موسعه‌ب جه‌میل - به‌كالۆریۆس له مێژوو: زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌نوسن به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه‌مه‌به‌ست ده‌پێكن.. هه‌ركه‌سێك ده‌ستی دایه‌قه‌ڵه‌م وبابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌وره‌سمێكی ره‌نگاورونگی له سه‌ره‌تابابێنه سه‌ر پێشه‌كیه‌كه‌ی كاك شازین كه ده‌ڵی:ئه‌گه‌ركتێبی پیرۆز به‌ردی بناغه‌وسه‌ره‌تای ئاینی جوله‌كه‌بێت، ئه‌واتلمودپایه‌بنه‌ره‌تیه‌كه‌یه تی:به‌م شێوه‌یه‌ش تلمود ده‌بێته دیكۆمێنتێكی باوه‌رپێكراوی مه‌عنه‌وی، عه‌قلانی ئه‌خلاقی... ... كاك شازین نازانم و تێناگه‌م به‌چ شێوه‌یه‌ك تلمود ده‌كه‌یه دێكۆمێنتێكی باوه‌رپێكراوی مه‌عنه‌وی، عه‌قلانی ئه‌خلاقی. ئایائه‌م حوكمه‌ت له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردودرێژخایه‌نی تلمود داوه یاخود قسه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی و بازاڕیه بۆیه ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌كه‌م چونكه به‌وپه‌ڕی دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم جه‌نابت به‌خه‌ونیش تلمودت نه‌دیوه باشترین به‌ڵگه‌ش بۆقسه‌كانم هه‌رخۆت چه‌نددێرێك پاش ئه‌م قسه نازانستیه‌ت ده‌ڵی ی:ئه‌م كتێبه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌فسانه‌وخورافیاتی ئاینی و رۆشنبیری جوله‌كه‌یه. ئاخرپێم ناڵی ی كتێبێكی پڕله‌خورافه وئه‌فسانه‌چۆن ده‌بێته دێكۆمێنتێكی باوه‌ڕپێكراوی مه‌عنه‌وی، عه‌قلانی ئه‌خلاقی؟! هه‌روه‌هاكاك شازین ده‌ڵی: ئه‌م كتێبه‌له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستداچه‌ندین جاركراوه‌ته‌خۆراكی ئاگروبه‌ته‌واوه‌تیش قه‌ده‌غه‌كراوه!به‌ڵام پێمان ناڵی بۆچی وله‌به‌رچی كراوه‌ته خۆراكی ئاگروبه‌ته‌واوه‌تیش قه‌ده‌غه كراوه؟دڵنیام ئه‌گه‌رته‌لمودی بخوێندباوه ئه‌واده‌یزانی و پی ی ده‌گوتین بۆچی كراوه‌ته خۆراكی ئاگروبۆچیش قه‌ده‌غه‌كراوه!! قه‌یناكه ده‌ی من پێتان ده‌ڵێم كه‌بۆچی تلمود وه‌های لێكراوه! ده‌زانن بۆ؟چونكه تلمودكتێبێكه لێوان لێوه له (رق وكینه) به‌رامبه‌ر به گه‌لانی غه‌یره‌جوله‌كه و بگره له‌م كتێبه‌دا هاتوه بێجگه له‌جوله‌كه باقی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وی هه‌رهه‌مویان (ئاژه‌ڵ وگیانله‌به‌رن) وبۆئه‌وه‌له‌سه‌رزه‌وین تاخزمه‌تی جوله‌كه بكه‌ن. بزانه قوربان، تلمود چی ده‌ڵی: (گه‌له هه‌ڵبژێردراوه‌كه واتاجوله‌كه ته‌نهائه‌ومافی ژیانێكی ئه‌به‌دی وهه‌تاهه‌تایی هه‌یه به‌ڵام بێجگه له‌جوله‌كه ئه‌واته‌واوی