
من ئه‌گه‌ر باڵوێزێكی وڵاتی عێراقیش بم به‌ڵام نوێنه‌ری كوردم، سه‌ركردایه‌تی كورد منی هه‌ڵبژاردووه پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی عێراقی به‌ده‌ست بهێنم باوه‌ر و متمانه‌ی كوردستان‌م به‌ده‌ست هێناوه.
به‌رێز باڵوێز (شێخ عومه‌ر به‌رزنجی) له دوای روخانی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر ماڵ و مناڵ و خۆشی و شادیه‌كانی وڵاتی هۆڵندای به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی عێراق و به‌تایبه‌تیش بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه‌وته‌ری و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سفیر و سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤی عێراقی له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دامه‌زرا، مامۆستای خولی پێگه‌یاندنی دیبلۆماسیه‌كان بوه و وانه‌ی مافی مرۆڤی وتۆته‌وه له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی، هه‌روه‌ها له‌رۆژی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وام به‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی كردوه له جنێفی پایته‌ختی سویسرا.
له كۆتایی ساڵی 2008 وه‌كو باڵوێزی عیراق له وڵاتی لوبنان ده‌ستنیشانكرا، بۆیه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ سازكرد بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
سه‌ره‌تا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكماندا ده‌رباری ڕۆڵی ده‌ستنیشانكردنی جه‌نابیان وه‌كو باڵوێزێكی كوردی به‌ناوی وڵاتی عێراق بۆ وڵاتی لوبنان تاچه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی دۆزی كورددا ده‌بێت، به‌ڕێزی وتی:" عێراق به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه وا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بی جا باڵوێز عه‌ره‌ب بێت كورد بێت شیعه بێت یان سوننه بێت موسڵمان یان هه‌ر دینێكی تریش بێت له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت یه‌كێك له‌و باڵوێزانه بروات بۆ یه‌كێ له‌و وڵاتانه ئه‌و كاته لوبنان بی یان جگه له لوبنان، ده‌كری وڵاتێكی تربێت ئێمه باڵوێزی تری عێراقی كوردیمان هه‌یه و له وڵاتی تره بۆنمونه له هۆڵنده نه‌مسا سوید وه‌كو رۆمانیا وه‌كو ێین له ناو وڵاته عه‌ربیه‌كانیشدا دوو باڵوێزی كورد هه‌یه: من كه ئێستا دانراوم بۆ لوبنان وه جه‌نابی كاك غازی زێباری باڵوێزی عێراق له وڵاتی تونس، بونی من له لوبنان وه‌كو باڵوێزێكی كورد كه عێراق قبوڵی كردووه، ئینجا باڵوێزێكی كوردی عێراقی له ده‌ره‌وه به دڵنیاییه‌وه بۆ بونی ئێمه له‌وی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له وكاته‌دا كه‌سێتی ئێمه وه‌كو كوردێك كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ناساندنی كێشه‌ی كورد، هه‌روه‌ها باڵوێزیش وه‌كو پارێزه‌رێكه چونكه كاتێك پارێزه‌ر ده‌بێته پارێزه‌ر بۆ كێشه‌یه‌ك و به‌رگری له كێشه‌یه‌ك ده‌كات منیش به‌هه‌مان شێوه به‌رگری له كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌م كه كێشه‌ی عێراقه و كه كورد تیایدا شه‌ریك و هاوبه‌شه كاتێك كه سه‌ركردایه‌تی كوردی باڵوێزێی كورد هه‌ڵده‌بژێری له چوارچێوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌دا كه عێراقه و وه‌زیری كورد و غه‌یری كوردی تێدایه به‌هه‌مان شێوه‌ش باڵوێزی كورد‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانی تریشی تێدایه بۆیه به‌رگریكردن له ولایه‌نه به‌رگری كردنه له هه‌موی له ناویشیاندا باسی كێشه‌ی كوردستانه".
