عبدالرحمن صدیق .هه‌ولير: وه‌كو هه‌موو مرۆڤیكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، مافی سروشتی و خواپیداوی خۆمانه كه خاك و نیشتمان و زیدی باو‌و باپیرانی خۆمانمان خۆش بویت، به تایبه‌ت كوردستانی ئیمه، كه ویرِای ئه‌وه‌ی جگه له خۆمان خه‌ڵكان و گه‌رِیده‌و پسپۆرِو میژوو نووسانیكی زۆر، شایه‌دیی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن كه دخاوه‌نی زۆر سیفات و تایبه‌تمه‌ندیتی جۆراو جۆر‌و كه‌م وینه‌یه، خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ شوینی به‌رچاوو هه‌ڵكه‌وتووی كوردستان ده‌كات، وه‌ك خاكیكی پرِ خیرو به‌ره‌كه‌تی نه‌برِاوه كه شایانی ئه‌وه بوو، ببیته شوینی نه‌جات بوون و، لانكه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تی له دوای تۆفانی سه‌رده‌می (نوح)ه‌وه – علیه السلام- تا كۆتایی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، بۆیه كوردستان له‌و رۆژه‌وه، له روانگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا، بۆته چه‌ق و سه‌نته‌ری دیمۆغرافی بازنه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی .خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزداو، له‌هه‌ردوو ئایه‌تی (28-29)ى سوره‌تی (المۆمنون)دا ده‌فه‌رمویت: [فاذا استویت انت ومن معك على الفلك فقل الحمد لله الذی نجانا من القوم الظالمین * وقل رب انزلنی منزلا مباركا وانت خیر المنزلین].لیره‌دا، خوای گه‌وره خۆی داوا له نوح – علیه السلام – ده‌كات كه خوازیاری ئه‌وه بیت له شوینیكی پرِ به‌ره‌كه‌ت و خیرو نعمه‌تی هه‌تا هه‌تایی دایبه‌زینیت، بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته، ویستیكی خوایىیه، ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌روا بوو، چونكه خوای گه‌وره له‌سوره‌تی (هود)دا‌و، له ئایه‌تی (44)دا، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوینه موباره‌كه به چیای (جودی) ده‌كات: (وقیل یا ارض ابلعی ماءك، ویا سماء اقلعی، وغیض الما‌ء . وقضی الامر، واستوت على الجودی).دیاره كه (جودی)یش چیایه‌كه له كوردستان دا‌و، زۆربه‌ی (مفسر)ه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن و، ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌ندیكیان ده‌ڵین له نزیك (موسڵ)ه‌و، هه‌ندیكیشیان ده‌ڵین له نزیكی (دیار بكر)ه، دیاره ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كوردستانی گه‌وره پیش په‌یماننامه‌ی (سایكس بیكۆ) یه‌ك پارچه بووه‌و، سنووری ئیداری شاره‌كانیشی به پیی وه‌خت له سه‌ر یه‌ك بار نه‌بووه، جاری وا هه‌بووه (دیار بكر) به‌ره‌و خوار كشاوه‌و، جاری واش هه‌بووه (موسڵ) به‌ره‌و ژوور كشاوه، بۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه جیگیر بووه كه (جودی) وا له‌نزیك (جه‌زیره)و تا ئیستاش چیایه‌كی كوردستانىیه.له ته‌فسیری – الخازن- دا، به‌رگی دووه‌م، لاپه‌رِه (328) ده‌ڵیت: (الجودی: وهو جبل بالجزیره قرب الموصل) له ته‌فسیری – النسفی – دا هاتووه: (وهو جبل بالموصل) . له‌كتیبی – قصص الانبیا‌ء – ی (عبدالوهاب النجار)یش دا هاتووه: (جبل الجودی فی نواحی دیار بكر من بلاد الجزیره) ویرِای ئه‌مه‌ش، كوردستان خاوه‌نی خیرو به‌ره‌كه‌ت و فه‌رِی هه‌میشه‌یىیه، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت: [قیل یا نوح اهبط بسلام منا وبركات علیك وعلى امم م‌من معك] سوره‌تی (هود) ئایه‌تی (48).