گه‌لانی دیكه گوی درێژن (كه‌رن) . هه‌روه‌هاهه‌رله‌ته‌لمود هاتوه: (ئه‌گه‌رجوله‌له‌سه‌رزه‌وی نه‌بن یاخودنه‌مێنن ئه‌وابه‌ره‌كه‌ت له سه‌رزه‌وی هه‌ڵده‌گیری به‌ری خۆریش ده‌گیری وبارانیش ناباری) . دیسان هه‌رله‌ته‌لموددا هاتوه: (ئه‌گه‌رخزمه‌تكارێكی جوله‌كه‌یه‌ك مردوئینجائه‌وخزمه‌تكاره‌مه‌سیحی بوچ پیاوبوچ ئافره‌ت، پێویست ناكاسه‌ره‌خۆشی له‌جوله‌كه‌كه بكه‌ی به‌وه‌ی خزمه‌تكارێكی مرۆڤی مردوه به‌ڵكو وه‌كوئه‌وه سه‌ره‌خۆشی لی بكه كه‌یه‌كێك له‌وئاژه‌ڵه موسه‌خه‌ررانه‌ی كه‌خزمه‌تی ده‌كرد مردوه) . وابزانم ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ كاك شازین تاوه‌كو چیدی ئه‌وقسه نازانستیانه نه‌كاو خۆیشی نه‌كاته زانایه‌كی گه‌وره‌ی بواری مقاره‌نه‌ی ئایینه‌كان؟؟!! یه‌كێكی دیكه له‌هه‌ڵه كوشنده‌كان كه نه‌زانینی كاك شازینمان بۆده‌سه‌لمێنی ئه‌وه‌یه (فیقه) ی، كردۆته (فوقه) هه‌روه‌ك ده‌ڵی:هێنده‌ش پشت بم كتێبه ده‌به‌ستن بۆمه‌سه‌له‌كانی فوقه، شه‌ریعه‌ت وكێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وژیانی رووحی وئه‌خلاقییان، هێنده پشت به ته‌وڕات نابه‌ستن!! ئاخربابایه‌ك (فیقه) بكاته (فوقه) نازانم چۆن ده‌وێری ئه‌م بابه‌تانه وه‌رگێری وبیانكاته كوردی وبڵاویان كاته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر كۆمیدیا نه‌بی پێم ناڵێن چیه. ؟ به‌داخه‌وه ده‌یڵیم زۆرێك له‌وكه‌سانه‌ی نمونه‌ی كاك شازین تۆزقاڵێك شاره‌زاییان له‌بواری ئیسلامناسیدا نیه كه چی هه‌ربابه‌تێكیان دیت وله‌لایه‌ن نه‌یارانی ئیسلامه‌وه نوسرابوو ئه‌وا به‌په‌له‌وهه‌ڵه‌داوان وه‌ریده‌گێڕنه سه‌رزمانی كوردی؟تاكه‌مه‌به‌ستیشیان شوهره‌تو ناوبانگیه!! ئێستاش بابێنه سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه نازانستیه‌ونامه‌نتیقیه‌ی كه‌گوایه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد) درودی خودای له‌سه‌ربی، چه‌ندین ئایه‌تی (قورئان) ی له (ته‌لمود) وه‌رگرتوه‌و به‌ناوی وه‌حی ئیلاهی به‌موسڵمانانی ناساندوه! من نامه‌وی بچمه ناو ئه‌و (مه‌ع مه‌عه) یه‌ی كه‌ئایا (پێغه‌مبه‌رمحمد) خوێنده‌وار بوه یاناچونكه تاكوئێستاهیچ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی وابه‌هێز نیه بیسه‌لمێنی كه (محمد) خوێنده‌وار بوبی، به‌ڵكوته‌واوی به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه (محمد) نه‌خوێنده‌وار بوه. سه‌ره‌تارون و ئاشكرایه كه قورئان دانی به‌كتێبی یه‌كه‌می جوله‌كه‌كان واته (ته‌ورات) نه‌ناوه‌و وه‌كو كتێبێكی ته‌حریف كرا‌و ته‌ماشای