه‌و 8 تا 9 هه‌زار خێزانه‌ی سلێمانی بوو له هه‌ولێر، ئه‌وانیش ئێستا له سه‌ر كه‌ناری له‌ده‌ست چونن، لقه‌كانی پارتی له سنووری سلێمانی زۆر لاواز ترن له حزبه بچووكه‌كان له‌و سنووره‌دا.
دڵنیابن ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ولێر ماون ته‌نها له به‌ر موچه و ده‌وامه ره‌سمیه‌كانیان ماون نه‌ك له پێناوی پارتیدا، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌روا په‌راوێز بخرێن به‌یه‌كجاری پارتی ئه‌وانه‌ش له ده‌ست ده‌دات و ئه‌و كات ده‌بێت پارتی له سنووری سلێمانی دا بارگه‌و بنه‌ی بپێچێته‌وه وبه‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا به‌زه‌بری پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، خۆیان به پارتی ده‌زانن، ماوه بڵێم تكایه كاك مسعود، وه كاك نێچیر، وه سه‌ركردایه‌تی پارتی: ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سوكه ئه‌مه‌لێكی ماوه بۆ خۆ گرتنه‌وه‌ی حزب له سلێمانی، خۆ ئه‌گه‌رنا كار له كارتان ده‌ترازێت و سه‌ره‌نجام (له پاش تڕی خه‌مشه‌ی بڕی) .