هه‌ر له رووانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌وه روون ده‌بیته‌وه كه ئه‌و نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ته‌ی خوای گه‌وره به كوردستانی به‌خشیوه هه‌میشه‌یی ده‌بیت، چونكه وشه‌ی (البركه) – وه‌ك له (مفردات الفاظ القرا‌ن)ى – الراغب الاصفهانی- دا هاتووه. واته: (ثبوت الخیر الالهی فی الشیء) واته به‌ره‌كه‌ت بریتىیه له جیگیربوونی خیریكی خوایی له‌و شته‌دا هه‌روه‌ها له ته‌فسیری ئایه‌تی (رب انزلنی منزلا مباركا) ده‌ڵیت: (ای حيث یوجد الخیر الالهی) واته خوایه له شوینیكی وا دام به‌زینه كه نیعمه‌تیكی خوایی هه‌میشه‌یی و نه‌برِاوه‌ی پی به‌خشرابیت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ر شتیك یان هه‌ر شوینیك كه خیرو نیعمه‌تی له راده به‌ده‌ری لیوه بیت، ناوی (موباره‌ك)ی به‌سه‌ردا برِاوه، بۆیه لیره‌وه ده‌ڵیت: (قیل لكل ما یشاهد منه زیاده محسوسه ه‌و مبارك، وفیه بركه).به‌ده‌ر له‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه كه‌م وینه‌یه‌ی كه نیشتمانی ئیمه هه‌یه‌تی، نیشتمان و زیدی باب و باپیران له‌لای هاوڵاتیانی هه‌میشه خۆشه‌ویسته‌و، مرۆڤ هیوای هه‌موو خیرو خۆشىیه‌ك بۆ نیشتمانی خۆی ده‌خوازیت، ناچاریش نه‌بیت یان نه‌كریت، زه‌حمه‌ته نیشتمانی خۆی به‌جی بیڵی، هه‌ر كاتیكیش له نیشتمانی خۆی ده‌ر بكریت، ئه‌وا هه‌موو ساتی گه‌رِانه‌وه بۆ وڵات به ئاوات ده‌خوازیت.بۆیه كاتیك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی قوره‌یش، پیغه‌مبه‌ر – ێلى الله علیه وسلم – و هاوه‌ڵانیان له (مه‌ككه)وه ده‌رنا، پیغه‌مبه‌ر – ێلى الله علیه وسلم – له دوا خاڵی سه‌ر سنووری (مه‌ككه)دا رووی كرده شاره‌كه‌ی خۆی و، فه‌رمووی: (والله انك لخیر ارض الله واحب ارض الله الى الله، ولولا انی اخرجت من‌ك لما خرجت) رواه احمد والنسائی والترمذی وقال حدیث صحیح.ته‌نانه‌ت پیغه‌مبه‌ر-صلىالله علیه وسلم - ئه‌وه‌نده له‌بیری شاد بوونه‌وه به (مه‌ككه) بوو، ئه‌و كاته دڵنیا و ئارام بوو كه خوای گه‌وره به‌ڵینی گه‌رِانه‌وه‌ی پیدا به ئایه‌تی: [ان الذی فرض علیك القرا‌ن لرادك الى معاد] القصص (85).لرادك الى معاد: واته ئه‌تگیرِینه‌وه بۆ (مه‌ككه).هه‌ر لیره‌وه موژده‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌رده‌كرین، كه رۆژیك دادیت به ژووانگه‌و نیشتمانی خۆیان شاد ببنه‌وه، چونكه خوای گه‌وره ناوی ئه‌و شوینه‌ی كه مرۆڤ تیایدا له دایك ده‌بیت به (معاد) ناو ده‌بات واته ئه‌و شوینه‌ی كه بۆی ده‌گیرِیته‌وه، بۆیه شیخ – حسنین محمد مخلوف – له (ێفوه البیان لمعانی القرا‌ن)دا ده‌ڵیت: (وسمی بلد الرجل الذی كان فیه : معادا، لانه عاده یتصرف فی البلادثم یعود الیه).جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ویستی خوایه‌و ئیراده‌ی خوایه كه‌هه‌ر مرۆڤیك له شار‌و شارۆچكه‌و گوندیكی دیاری كراودا له دایك ده‌بیت، بۆیه خۆش ویستنی نیشتمان خوا كرده‌و، ئه‌وانه‌ش كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر خاك و ماڵی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن، تاوانیكی گه‌وره به‌م كاره‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، خۆیان له قه‌ره‌ی كاریك ده‌ده‌ن كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه: [ثم انتم هۆلاء تقتلون انفسكم وتخرجون فریقا منكم من دیارهم تظاهرون علیهم بالاثم والعدوان وهو محرم علیكم اخراجهم] سوره‌تی البقره – ئایه‌تی (85)چونكه گه‌لی بی خاك و نیشتمان، گه‌لیكی روو له مردنه، ده‌رچوونی خه‌ڵكی له خاكی خۆی یانی هه‌ڵبژاردنی مردن، بۆیه، ئه‌وانه‌ی له‌ترسی تاعوون و مردن، وڵاتی خۆیان به‌جی هیشت، هه‌ر به‌و كاره‌یان مردنیان هه‌ڵبژارد، بۆیه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رمویت: [ال‌م تر الى الذين خرجوا من دیارهم وهم الوف حذر الموت، فقال له‌م الله موتوا، ثم احیاهم..]