وسه‌باره‌ت به ناساندنی كێشه‌ی كورد به ده‌ره‌وه به‌گشتی و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌تی تاچه‌ند سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه باڵوێزی عێراق له لوبنان ده‌ڵێت:" له‌و بواره‌دا رۆڵی باڵوێز رۆڵێكی گرینگه چونكه ئه‌و جالیه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و هه‌مو جالیه‌كانی تریش كه له ده‌ره‌وه هه‌ن ده‌بێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ باڵوێز و باڵوێزخانه‌دا هه‌بێت چونكه باڵوێز وه‌كو ماڵێك وایه كه كاره‌بات بۆ راكێشاوه به‌ڵام كاره‌بای ناو ماڵه‌كه چۆن ده‌به‌ستیته‌وه به كاره‌بای سه‌ره‌كییه‌وه؟ لێره‌دا باڵوێز رۆڵی ئه‌و كاره‌با سه‌ره‌كیه‌ی ده‌بێت كه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌باكه دێته ناو ماڵه‌كه و گڵۆپه‌كان ئیش ده‌كه‌ن لێره‌دا باڵوێز رۆڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌باكه دێته ناو خانوه‌كه‌وه كاتێك گرینگی ئه‌ده‌ی به جالیه‌ی كوردی ئه‌و گرینگیدانه‌ت به جالیه‌ی كوردی له‌هه‌ر وڵاتێكا بێت ده‌بێته هۆی دروست بونی چالاكی كوردی له‌و وڵاته‌دا هه‌ره‌وه‌ها پێویسته بزانین ته‌نها باڵوێزێكی كورد له ده‌ره‌وه و له هه‌ر وڵاتێكا بێت به‌ته‌نیا ناتوانێت چالاكی دروست بكات به‌ڵكو كورده‌كان هه‌مو به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن چالاكی بكه‌ن وه باڵوێزیش ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی دروست بكه‌ن و ده‌ربكه‌ون جگه له‌وه‌ی كوردبون ئینتیمایه‌كی گرینگه، ئێمه كوردین و ئه‌وه جێگای سه‌ربه‌رزیه بۆ ئێمه وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین خه‌ڵكانی تری غه‌یری كورد له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه كورد وه‌كو خۆی بناسن".
سه‌باره‌ت خاڵی لێكچون و هاوبه‌ش له نێوان عێراق و لوبناندا له روی سیاسی و ئابوری رۆشه‌نبیرییه‌وه شێخ عومه‌ر پێی وایه كه زۆر خاڵی هاوبه‌ش و لێكچون له نێوان عێراق و لوبناندا هه‌یه و وتی:" به‌ڵی وڵاتێك كه زۆر له عێراق بچێت له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان لوبنانه سروشتی عێراق وایه كه داهاتێكی زۆری تێدایه بۆنمونه له‌روی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و ئاشوری تێدایه، له‌روی دینیه‌وه موسلمان و مه‌سیحی و سابیئه و یه‌زیدی و خه‌ڵكی تریشی تێدایه، له روی مه‌زهه‌به‌وه سونی و شیعه ی تێدایه هه‌روه‌ها له روی سیاسی و فكری و حیزبایه‌تی و ئیسلامی و عه‌لمانیه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش له لوبنان هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵكێكی تر له لوبنان هه‌یه مه‌رج نیه لێره وه‌كو یه‌ك بن، مادام له لوبنان و لێره‌ش هه‌مه‌جۆری هه‌یه واته لێكچون هه‌یه، لوبنان له ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا به‌هه‌ره وڵاته رۆشه‌نبیره‌كان ده‌ناسرێت واته گه‌لی لوبنان گه‌لێكی رۆشه‌نبیرن و سیفه‌تی شه‌رقی و غه‌ربیان هه‌یه شه‌رقین به‌وه‌ی خۆیان شه‌رقین و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن وه غه‌ربین چونكه له هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌ری شاره‌ستانیه‌ت و رۆشه‌نبیری غه‌ربیشیان له‌سه‌ره بۆیه شوێنێكی زۆر زیندووه، هه‌روه‌ها سه‌یرئه‌كه‌ی كتێبێكی زۆر له لوبنان چاپ ده‌كرێت زانكۆی زۆری تێدایه هه‌ر چه‌نده به روبه‌ر بچوكیش بێت به‌ڵام له سه‌رجه‌م بواره‌كان زۆر گه‌وره‌یه".
