بۆ به‌ڕێز / سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ به‌ڕێز / سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی كوردستان.
بۆ به‌ڕێز / سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
بۆ به‌ڕێز / وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ به‌ڕێز / وه‌زیری شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌مه‌تی كوردستان.
بۆ به‌ڕێز / به‌پرسی ئیداری گه‌رمیان.
بۆ به‌ڕێز / قائیمقامیه‌تی كفری.
بۆ به‌ڕێز / ڕای گشتی ومیدیاكان.
به‌رێزان: ئێمه‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌گشتی هه‌ستمان به‌وه كردووه كه‌به‌ته‌واوه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان په‌راوێزكه‌وتووه وله‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌م
په‌راوێز خستنه‌ش زیاتر وبه‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌وه‌كه‌وه هات، كه‌ئۆمیدی ئه‌وه‌مان ده‌كرد خزمه‌تی زیاترمان بۆ بكرێت، كه‌چیپێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانمان بوو، ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌چاو ده‌بینرێت وهه‌ستیشی پێده‌كرێت، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش تائیستا خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هێشتا خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ئیداری وسیاسی سه‌ربه‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان نین وه‌ك" ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت به‌گه‌رمیان له‌شێوه‌ی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا"، یان ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی ئیداره‌كه‌مان وه‌ك"پارێزگا"، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ره‌كانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولیر ودهۆك وناوچه‌كانی ئه‌و سنوره كارێكی ئه‌و تۆی بۆ نه‌كراوه وبه‌راوردیش ناكرێت! مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویش له‌هه‌مان سنور به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌سنوره‌كانی ئێمه به‌گشتی وكفریش به‌تایبه‌تی یه‌كپارچه زه‌وی به‌كه‌س نه‌دراوه سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه فه‌رمانی وه‌زارییان هه‌یه له‌ساڵه‌كانی "2003 و2004-2007"، هۆكاره‌كه‌شی بریاری سه‌رۆكی حكومه‌ته كه‌دابه‌ش ناكرێت، كه‌چی به‌بریاری هه‌مان سه‌رۆكایه‌تیحكومه‌ت له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێكردووه دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رده‌وامه! سه‌رباری ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ربوودجه‌ی هه‌رێم وخه‌ڵكی كوردستان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌كرێت كه بوودجه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی" ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" كه‌چی خۆشمان پێویستی زیاترمان به‌و پرۆژانه‌وخزمه‌تی زیاتریش هه‌یه! له‌كۆتای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ماندا داواده‌كه‌ین كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار وپرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كه‌مان بكرێ وئیداره‌كه‌شمان به‌فه‌رمی بكرێته‌پارێزگا وبۆ هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی داهاتووش ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تمان به‌خۆمان هه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی زه‌ویش له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌گشتی ده‌ستی پێبكرێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان هه‌یه له‌ئیستادا ودواتریش ئه‌وانه‌ی كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌یانكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وكفریش به‌تایبه‌ت، ئێمه بۆ گفتوگۆ كردن وجێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانمان چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو ماوه‌ی مانكێك، دوابه‌دوای ئه‌و ماوه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه ئه‌وه‌كاته شێوازی داواكارییه‌كه‌مان ده‌گۆرێن بۆشێوازی دیكه‌ی مه‌ده‌نیان،
خوازیارین هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن
- نیونه‌رایه‌تی رێكخراوی داكۆكی كردن له‌مافی كرێ نیشینه‌كان.
- كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایانی ئازاد.
4 / 2 /2009
