عه‌لی که‌ندیناوه:
سڵاوێکی گه‌رم
هیچ که‌سێک ناتوانێ نکۆڵی له خه‌بات و به‌رخودانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات به‌درێژایی پتر له 62 ساڵی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ل ڕژێمه یه‌ک له‌دوایی یه‌که‌کانی عیراق له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه پارتی وه‌ک چیایه‌کی خۆڕاگر به‌رامبه‌ر هه‌موو ڕه‌شه‌بایه‌کی تووند‌و گه‌رده‌لولێکی به‌تێن وه‌ستاوه. دیاره ئه‌و هه‌موو خۆڕاگریه‌ش ته‌نیا به هێززباووی که‌سانێکی گیانبازو له‌خۆبردوو و ووڵاتپارێز به‌رجه‌سته بووه.
به‌ڕێزم کاک مه‌سعود ئه‌گه‌ر پارتی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌وه‌ریه بێت. که‌واته ده‌بێت به‌رله‌هه‌موو که‌سێک ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته هۆکاری ئه‌ومێژووه پڕ لهسهرهوهریانه ئه‌وان به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌وان و که‌س و کاری شه‌هیدان شایسته‌ی هێندێک پۆستی حکوومه‌ت له‌دوایی ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی تازه له عیراق هاته کایه‌وه. هه‌ڵبه‌ست ئه‌وپۆسته حکوومیانهش به‌پێی مه‌رجه‌کانی بڕاوانامه‌ی زانست بێت ئه‌نجا خه‌ڵکانی ڕۆژگارێ هاوکاری که‌س و کاری شه‌هیدان بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان بوونه. که‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕانسیپه ده‌بینین که‌سانێک پۆستی زۆر حه‌ساسیان له حکوومه‌تی کوردستان و حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی وه‌رگرتوه نه‌وه‌ک فایلداری حکوومه‌تی به‌عه‌سی بوونه به‌ڵکو به‌رپرس فایله‌کانی جاسوسی به‌عسی گۆڕبهگۆڕبوونه. بۆنموونه ووشیار هه‌مزه دزه‌یی سه‌رۆکی شاندی دیپلوماسی عیراقی و جێگری کاتی سه‌فیری عیراق له مالیزیا. هه‌موو ئه‌وکوردانه‌ی ده‌ره‌وه که له سه‌ره‌تایی هه‌شتاکان تا ڕووخانی ڕژێم نه‌زانن ئه‌م ووشیار دزه‌ییه چێ ڕۆڵێکی موخابه‌ڕاتی هه‌بووه و له کۆکردنه‌وه‌ی جاسوسان دژی بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان. له‌و دیکۆمینتهی که له سه‌فاره‌تی ڕۆمانی گیراوه زۆر به‌ڕوونی ده‌یسه‌ڵمێنێ که ناوبراو سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵێک سیخوری کوردی ده‌کرد که ناوه‌کانیان له‌و دیکۆمینتهدا هاتووه. جارێ هه‌ر له‌سه‌رتایی دیکۆمینتهکه هه‌وڵی جاسوسی به‌سه‌ر خودی به‌ڕێزتان وه‌ک مه‌سعود بارزانی ناوت ده‌هێنێ. به‌ڕاستی ئه‌مه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه. به‌ڕێزم کاک مه‌سعود. دیاره به‌ڕێزتان زۆر ڕێز له بنه‌ماڵه‌ی دزه‌یان ده‌گرن. ئه‌گه‌ر بوارم بده‌ی ته‌نیا یه‌ک پرسیار له به‌ڕێزتان بکه‌م پرسیاره‌که‌شم ئه‌وه‌یه (ئایا به هه‌ر سێ بنه‌ماله‌که‌ی دزه‌یان خاوه‌نی چه‌ند شه‌هیدن؟ یاخاوه‌نی چه‌ند زیندان سیاسین؟ له شه‌هید مامۆستا عوسمان سه‌رسۆر بترازێ. ئایا له‌نێو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له ئامۆزا‌و پورزاو خاڵۆزاو هه‌موو واوه‌کان که‌سێکی خاوه‌ن بڕوانامه‌و لێهاتوو نیه که ئه‌وپۆسته‌ی پێبسپێردرێ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووشیار هه‌مزه ده‌زه‌یی کوڕه ئاغایه. خوێنی کوڕی هه‌ژارو مسکێنیش ئاوه. کاک مه‌سعود به‌ناوی هه‌زاران دایکی کۆست کهووتتوو و به‌ناوی خوێنی هه‌موو ئه‌نفاله‌کان و به‌ناوی خوێنی شه‌هیدانی بنه‌ماڵه‌که‌ت، بۆخاتری هه‌رچی تۆ به پیرۆزی ده‌زانی به‌سه چیتر له‌وه‌زیاتر میلله‌ت مه‌تۆرێنن چونکه ئه‌وا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه هه‌رکامێک ل هه‌ڵبژاردن بکه‌وێته‌وه ته‌نیا ئێوه لێی به‌پرسن
کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م خائینانه ڕاده‌ستی دادگا بکرێن و له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان سزا بدرێن. به‌ڕێزم ئه‌م ووشیار هه‌مزه دزه‌ییه. ئه‌وکاتی که بهڕووهبهری ناحیه‌ی باقرهته بوو ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له تێکدان و خاپورکردنی دێهاته‌کاندا له کاتی ئه‌نفاله به‌د ناوه‌که و فه‌رموو کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینگه بکه‌ن بهدیکۆمنت ڕاستی به‌چاوی خۆتان ببینن و تکاش له‌هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێک ده‌که‌م. قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بخاته گه‌ڕ و چاو له‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه نه‌پۆشێ فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینگه بکه‌ن و دیکۆمنته‌کان بخوێننه‌وه
http://www.iraker.dk/maqalat14/285.htm
عه‌لی که‌ندیناوه