له هه‌مان ته‌وه‌ردا شێخ عومه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌ی لێكچون له نێوان عێراق و لوبنان هه‌ستێك له‌خۆشی بۆ ده‌رونی ئه‌و دروست ده‌كات و ده‌ڵێت:" من بۆخۆم باوه‌رم به هه‌مه‌جۆری هه‌یه پێموایه له نێوان مرۆڤه‌كان خۆیاندا بونی بیرورای جیاواز شتێكی سروشتیه جگه له‌وه‌ی له عیراقدا موماره‌سه‌ی ئه‌وه‌م كردوه وه‌كو سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌راتی مافی مرۆڤ له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شداریم كردووه له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له جنێف له ساڵێكدا 10 هه‌فته له جنێف بووم كه باڵوێزی هه‌مو وڵاتانی لێبووه له هه‌مان كاتا خۆشم له ئه‌وروپا ژیاوم و چه‌ند ساڵێك له هۆڵندا ژیاوم وه هۆڵندا پێی ده‌وترێت شاری رۆشه‌نبیریه‌كان (بلد الپقافات) كه شتێكی زۆر سروشتییه مزگه‌وت هه‌یه و ئازاده، كه‌نیسه هه‌یه و ئازاده، په‌رستگا دینی و ئاینیه‌كانی تریش ئازادن و بونیان هه‌یه كه‌سه‌كه چییه گرینگ نیه، گرینگ هاوڵاتی بونه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته لای من شتێكی ئاساییه و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵیا خۆشه ئه‌توانم بڵێم ده‌رونی خۆشم ئه‌وه‌ی ده‌وێت و ئاره‌زوی ده‌كه‌م زیاتر له‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك بابه‌ت بن واده‌زانم له شوێنێكی ئاوا باشتر ده‌توانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم كه هه‌مو جۆرێك له‌و مرۆڤانه‌ی تێدا بێت چونكه ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندیه".
وه ده‌رباره‌ی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌رێزیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی بون نوێنه‌ری عێراق بون بۆ دانیشتنه‌كانی مافی مرۆڤ له جنێف وتا چه‌ند په‌یوه‌ندییان به‌و كاره‌وه ده‌مێنێت دوای وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كه‌ی باڵوێزێی نوێی عیراق له لوبنان ده‌ڵێت:" ئه‌و دوو دۆسیه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه كارمه‌ندی هه‌ر ده‌زگایه‌كه كارێكی پێده‌سپێردرێت ئاساییه كاره‌كه‌ی بگۆرێت و له شوێنێكه‌وه بیگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی تره‌وه، ئه‌و چوار ساڵ و نیوه له‌سه‌ر داوای به‌رێز وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌نابی كاك هۆشیار زێباری من پۆستی مافی مر‌ۆڤم وه‌رگرت كه هه‌ر خۆشم سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ بوم ئه‌وكاته كاره‌كه‌ی من كاری مافی مرۆڤ بو هه‌رچه‌نده مافی مرۆڤ له ناو خوێن و ده‌رونمدا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر خۆش بو له لام كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شتێكم ئه‌كرد كه له ده‌رونمدا بونی هه‌بو جگه له‌وه‌ش وانه‌ی مافی مر‌ۆڤم ئه‌وته‌وه كه نزیكه‌ی 480 دیبلۆماسی عێراقی بون من وانه‌ی مافی مر‌ۆڤم پێ وتونه‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له ماوه‌ی بونی ئه‌و چه‌ند خولانه‌ی كه كرانه‌وه بۆیه پۆسته‌كه واپێویستی ده‌كرد كه من بچم بۆ جنێف، به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌م باڵوێزایه‌تی كردنی عێراقه له وڵاتی لوبناندا له چوار چێوه‌ی كاره‌كه‌مدا بۆیه تۆ باڵویزی هه‌ر وڵاتێك بیت ده‌بێت له مافی مرۆڤ بێبه‌ش نه‌بیت چونكه وه‌كو نان وایه بۆ خواردن، بۆیه كاره‌كه‌ی من له‌سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤه‌وه گۆرا بۆ بون به باڵوێزی عێراق له لوبنان".
