زنێر كه‌مال: ئێمه‌ی كورد ده‌یان ساڵ و سه‌دان ساڵه چه‌وساوه‌و ژێر ده‌سته‌ی داگیركه‌ران چ (تورك فارس عه‌ره‌ب.. ) بین ده‌یان و سه‌دان ساڵه
به‌چه‌ندان شۆڕش و خه‌باتی جیا جیا تێده‌كۆشاین له پێناو ئازادی و به ده‌ست هێنانی قه‌واره‌كی كوردی وه به‌ری ره‌نجی ئه‌م خه‌باته تێكۆشانانه‌ش چه‌ند سه‌ربه‌خۆییه‌كی ناوچه‌ییه هه‌ر له میرنشینه‌كانه‌وه تاوه‌ك مه‌ملكه‌ته‌كه‌ی شێخ محمود له كوردستانی باشور له پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و كۆماری مه‌هابات له پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه وه تازه‌ترین و گه‌شترینییان ئه‌ویش قه‌واره‌كه‌ی كوردستانی باشوور و هه‌رێمی كوردستان بوو پاش جه‌نگی دووهه‌می كه‌نداو بوو
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامی تێكشكانی هێزه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس بوو له به‌ره‌كانی جه‌نگی كه‌نداوی دووم له كویت له به‌رامبه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد وه بوه هۆی لاوازبوونی حكومه‌تی عێراق و هه‌ڵایسانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوری خه‌ڵكی كوردستان كه توانرا خاكی كوردستانی باشور (باكوری عێراق) له ژێر چنگی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غداد ده‌ربهێنن پاشان ده‌سته‌ڵاتێكی كوردی تێدا دابمه‌زرێت كه تاوه‌ك ئێره شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كورد له باشوری كوردستان كه بتوانرێت ده‌سته‌ڵاتێكی خۆماڵی كه له سایه‌یدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌شكیلبكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی نیگه‌رانی و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه ئه‌ویش ئه‌م ئاشوب ومه‌هزه‌له‌یه‌یه‌كه كه شۆرشگێره‌كانی دوێنێ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میله‌ته وقبوڵ نه‌كردنی یه‌كتری كه‌وتنه كوشتار ی یه‌كتری و هێنانی دوژمنه له مێژینه كانمان بۆ سه‌ر یه‌كتری!!پاشان كه‌رتبونی ئه‌م قه‌واره‌یه‌مان بۆ دوو ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی پارتی له بادینان و هه‌ولێر ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێتیش له سلێیمانی و گه‌رمییان كه هه‌ریه‌كه‌یان حكومه‌تێكی ته‌واو حیزبیان له ناوچه‌كانی خۆیان دروستكرد حكوموتێك كه تا بینه قاقایان له گه‌نده‌ڵی و فه‌ساده‌ت
پاش گۆڕانی هاوكێشه سیاسسه‌كان له جیهان روخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسینی لێكه‌وته‌وه كه ئه‌مه‌ش كه‌شێكی كه‌ی هێنا ئاراوه بۆ كوردستان و عێراق كه پارتی و یه‌كێتی ناچاركرد كه حكومه‌تێكی 42 وه‌زاره‌تی به‌ناو یه‌كگرتوو دابمه‌زرێنن، ئه‌و كابینه ته‌وافوقی یه‌ی كه له ماوه‌ی 4 ساڵی ته‌مه‌نی نه‌یتوانی وێنایه‌كی جوانمان نیشانبدات وه نه‌شیتوانی برینه‌كانی ڕابردوو سارێژبكات و گه‌نده‌ڵی ڕیشه‌كێشبكات، به‌ڵكو گۆمی گه‌نده‌ڵی قوڵتركرد
وه بۆیه ده‌بێت بپرسین هۆكاری یه‌كه‌م چی بوو كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی به لاڕێدابرد؟وه چ بكرایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی گه‌ش و ڕوناك پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌مان و دنیای ده‌ره‌وه‌ش بكردایه؟
به له‌به‌رچاوگرتنی بابه‌تیانه‌ی ڕابردووی ئه‌م ئه‌زموونه‌مان تاوه‌ك ئێشتا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كه‌مین هۆكار خۆ هه‌ڵقورتاندنی شۆڕشگێره‌كانی دوێنێ له سه‌رله‌به‌ری ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان ته‌نانه‌ت به داموو ده‌زگا گرنگه‌كانی وه‌ك ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری دام و ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی ومه‌عریفی وه هه‌روه‌ها رێكخراو ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان، له بری ئه‌وه‌ی كه ڕێخۆشكه‌ربن بۆ هاتنه پێشه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و ته‌كنۆكراته‌وه، مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئه‌وانه‌ی كه شۆڕشی چه‌كداری ده‌به‌ن به‌رێوه ناتوانن سیسته‌مێكی دیموكرات و پێشكه‌وتوو ببه‌ن به‌رێوه چونكه عه‌قڵێتی چه‌كداری و پارتیزانی گشت پرانسیپه پێشكه‌وتن خوازیی و دیموكاتییه‌كه‌ی لێسه‌ندونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بێت له پاش به جێگه‌یاندنی ئه‌ركه پیرۆزه‌كانیان كه رزگاردنی نیشتمانه ده‌سته‌ڵات بسپێرن به وانه‌ی كه ده‌توانن حكومه‌ت ببه‌ن به‌ڕێوه وه ئه‌وانیش وه‌ك ڕه‌مزێكی تێكۆشان سه‌ربكرێن و رێزییان لێبنرێت.
وه جگه له‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی شۆڕشگێڕی دوینێ بوون، به‌ڵكو مێژوویه‌كی دووروو دوێژیشیان هه‌بوو له‌یه‌كتر قركردنی یه‌كدی له‌شاخ هه‌ربۆیه له پاش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ش شه‌ری شاخیان گوێزایه‌وه بۆ نێو شاره‌كان.
وه له ده‌رئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه دوێنێ وه ئه‌مڕۆش چیمان ده‌وێت ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتیكی دیموكرات خواز كه له‌سایه‌یدا هه‌ڵبژاردن مه‌حكی گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات بێت و یاسا بۆ هه‌موان سه‌روه‌ر بێت په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل چاودێرێكی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بێت حكومه‌ت له حیزب جیابكرێته‌وه، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به شه‌فافانه بۆ خزمه‌ت كردن وگه‌شه‌سه‌ندنی ژیانی میله‌ت به‌كار بێت له سایه‌ی پلانێكی تۆكمه‌دا، هێزی چه‌كدار به پێشمه‌رگه‌و به‌هێزه‌كانی ئاسایش هێزی كشت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت نه‌ك هی حیزب، ده‌زگا ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌ی ومه‌عریفییه‌كان و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان له هوژموونی حیزب دابماڵرێت به ئازادانه توێژینه‌وه‌و كار‌و چالاكی خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن
له كۆتایدا ئه‌وه‌ی ماوه كه بڵم گه‌ر له دوێنێدا ئه‌وانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت پراكتیزه‌مان بكردایه ئێستا هه‌رێمه‌كه‌مان ڕه‌وتی ڕێكردنی نزیكده‌بوو له ئاسۆی هیواكانمان، وه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئێستاكه به به‌شدارو كۆششكردنی كۆمه‌ڵانی پێشكه‌وتوخواز و دڵسۆز هه‌وڵی به جێگه‌یاندنیان بده‌ین تا خۆ ری هیوامان هێنده‌یتر له چاوانمان بزرتر نبێت