كردوه (ئه‌وته‌وراته ناكه‌بۆپێغه‌مبه‌ر مو‌سا له‌لایه‌ن خوداوه دابه‌زی بو)، به‌ڵكو ئه‌وته‌وراته ده‌سكاری كراوه‌ی كه له‌سه‌رده‌می (محمد وئێستای ئێمه‌دا) هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌چه‌ندین ئایه‌تی قورئاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆنمونه: ((فويل للذين يكتبون الكتاب باْيديهم ثم يقولون هذا من عندالله ليشتروا به ثمنا قليلا فويل له‌م مماكتبت ايديهم وويل له‌م ممايكسبون))البقرة ئایه‌تی 79 واته: ( (واوه یلا بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كتێب به‌ده‌ستی خۆیان ده‌نوسن وپاشان ده‌ڵێن ئه‌مه له‌لایه‌ن خوداوه‌یه. تاكه‌مێك له‌ماڵی دنیا وه‌ده‌ست بێنن. جاوه‌یل بۆئه‌وده‌ستوقه‌ڵه‌مانه‌ی كه‌شتی واده‌نوسن و وه‌یل بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌سابه‌تی واده‌كه‌ن) ) . يسمعون كلام الله ثم يحرفونه من بعدماعقلوه وهم يعلمون . سوره‌تی النسا و ئایه‌تی 46 واته: ( (شاره‌زاكانی جوله‌كه‌كان گوفتاری خودایان ده‌بیست له (ته‌ورات)، پاشان كه‌تێده‌گه‌یشتن ئینجاده‌سكاریان ده‌كردو ده‌شیانزانی كامه راسته‌كه‌یه) ) . من لێره‌دا ته‌نها دوو ئایه‌تی قورئانم هێناوه ده‌رباره‌ی ده‌سكاری كردنی كتێبی یه‌كه‌می جوله‌كه‌كان كه ته‌وراته ئه‌گینا ده‌یه‌ها ئایه‌ت هه‌یه كه‌باسی ئه‌م مه‌سه‌له یه‌ده‌كاو چه‌نده‌ها ئایه‌تی دیكه‌ش هه‌ن كه‌باسی نه‌فسیه‌تی جوله‌كه‌كان ده‌كاو له‌هه‌موروێكه‌وه هێرشیان ده‌كاته سه‌رو رسوایان ده‌كات! لێره‌دا خاڵێكی زۆرگرنگ سه‌ر هه‌ڵده‌دائه‌ویش ئه‌وه‌یه: باشه‌ئه‌گه‌ر (پێغه‌مبه‌رمحمد)، چه‌ندین ئایه‌تی له‌ته‌لمود وه‌رگرتبی چۆن ئاوا به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستی وهێرشیان ده‌كاته‌سه‌رو زۆربی منه‌تانه رسوایان ده‌كاو ده‌ڵی ئێوه ده‌سكاری ته‌وراتتان كردوه؟ باشه نه‌ده‌ترسا له‌وه‌ی جوله‌كه‌كان ئابڕوی به‌رن و بڵێن محمد تۆ فڵان ئایه‌ته‌و فڵان ئایه‌ته‌ت له ته‌لمودی ئێمه دزیوه؟ چۆن جورئه‌ت ده‌كه‌ی هێرش بكه‌یته سه‌رمان؟!باشه‌بۆ بێده‌نگ بون وهیچ وه‌رامێكیان نه‌بو؟ ئه‌گه‌رمحمدچه‌ندین ئایه‌تی قورئانی له‌ته‌لموده‌وه، وه‌رگرتبی ئه‌وا واباشتربو خۆی بی ده‌نگ بكردایه نه‌وه‌كو جوله‌كه‌كانی مه‌دینه ئه‌م نهێنیه‌یان ئاشكرا بكردایه‌و محمدیش ره‌نج به‌خه‌سارده‌رچوبایه؟ زۆر سه‌یره كاك شازین ئه‌دی وانیه!! له‌لایه‌كی دیكه یه‌كێك له (حاخامه) هه‌ره شاره‌زاو زیره‌كه‌كانی جوله‌كه له‌مه‌دینه كه‌ناوی (عبدالله ی كوڕی سلام) بو چۆن موسڵمان ده‌بو؟خۆئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وابوایه كه تۆ ده‌یڵی ی ئه‌وا (عبدالله) زۆرله‌تۆ شاره‌زاتربو چونكه خۆی هاوچه‌رخی محمدبو له‌هه‌مانكاتیشدا حاخامێكی گه‌وره‌و دیار‌و شاره‌زای جوله‌كه‌كانی مه‌دینه بو. باشه پێم ناڵی ی چۆن جه‌نابت گه‌یشتیه ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌و (عبدالله) پی ی نه‌گه‌یشت؟ جوله‌كه‌كان ده‌سكاری كتێبی یه‌كه‌میان بكه‌ن واته ته‌وڕات چۆن ده‌سكاری ته‌لمودێكی پڕله رقوكینه‌وئه‌فسانه ناكه‌ن و به‌هه‌وه‌سی خۆیان شتی ناخه‌نه سه‌ر، چونكه ئه‌من دڵنیام ئه‌وباسانه‌ی كه‌تۆهێناوتن جوله‌كه‌كان له‌قورئانیان وه‌رگرتوه‌و له‌ته‌لمودیان داناوه، ئه‌مه‌ش ته‌نهابه‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شكوگومان بۆسه‌ر دڵی موسڵمانان. ئه‌گه‌ر وانیه‌چی به‌وهه‌مو دژیه‌كه ده‌ڵی ی كه له‌نێوان ته‌لمودو قورئاندا هه‌یه كه ئێستا دوسی نمونه‌ت بۆدێنمه‌وه. باشه بۆ (محمد) ته‌واوی ته‌لمودی وه‌رنه‌ده‌گێڕاونه‌یده‌كرده عه‌ره‌بی و به قورئان به‌موسڵمانانی نه‌ده‌ناساند؟باشه بۆته‌نها چه‌ند ئایه‌تێك له‌ته‌لمودو قورئان وێكده‌چن؟وه‌رامی ئه‌ودژیه‌كانه چۆن ده‌ده‌یته‌وه؟ فه‌رموله‌گه‌ڵ نمونه‌كان: له‌ته‌لموددا هاتوه (حاخامه‌كان گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ریان به‌سه ر خواوه هه‌یه‌وهه‌رچیه‌كی حاخامه‌كان بیانه‌وی ده‌بی خودا جی به جێیكا) . هه‌روه‌ها له‌ته‌لموددا هاتوه: (خودا رۆژی سی سه‌عات له‌گه‌ڵ لافیاتنی پاشای ماسیه‌كان به‌گه‌مه‌و یاری به‌سه‌رده‌با) . كه‌چی خودا كاتێك له‌گه‌ڵ موساپێغه‌مبه‌ر گفتوگۆده‌كا ئاوا باسی خۆی ده‌كات له‌قورئاندا: (انني انالله لااله الا انا فاعبدني واقم الصلاة لذكري) سوره تی گه ئایه‌تی 14. واته: به‌راستی هه‌رمن خودام. هیچ خودایه‌ك نیه جگه له‌من هه‌رمن بپه‌رسته ونوێژه‌كانت به‌چاكی ئه‌نجامبده تاهه‌میشه منت له‌یاد بێت. بابزانین ته‌لمود چۆن باسی عیسا پێغه‌مبه‌ر ده‌كات:ته‌لمود ده‌ڵی (عیسای مه‌سیح ساحیر بوه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا بتپه‌رست بوه) . هه‌روه‌ها ده‌ڵی (عیسای مه‌سیح شێت بوه) . كه‌چی قورئان ئاوا باسی عیسای مه‌سیح (درودی خودای له‌سه‌ربی) ده‌كات: (ماالمسيح ابن مريم الارسول قدخلت من قبله الرسل) . سوره‌تی المائده، ئایه‌تی75. واته: (مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م نه‌خوایه ونه‌كوڕی خوایه به‌ڵكو پێغه‌مبه‌رێك بوه وه‌ك ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانی پێشه‌خۆی) . دیسان