گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
گه‌ر لیستی برایه‌تی وهاوپه‌یمانی شكست بێنێ پێویسته... .
باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی: وه‌ك له لێدوانه سه‌ره‌تایه‌كان دا پێش بینی ده‌كرێ كه لیسته‌كانی كورد له‌و پارێزگایانه‌ی به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریان تیا كردوه شكستی هێناوه گه‌ر به‌راورد بكرێ له‌چاو ئه‌نجامه‌كانی سالی 2005 گه‌ر سه‌یرێكی پارێزگای دیاله بكه‌ین كه زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌موو كوردن كه‌چی تائیستا له‌ریزی پێنج هه‌م دان كه دیاله له كۆنه‌وه وه‌ك شارێكی كوردوستانی دائه‌نرا؟ وه‌هه‌روه‌ها گه‌ر سه‌یری سه‌لاحه‌دینیش بكه‌ین زۆرینه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌مووی ئه‌و شوێنه دابراوانهیه كه تعریب كرابوون وه زۆرینه‌ی دانیشتوانیان كوردن كه‌چی لیستی كوردی به‌هه‌مان شێوه‌ی دیاله‌یه؟وهنهینهواش به‌هه‌مان جۆر؟ وه‌ئه‌بێ چی چاوه‌روانی به‌غداد بكه‌ین ممكنه زۆر له لیسته‌كانی دواوه بن. وه ئه‌م ده‌نگ دانه نمونه‌یه‌كه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردوستان تابزانن هاوپه‌یمانی كوردوستان كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان بریتین له‌ئه‌ندامان (ی. ن. ك و پ. دك) له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارساله‌ی كه لیستی هاو په‌یمانی له پێشه‌وه بوون هیچ خزمه‌ت گوزاریهكیان بۆ دانیشتوانه‌كانی ئه‌و شار‌و شارۆچكانه ئه‌نجام نه‌داوه هه‌تا ئیستاش ده‌نگیان بۆ بده‌ن و متمانه‌یان پێ بكه‌نه‌وه؟وه له‌راستیش دا ئه‌بوایه كارێكی وایان بكردایه ئه‌وه‌نده ده‌نگده‌ریان هه‌بوایه هه‌موو جیهان بیزانیایه كه ئه‌و ناوچانه دانیشتوهكانیان كوردن و چاوه‌روانی گهرانهوهئهكهن بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردوستان نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارتی ده‌سه‌ڵات داره له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساله‌دا كارێكی وایان ئه‌نجام نه‌داوه وه‌زیاتر خه‌ریكی مل ملانه‌ی پارتایه‌تی و بنمالهو خێله‌كی و عه‌شره‌ت كاری بوون بۆیه ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو؟ بۆیه ئه‌لێین گه‌ر لیسهكانی كورد شكست بهێنێ له‌م هه‌لبژاردنه‌دا ئه‌وه زه‌نگێكی ئاشكرایه بۆ هه‌موو كوردوستانیان تابزانن كه‌تائیستا كارێكی وههانهكراوه بۆ ئه‌وناوچانه‌ی ته‌عریب كرابوون كه دانیشتوانه‌كانیان بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان دوای گه‌رانه‌وه ئه‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردوستان؟ وه هه‌موو كوردوستانیانیش لایان ئاشكراشه كه لهكوردوستانی باشوریش چی كراوه له‌به‌ر پارتایه‌تی و بنه‌ماله‌و خێڵایه‌تی دابه‌ش كردنی زه‌ووی و دوسهڵات و بازرگانی و هه‌موو كاره‌كان هه‌ر له سه‌ركردایه‌تیه وه هه‌تا بچوك تریت ده‌سه‌ڵات ته‌نها هه‌ر بۆ خۆیان بوه؟ وه‌ئه‌م شكست هێنانه ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌لبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك (دل و قودسی) كوردوستان و بگره هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌بێ له شاره‌كانی كوردوستانیش گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت و پێ شێلكاری تیا روونه‌دات؟له‌كۆتای دا به‌س ئه‌وه‌ماوه بلێین بۆ پێش هه‌لبژاردن له كوردوستان دا كۆنگره‌یه‌ك بۆ پارته‌كانتان نابه‌ستن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتانه‌ی ووڵاتانی دیموكرات نه‌ك ئهودیموكراتهی له‌كوردوستان دا هه‌یه تابزانن چ گۆران كاریه‌ك روو ئه‌دات. وه‌هه‌مان گۆران كاریش له هه‌لبژاردنه‌كانی كوردوستان روو ئه‌دات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟12 ڕێبه‌ندان 2708ك.
میوانانی سەر خەت
We have 65 guests and no members online