له‌وه‌ڵامی پرسیارماندا سه‌باره‌ت به كار و پرۆژه‌كانی بۆ لاوانی كورد دوایی ئه‌وه‌ی گه‌یشتنی بۆ به‌یروت چی ده‌بێت به‌ڕێزی وه‌ڵامێكی ته‌واوی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی به‌مه‌سه‌له‌كه كرد و ووتی:" له راستیدا هه‌ندی شت له‌ئاینده‌دا و به گه‌یشتنمان بۆ به‌یروت ده‌رده‌كه‌ون من تازه خه‌ریكی ته‌واو كردنی كاره‌كه‌مم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێ بكه‌وم بۆ به‌یروت، ئه‌و كاته هه‌ر كارێك له تواناماندا بێت و بێته پێشمان من ئاماده‌م بیكه‌م بۆ عێراق جا بۆ لاوانی كورد یان نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق بێت هه‌ر كاتێكیش ئه‌وان پرۆژه‌یان هه‌بێت ئه‌بی من یارمه‌تیان بده‌م ئه‌وه به‌شێكی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی من به‌شه‌كه‌ی تری ده‌كه‌وێته سه‌ر لاوی كورد خۆی چی هه‌یه و چی پێیه و چ داوایه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتو لاوی كورد داوایه‌كی هه‌بو منیش نه‌مكرد له راستیدا كه‌مییه له كاره‌كه‌ی مندا به‌ڵام منیش به‌ته‌نها ناتوانم هیچ بكه‌م كاتێك كه هاوكاری له نێوانماندا نه‌بێت! دڵنیاشم لوبنان ئه‌و شوێنه‌یه كه هه‌مو خه‌ڵك روی تێده‌كات به گه‌نجی كوردیشه‌وه چونكه به‌تایبه‌تی به‌هۆی بونی زانكۆكانی لوبنانه‌وه وه ئه‌و جوڵه بازرگانیه‌ی و رۆشه‌نبیرییه و بونی شوێنی گه‌شت وگوزار له به‌یروت هه‌یه كه بۆ ئه‌و كارانه‌و له و بوارانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن وه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئیشی تێدا ده‌كه‌ن و له ناو كوردستانیشدا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆلێكی باشیان هه‌یه هیوادارم من بتوانم رۆڵی خۆم له‌و بوارانه‌دا بگێرم و خزمه‌تێك بكه‌م ".
وسه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ عیًراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ڕێزیان ووتی:" من له به‌رنامه‌م داهه‌یه ئیش بكه‌م بۆ هه‌مو عێراق وه ئیش بكه‌م بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چونكه له كوردستانیش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌ره‌ورده هه‌یه بۆیه من هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له عێراق بێت یان له كوردستان ئه‌ركی سه‌ر شانی باڵوێزه و زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم بتوانم خزمه‌تی لاوی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆم بكه‌م"
له وه‌ڵامی پرسیارماندا سه‌باره‌ت به‌بونی كێشه ناوخۆییه‌كانی لوبنان به‌تایبه‌تی بونی حزب الله ی لوبنان و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حكومه‌ت و هێزه‌كانی ناوخۆی لوبناندا، وتا چه‌ند ده‌بنه ڕێگر و گرفت له‌به‌رده‌م كاره‌كانی باڵوێزی عێراق له به‌یروت، شێخ عومه‌ر مافی ئه‌وه‌ی به‌خۆنه‌دا كه ده‌ست له كاروباری ناو خۆی هیچ وڵاتێك وه‌ر بدات نه لوبنان و نه وڵاتانی تر جگه له قسه‌ی خێر و ووتی:" ئێمه وه‌كو باڵوێزی عیراق به‌یه‌ك چاو وله یه‌ك ئاستدا سه‌یری هه‌مو لوبنانیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر قسه‌یه‌كی هه‌مان بێت دیدو بۆچونی سیاسه‌تی وڵاتی عێراق ده‌بێت بۆ وڵاتی لوبنان چونكه وه‌ڵاتی عێراق سیاسه‌تی خارجی خۆی هه‌یه بۆ هه‌مو كێشه‌كان وبه ئاشكرا له رێگه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌یگه‌نین شتێكمان نیه پێچ و په‌نای تێدابێت یان نادیار بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌بێت".
وه سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه كاری له‌سه‌ربكه‌ن به‌ڕێزی باڵوێز ئاشكرایكرد كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان وڵاته‌كه‌ی خۆی و ئه‌و وڵاته‌ی كه‌بۆی ئه‌چێت له‌سه‌ره‌تای لیستی كاره‌كانیدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكات وده‌نگی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به‌وان و هی ئه‌وانیش بگه‌یه‌نێت به وڵاته‌كه‌ی خۆی وله‌درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا ووتی:" په‌یامێكی تر له په‌یامه‌كانی سه‌فیر به هێز كردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و رۆشه‌نبیری و بازرگانی گه‌شت و گوزاری وهه‌مولایه‌نه‌كانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فیر كورتكراوه‌ی حكومه‌ته و ئیشی هه‌مو وه‌زیره‌كان ده‌كات له ئیشی بازرگانیدا سه‌فیر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانیه له ئیشی گه‌شتوگوزاردا سه‌فیر نوێنه‌ری وه‌زارتی گه‌شتوگوزاره هه‌روه‌ها بۆ ئیشه‌كانی تریش، وه ئه‌و جالیه عێراقیه‌ی كه له‌وی هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ندێكی قوتابیه هه‌ندێكی بازرگانه هه‌ندێكی كۆچی كردوه به هه‌ر هۆكارێك له هۆكاره‌كان بێت وڵاته‌كه‌ی خۆی به جێ هێشتووه و ئاواره بووه ئه‌وانه هه‌مویان داواكارییان هه‌یه و ده‌بێت سه‌فیر له په‌یوه‌ندی دابێت له‌گه‌ڵیان بۆ یارمه‌تیدانیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاریان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان، وه ئیشیان ده‌بێت بۆ كاوباری خوێندن و شه‌هاده و ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاساپۆرت و هاتن و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان و له‌و جۆره كارانه، ئه‌وان كه دێن سه‌ردانی تۆ ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان به‌و واتایه‌ی تۆ كورتكراوه‌یه‌كی وڵاتی عێراقی له‌وی هه‌وڵ ئه‌ده‌ین گه‌له‌كه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر رازی بكه‌ین و جێگای متمانه‌ی ئه‌وان بین".
له‌باره‌ی ئابورییه‌وه باڵوێز هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئاشكرانه‌كرد بۆ هێنانی كۆمپانیای لوبنانی بۆ عێراق به‌گشتی و بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی كه شوێنێكی ئارامه بۆ كۆمپانیاكان له چاو پارێزگاكانی تری عێراقی و ووتی:" بۆ ئه‌و بابه‌تانه من نابێت بڵێم له به‌رنامه‌م دایه یان نا چونكه پێویستی به راوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا له بواری خۆیدا بۆ نمونه له كارێكی پیشه‌سازیدا من ده‌بێت راوێژ به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بكه‌م له كوردستان بێت یان له عێراق كاتێكیش باسی بازرگانی دێته گۆری من ده‌بێت لێره‌وه راوێژ بكه‌م بۆ كاره بازرگانیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌م یان نا؟ شتێك نیه ته‌نها خۆت بریاری تیابده‌ی به‌بی راوێژكردن، به‌ڵام هه‌ر وه‌زاره‌ت و به‌شێك نه‌خشه و پلانی دانابێت ئێمه ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌ین".
وه له‌ڕوی سیاسییه‌وه باڵوێز شێخ عومه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بینی له بونی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی شیعی له عێراق و ناكۆكی نێوان حیزب الله ی لوبنانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیڵ و له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بونی وڵاتی ئێران وه‌كو دراوسێی عێراق و نزیك له حیزب الله ی لوبنانی وبڕوای وابو كه ئه‌م شته هیچ گرفتێك دروست ناكات له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی وه‌كو باڵوێزێكی كوردی عێراقی له لوبنان بۆیه ووتی:" من نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران وا رێكده‌كه‌وێت سونی بێ یان شیعی بێ یاكورد بی ئه‌وه بارودۆخ و واقیعه‌كه فه‌رزی ده‌كات به تێپه‌ربونی كات ده‌روات و ئه‌و دیاردانه نامێنن دونیاش بۆخۆی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات و عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌روات كه عێراقی بون تێیدا سه‌ره‌كی بێت نه‌ك ئه‌و دابه‌شكردنه، بۆیه ئه‌و دابه‌شكردنه كاریگه‌رییه‌كی وای نابێت له‌سه‌ر كاره‌كانی ئێمه له لوبنان هه‌ر كاتێكیش ده‌كرێینه نوینه‌ر و ده‌نێردرێین بۆ هه‌ر وڵاتێك سێ هێزی گه‌وره‌ی سه‌ره‌كی پاڵپشتی ئێمه ده‌كات له وانه‌ش یه‌كه‌میان ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رك كۆمار كه جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و دوو جێگره به‌رێزه‌كه‌یه‌تی دوهه‌میشیان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی سێهه‌میشیان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌كانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیه بۆیه ئه‌و نۆ كه‌سه‌ی ده‌سته‌ی هه‌رسی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له هه‌رسی لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی پێكهاتووه نه‌ك كێشه دروست ناكات به‌ڵكو هاوكارده‌بن و ئێمه‌ش نوێنه‌ری هه‌ر هه‌مویانین و هه‌موشی وه‌كو یه‌ك ده‌بینین وه ئیش بۆ عێراق ده‌كه‌ین ئیشه‌كه‌شمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بون ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌ش بون بۆیه سه‌ركردایه‌تی عێراقی هه‌ڵبژاردنی سه‌فیره‌كانی بۆ وڵاتان له هه‌مو لایه‌نه‌كانه‌وه دیاری كردووه و نوێنه‌ری ته‌واوی گه‌لانی عێراقن به‌بی جیاوازی و ئه‌وانیش نابێت ببن به كێشه و زۆر به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی شێخ عمر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی به‌سه‌ركه‌وتوترین وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقی دانا و ووتی:" من ئێستا خۆم له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیم به‌ڵام له راستیدا پێم وایه وه‌زاره‌تی ده‌وه‌ی عێراقی سه‌ركه‌توترین وه‌زاره‌ته له ناو وه‌زاره‌ته‌كانی تری عێراقدا كه له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌دا توانیویه‌تی ئه‌و هه‌مو باڵوێزخانه‌یه بكاته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ده‌ره‌وه دروست بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ری بینایه‌كه‌ی و پاك و خاوێنی بیناكه بكه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت له هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی تر جوانتره كه سه‌ری كارمه‌نده‌كانی ده‌كه‌ی به‌راستی كه‌سانی زۆر به‌توانای تێدایه له‌به‌رئه‌وه به‌شاهیدی زۆربه‌یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی وه‌زاره‌تێكی سه‌ركه‌وتووه له كاره‌كانیدا و ته‌واوی و كه‌ماڵیش هه‌ر بۆ خوایه".
وه سه‌باره‌ت به كه‌موكورتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش ناوبراو داوای كرد كه پرسیار له خه‌ڵك بكرێت نه‌ك ئه‌و:" ئه‌بێ بلێین خه‌ڵك چۆن كه‌موكورتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی ئه‌بینێت، ئێستا من له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دام به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم به‌س خوا كه‌ماڵی هه‌یه و بی كه‌م و كورییه ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌بێ له خه‌ڵك بكرێت نه‌ك له خۆم كه له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیم بۆیه من وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به وه‌زاره‌تێكی سه‌ركه‌وتوی ده‌بینم، ئه‌گه‌ر كه‌م و كوریش هه‌بێت گرینگ ئه‌وه‌یه هه‌وڵی چاك بونیان بدرێت هه‌ر كاتێكیش بۆمان ده‌ركه‌وتبێت گونجاونیه و باش نه‌بووه به‌پێی توانای خۆمان هه‌وڵمانداوه بیگۆرین به‌ره‌و باشتر".
وه له دوا وته‌یاندا بۆ گه‌لی كورد شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت:" من ئه‌گه‌ر باڵوێزێكی وڵاتی عێراقیش بم به‌ڵام نوێنه‌ری كوردم سه‌ركدایه‌تی كورد منی هه‌ڵبژاردووه پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی عێراقی به‌ده‌ست بهێنم باوه‌ر و متمانه‌ی كوردستان‌م به‌ده‌ست هێناوه كوردستان چاوی له منه كه سه‌فیرێكی كوردبم له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت ئه‌وه باش بزانم، وه زۆر شه‌فافانه ئیش بۆ كورد بكه‌م نه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد بم ئه‌وه گرینگه به‌ڵام له‌ویش گرینكتر ئه‌وه‌یه به دژایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌كانی تری غه‌یری كورد نه‌بێت وابزانم له كاره گرینگه‌كانم داناوه و پشت و په‌نا به‌خوا هه‌ر واش ده‌بم، تائێستاش له هه‌ر شوێنێك بوبم هه‌وڵم داوه و خۆم به‌نزیكی كورد و خزمه‌تكاری كورد و كوردستان داناوه هیواداریشم وابم ".