قورئان ئاوا باسی پێغه‌مبه‌ر عیسا ده‌كات: ( قال اني عبدالله اتاني الكتاب وجعلني نبيا وجعلني مباركا اين ما كنت واوصاني بالصلا‌ة والزكات مادمت حيا). سوره‌تی مریم، ئایه‌تی30-31 واته:عیسا گوتی به‌راستی من به‌نده‌ی خودام وكتێبی ئینجیلی پی به‌خشیوم و كردومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی، هه‌روه‌هاموباره‌كی كردوم له‌هه‌ركویێه‌ك بم وئامۆژگاری كردم كه‌نوێژه‌كانم ئه‌نجام بده‌مو له‌زه‌كاتیش درێغی نه‌كه‌م هه‌تا له‌ژیاندام) . به‌رله‌كۆتاییدا مه‌قته‌عێك له‌ته‌لمود بۆ كاك شازین دێنم وپاشان یه‌ك پرسیاری ئاڕاسته ده‌كه‌م: ته‌لمود ده‌ڵی (دۆزه‌خ 60جارله‌به‌هه‌شت گه‌وره‌تره، تایبه‌ت كراوه بۆئه‌وانه‌ی كه ده‌ستو پێیان ده‌شۆن وبه‌موسڵمان ده‌ناسرێن. هه‌روه‌ها بۆئه‌وانه‌شه كه خه‌ته‌نه نه‌كراون وبه‌ده‌ست نوێژده‌كه‌ن وبه‌مه‌سیحی ده‌ناسرێن) . پرسیاره‌كه‌شم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌لمود ئه‌وه‌نده سه‌ده‌یه پێش هه‌ردووپێغه‌مبه‌ران (عیسا‌و محمد)، درودی خودایان له‌سه‌ربی، نوسرابێته‌وه، چۆن باسی شوێنكه‌وتوانی ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره ده‌كات و ده‌ڵی ئه‌وانه دۆزه‌خین و وه‌سفێكی وردیشیان ده‌كات؟ به هومێدی وه‌رامێكی زانستیانه!! له‌كۆتایشدا هیوادارم كاك شازین واز له وه‌رگێڕانی ئه‌م جۆره بابه‌تانه بێنی وبه‌رده‌وامبی له‌سه‌رنوسینی به‌سه‌رهاتو یادداشته‌كانی ژیانی كه‌له (مانگنامه‌ی به‌درخان) بڵاوی ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی ئێستا گومانم لادروستبوه كه ئه‌ویشی له‌شوێنێك وه‌رگرتبی وبه‌ناوی خۆی بڵاوی كردبێته‌وه!!!!! سه‌رچاوه‌كان: 1-قورئانی پیرۆز 2-ته‌فسیری ئاسان 3 معركة الوجودبين القرا‌ن والتلمود،د.عبدالستارفتح الله 4-مقارنةالاديان،اليهودية،د.احمدشلبي 5-نهايةاليهود،ابوالفدامحمدعارف
www. musabjamil@yahoo. com
|

پاڵدانا، مه‌رج نییه بچێته‌خانه‌ی نوسه‌روشتێكی ئیزافه‌كردبی، به‌تایبه‌تی كه‌سانی وه‌ك كاك شازین هێرش، كه له‌پڕ له‌نوسینه‌وه‌ی به‌یت وبالۆره‌كانی خۆی، بوه لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئایینی وباس له وه‌یه‌كچوه‌كانی ته‌لمودوقورئان ده‌كا.. بی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ش به‌وه بكا كه ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌رتاپا وه‌رگیراوه‌و وه‌رگێڕدراوه.. بۆتاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه‌ی كاك شازین به‌پێویستم زانی وه‌رامێكی زانستیانه‌ی بده‌مه‌وه..