سوره‌تی البقره- ئایه‌تی (243). بۆیه بی نیشتمانی و ده‌ركردنی خه‌ڵكی له خاكی خۆی، به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌دا، وه‌ك بڵیی چ كوشتنی هاوڵاتی یان ده‌ركردن له‌خاكی خۆی، بۆیه خوای گه‌وره به ئیشاره‌ت بۆ ئه‌م هاوكیشه‌یه، ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له ئایه‌تی (66)ی سوره‌تی (النساء)دا: [ولو انا كتبنا علیهم ان اقتلوا انفسكم او اخرجوا من دیاركم مافعلوه الا قلیل منهم]. ئه‌م ئایه‌تانه گه‌رچی له (سیاق)یكی میژوویی و تایبه‌ت به‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌و، هه‌ندی حاڵه‌تی دیاریكراودا هاتوون، به‌ڵام له‌هه‌موویان دا ئه‌و هیماو ئاماژانه ده‌رده‌كه‌ون و وه‌رده‌گیرین كه ده‌ركردنی هاوڵاتی له خاكی خۆی حه‌رامه‌و، ئه‌نجامدانیشی بكه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته بازنه‌ی تاوانیكی گه‌وره‌وه.بۆیه خوای گه‌وره هه‌رِه‌شه‌ی سه‌خت له‌و ده‌سه‌ڵاتدارو كاربه‌ده‌ستانه ده‌كات كه پیغه‌مبه‌ران و شوین كه‌وتوانیانیان له خاكی خۆیان ده‌ركردووه، بۆیه خوای گه‌وره له ئایه‌تی (13) و (14) سوره‌تی (ابراهیم)دا ده‌فه‌رمویت: [قال الذین كفروا لرسلهم لنخرجنكم من ارضنا او لتعودن فی ملتنا فاوحى الیهم ربهم لنهلكن الظالمین * ولنسكننكم الارض من بعدهم، ذلك لمن خاف مقامی وخاف وعید].هه‌روه‌ها له سوره‌تی (محمد)یش دا له ئایه‌تی (13) دا ده‌فه‌رمویت: [و كاین من قریه هی اشد قوه من قریتك التی اخرجتك اهلكناهم فلا ناصر له‌م].له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بیت هه‌موو مرۆڤیك دژی راگویزانی خه‌ڵكی ی بیت و، قبوڵ نه‌كات بخریته جیگه‌ی خه‌ڵكانی دی چونكه خوای گه‌وره ریگه‌ی داوه به مرۆڤی زوڵم لیكراو كه ئه‌و كه‌سه ده‌ربكات كه ئه‌می له شوینی خۆی ده‌ركردووه‌و شوینی پی له‌ق كردووه، بۆیه ده‌فه‌رمویت : [واخرجوهم من حیث اخرجوكم] سوره‌تی البقره – ئایه‌تی (191).تاوانیكی دیكه‌ش كه له‌ئاستی تاوانی راگویزان دایه‌و، بگره گه‌وره‌تریش ئه‌ویش گۆرِینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانه، چونكه ئه‌وه ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه هه‌ر مرۆڤیكی خستۆته بازنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و، زمانیكی تایبه‌تیشی پی به‌خشیوه، بۆیه گۆرِینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لان و، گۆرِینی زمانیان، وه‌ستانه له دژی ئیراده‌ی خوای گه‌وره، چونكه (ره‌نگ) و (ده‌نگ)ى گه‌لان نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانی باڵاده‌ستی خوای گه‌وره: [ومن ایاته خلق السموات والارض واختلاف السنتكم والوانكم، ان فی ذلك لایات للعالمین] سوره‌تی الروم – ئایه‌تی (22) . له‌به‌ر ترسناكی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی راگویزان و گۆرِینی ناسنامه‌ی گه‌لان، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌پاڵ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و سه‌رنج راكیش دا هاتوونه‌ته باسكردن.(راگویزان) له قورئاندا خراوه‌ته پاڵ شه‌رِ كردن له دژی دین، بۆیه مه‌رجه‌كانی گریدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ بی باوه‌رِاندا، دوو مه‌رجن، یه‌كه‌م: شه‌رِی دینمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، دووه‌م: له‌خاك و نیشتمانی خۆمان وه‌ده‌رمان نه‌نین: [لا ینهاكم الله عن الذين لم یقاتلوكم فی ا‌لدین، ولم یخرجوكم من دیاركم ان تبروهم وتقسطوا الیهم، ان الله یحب المقسطین] الممتحنه (8).به هه‌مان شیوه‌ش هه‌ڵبژاردنی (ده‌نگ) و (ره‌نگ)ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش له قورئان دا خراوه‌ته پاڵ نیشانه‌یه‌كی تری باڵا ده‌ستیی خوای گه‌وره، كه دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وىیه، وه‌ك بڵیی سرِینه‌وه‌ی (ده‌نگ) و (ره‌نگ)ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك هه‌وڵدان بیت بۆ سرِینه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌رِی وه‌ستانه‌وه‌یه له دژی ئیراده‌ی خوای گه‌وره. " ئةندامى سةركردايةتى يةكطرتووى ئيسلامى كوردستان
|
