كامه‌ران ئیبراهیم: به‌رله چه‌ند ڕۆژێك وابڕیاربوو جه‌نابی نوری مالكی به‌سه‌ردانێكی ڕسمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. ئه‌م سه‌ردانه‌ی
مالیكی بۆماوه‌یه‌ك كه‌ناڵه ناوخۆیه‌كانی هرێمی كوردستانی سه‌رقاڵ كرد‌و میدیای كوردی زۆر به گه‌رم وگوره‌وه باسیان له‌م پێش هاته كرد، كه‌به‌داخه‌وه نه‌ش هات، به‌لام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م هاتنی ئه‌م پیاوه‌یه بۆكوردستان بابزانین ئه‌گه‌ر ته‌شریفی هێنا چی له‌م وه‌زعه ده‌گۆڕی؟چونكه خۆمالكی چه‌ندین جاری تر له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆمان دانیشته‌وه به‌ڵام هه‌رپیاوه‌كه‌ی جاران بووه. ئه‌وه‌ی جێی ی سه‌رنجه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌هه‌روه‌ها جگه له كه‌ناڵه ئه‌هلیه‌كانه كه‌ناڵه حیزبیه‌كانیش زۆر جار ناوی مالیكی وه‌ك وه‌ك كه‌سَكی دوفاقه ناوده‌به‌ن كه له ئه‌سڵی ڕاستیه‌كه‌ی وایه. وه‌ئه‌مه چه‌ند جاریك وتراوه. چونكه ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ گورگا مه‌ڕده‌خوات له‌گه‌ڵ مه‌ڕیش شین. ئه‌مه‌ش هه‌رباشه كه سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌مه‌ی بۆ ڕوون بۆته‌وه. ئه‌م پیاوه‌و وه‌چه‌ندانی هاوشێوه‌ی كوردستانی خۆمان بۆیان ببو به په‌نا له سه‌رده‌مێك به‌ڵام كه‌چی ئێستا له رشقی كورد ه‌سوپا ڕاكێشی ناوچه كوردیه‌كان وسنوری هه‌رێم ده‌كات مخابن. من پێم وایه عه‌ره‌ب هه‌ریه‌ك ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه‌ن هه‌رگیز چاویان به حكومه‌تی كوری هه‌ڵنایه بۆیه مالیكیش هه‌له‌مانه ئه‌وه‌ی ئێستا به پیلان و دژایه‌تی ده‌یكات هه‌مان درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی به‌عسی ڕووخاوه ده‌بێت ڕۆژێك بێت دۆست و دوژمنایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌ك لایی بكاته‌وه چونكه هه‌میشه دووژمنی دیار له دۆستی دوفاقه‌یی باشتره. بۆیه نه‌هاتنی ئه‌م پیاوه هۆكاری عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانیه‌كانیشی له پشته. هه‌رجاره‌و بیانوویه‌ك ده‌بینرێته‌ه بۆنه‌هاتنی و له‌هه‌مانه‌كاتیشدا چاوی ئه‌م پیاوه به‌گه‌لی كوردهه‌لنایه بۆیه نایه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌ك سه‌ردانێكی ڕسمی بۆحكومه‌تێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات. بۆیه پێویسته میدیای كوردیش هاتن و نه‌هاتنی زۆر گرنگی پێنه‌دات.
kamaran_betwataiy@yahoo. com
