جوان حوسنی: هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه گرنگی دایك بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ و نزیكی لی یه‌وه ئاشكرا‌و ڕوونه. وه ئاینی ئیسلام له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پی ده‌كات وهه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( (محمد) ) (د. خ) كاتێك یه‌كێك له‌هاوڕی یه‌كان ئه‌چێته لای وپرسیاری لیده‌كات، كی یه نزیكترین مرۆڤ بۆمن له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵی ( (دایكت) ) هاوڕی یه‌كه‌ی ئه‌ڵی:ئه‌ی دوای ئه‌و پێغه‌مبه‌ر (د. خ) دیسان ئه‌ڵی ( (دایكت) ) هاوڕی یه‌كه‌ی ئه‌ڵی ئه‌ی پاش تر؟ پێغه‌مبه‌ر (د. خ) بۆجاری سی یه‌م له‌وڵامدا ئه‌ڵی ( (دایكت) ) . هاوڕی یه‌كه‌ی ئه‌ڵی ئه‌ی دوای ئه‌و ئینجا بۆجاری چواره‌م وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه ئه‌فه‌رموی دواتر (باوكت) . ده‌بێت خێزانان ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر زۆر چاك لێك بده‌نه‌وه، وه‌بزانن مانای چی یه؟ وه بۆ سی جار دایك نزیكتره له‌باوك!.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی دایكه‌كان گرنگی ناده‌ن و وه‌بیرناكانه‌وه به به‌هێزی په‌یوه‌ند یه‌ی كه‌له‌نێوانیان داهه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا... .
ئه‌و په‌یوندیه به‌هێزه كه هه‌تا ئێستا زانایان ناتوانن چۆنی لێك بده‌نه‌وه، وه‌بۆچی كاریگه‌رێكی بگه‌ڕێننه‌وه. وه‌به‌زۆریش ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌یه كه‌دایك بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له‌ناوسكی دا خوله‌ك به‌خوله‌ك هه‌ستی پی ده‌كات و خۆشه‌ویستی و تی گه‌یشتن بۆ ئه‌ومنداڵه ته‌نها و ته‌نها له‌لای ئه‌وه.
كه‌چی زۆربه‌ی دایكان له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌نها ئه‌وهه‌ست و خۆشه‌ویسته به‌هێزه‌ی له‌لاوه زۆر پی گرنگ نیه و یه‌كسه‌ر ئه‌یخاته‌سه‌رئه‌ستۆی باوك! وه‌یاخود هه‌ستی خۆشه‌ویستی و نزیك بوونه‌وی بۆمنداڵه‌كه‌ی ده‌رناخات هه‌موو ڕۆژ!. زۆر زۆر گرنگه دایك نه‌ك هه‌موو ڕۆژ به‌ڵكو و هه‌مووسه‌ره‌ساتێك به‌منداڵه‌كه‌ی بڵێت ( (زۆر تۆم خۆشده‌وی) ) ته‌نها ئه‌و ڕسته‌كورته‌منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته جیهانێكی پڕله‌ئاسووده‌یی وباوه‌ڕبه‌خۆكرن و دڵنیاییه‌وه.
منداڵ ته‌نها كاتێكی ده‌وێت له‌دایك كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات وهه‌ستێكی پی ببه‌خشێت كه‌دایكی ئاگاداریه‌تی. چه‌ندپرسیارێكی كورتی ڕۆژانه وا له‌منداڵ ده‌كات به‌رده‌وام بێت له‌هه‌وڵ دانی وكۆشش كردنی وسه‌ركه‌وتنی دا.
بۆنموونه:پێویسته هه‌موو ڕۆژ كه‌منداڵ له‌قوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه دایك لی ی بپرسێت: ( (ئه‌مڕۆ چیت كرد له‌قوتابخانه؟) ) مامۆستاكه‌ت وانه‌ی نوی ی پیشانداوه؟
( (هاوڕی یه‌كانت چۆن بوون ئه‌مڕوَ؟) ) .
وه زۆر گرینگه دایك ناوی مامۆستا‌و هاوڕی یه نزیكه‌كانی منداڵه‌كه‌ی بزانی و به‌ناو پرسیاری لێبكات.
دایك ده‌توانی له‌وكاته‌ی كه ئیشی وكاری ماڵه‌وه ده‌كات ئه‌وپرسیارانه‌له‌منداڵه‌كه‌ی بكات. ئه‌و پرسیارانه ڕه‌نگه لای ئێمه ی گه‌وره پرسیارێكی ساده‌و بی نرخ بێت به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر گرنگه بۆمنداڵ وه وا هه‌ست ده‌كات كه دایكی ( (نزیكترین كه‌سه) ) ئاگادارییه‌تی وهه‌ستی پی ده‌كات.
گرنگترین شت یان مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه دایك ته‌نها كات و خۆشه‌ویستی خۆی بدات به‌منداڵكه‌ی نه‌ك پاره‌و جل وبه‌رگی جوان وگه‌ڕان... ... ئه‌وشتانه‌باوك وهه‌ركه‌سێكی تر ئه‌توانی بیبه‌خشێت بۆمنداڵ به‌ڵام منداڵ چاوه‌ڕوانی خۆشه‌ویستی و گرینگی پێدان ده‌كات ته‌نها له‌لای دایكی.
به‌ڕاستی دایكی تی گه‌یشتوو ئه‌توانی منداڵه‌كه‌ی بگه‌ینێته‌ئه‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتووی و ژیری. له‌هه‌مووی گرینگترئه‌وه‌یه ئه‌بێت دایك زۆر شت بخوێنێته‌وه له‌سه‌ر ده‌روون ناسی و په‌روه‌رده‌ی منداڵ، تاكو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست وه دوور له‌هه‌موو گیروگرفتی ژیانی منداڵ له قوتابخانه، ماڵ، كۆڵان، یاخود هه‌رشوێنێك بێت باوه‌ڕی به‌منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌لایشه‌وه دووربێت.
گرینگ پێدانی به‌په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌یه‌كه‌م ساڵی دا تاكو ده ساڵی یه ته‌نها وه‌ك نه‌مامێكه كه‌تۆ پێویسته زۆر ئاگاداری بیت خاك و لم و شوێنێكی باشی بۆ دابین كه‌ی و ڕۆژانه چاودێری بكه‌ی و ئاوی بده‌یت تاكو ڕه‌گی ئه‌چه‌سپی له‌ناخی زه‌وی ئیتر وازی لی بهێنه خۆی دارێكی زۆر به‌پیت و باشی لی ده‌رده‌چێت، منداڵیش ئه‌گه‌ر تۆ گرنگی پی بده‌یت ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵی بیت تاكو ده‌بێته ده ساڵان كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی درووست ده‌بیێت.
كه‌واته‌منداڵ چه‌ند بچوك بێت تۆ باش تر ده‌توانیت رێگای دواڕۆژی خۆی نه‌خشه‌ی بۆ دابنێیت وته‌قه‌ڵابدات بگاته ئاواته‌كانی. به‌ڵام پاشی ته‌مه‌نی گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی گه‌وره پاش 11، 10 ساڵان زۆر سه‌خته بۆتۆ و بۆمنداڵه‌كه‌ش كه‌ڕێڕه‌وی ژیانی بگۆرێت. بۆنموونه: منداڵێك له پۆله سه‌ره‌تایی یه‌كان سه‌ركه‌وتووبێت به‌پاڵپشتی تۆ ئیتر خۆی ده‌قی به‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گرێت و له‌لایدا ئه‌چه‌سپی كه هه‌ر ئاوا بڕوات.
مه‌به‌ست له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ودروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی پێش كه‌وتوو ته‌نها و ته‌نها له‌لایه‌ن دایك، نه‌ك باوك نه‌ك مامۆستا، راسته ئه‌وانیش ئه‌وانیش ده‌ورێكی زۆریان هه‌یه بۆپه‌روه‌رده‌كردن به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی دایكه وه‌ك دین و زانست ده‌سه‌لمێنن.
ئه‌گه‌ردایك ئه‌وانی فه‌رامۆش كرد بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ نه‌ك ته‌نها زیان به‌منداڵی خۆی ده‌گه‌ینێت به‌ڵكو به‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌گه‌ینێت وه تاكو دایك خۆی دووره په‌رێز راگرێت له‌منداڵ ئه‌وا هه‌رگیز سه‌ركه‌وتنی منداڵ به تایبه‌ت وه كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
زۆر له‌بیانیه‌كان ئه‌ڵێن: ( (من منداڵم زۆر خۆشده‌وێت بۆیه دروستی ناكه‌م!) ) دیسان ئه‌و ووته‌یه‌ش ته‌فسیری زۆری هه‌یه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئاماده نیت كات و شێوازێكی پڕ له ئاسووده‌ی بۆمنداڵ دروست بكه‌یت هه‌ربی پلان منداڵ دروست مه كه تاكو ته‌واو له‌خۆت ڕائه‌بینی كه ئاماده‌ی به‌شێكی زۆر له‌ژیانتا له‌گه‌ڵ منداڵكه‌ت به‌ری به‌سه‌ردا ئه‌و كات بڕیاری دروست كردنی بده.
شاعیری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب ده‌لێ:"الام مدرسه‌ّ ادّا اعددتها اعددت شعباّّ گیب الاعراق".
كوردیش ده‌ڵێت:"ساڵێك ماڵ وه ساڵێك منداڵ " مانای ئه‌وه نیه كه منداڵ دروست بكه‌ی وته‌واو به‌ڵكو واز له‌هه‌موو ماڵ و ئیش و كارت ده‌هێنی ته‌نها بۆ منداڵ ده‌ژیت تا ده‌گاته ته‌مه‌نێكی دیاركراو. له‌كۆتایدا ته‌نها ئه‌وه دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه‌منداڵ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆربه‌هێزی به‌دایك هه‌یه و نا بێت دایك ئه‌و په‌یوه‌ند ییه پشت گوی بخات وه قۆناغی ژیانی سه‌ره‌تای منداڵ زۆر گرنگه و ئاسانتره بۆ دروست كردنی كه‌سایه‌تی منداڵێكی سه‌ركه‌وتوو.
/ هه‌ولێر 27-1-2009
