له كاتێكدا به‌و سه‌رما و سۆڵه‌ی زستانه‌وه په‌نجه‌ی منداڵه‌كانمان له پۆله‌كانی قوتابخانه له‌سه‌رما قه‌ڵه‌م ناگرن، یا به‌هۆی كه‌می بینا و زۆری رێژه‌ی قوتابیان ناچار ده‌وامی قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه سێ ده‌وام و بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كان به‌شی هه‌ر سێ ده‌وامه‌كه بكات، كاتی خوێندنی وانه له (45) خوله‌كه‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ (30) خوله‌ك، له گونده‌كانیش قوتابیان ناچارن مه‌ودایه‌كی زۆر به‌پێ بڕۆن تا له‌ناو ژووره تاریك و به‌رته‌سكه‌كان به‌كه‌می مامۆستاوه وانه بخوێنن، كاتێك بۆ بۆیاخكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان پاره له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و بۆ كڕینی سۆپای ناو پۆلی قوتابخانه‌كان قوتابیان پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، شه‌رمه باسی پیاده‌كردنی سیسته‌می خوێندنی سویدی له كوردستان بكرێت، ئیستاش به‌شێكی زۆری قوتابیان ته‌نها به شێوازی تیۆری وانه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌خوێنن و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌یی نه‌یانتوانیوه كارێك بكه‌ن تا قوتابییان به كرده‌وه‌ش وانه‌ی كۆمپیوته‌ر بخوێنن، ئیتر كام په‌روه‌رده‌ی سویدی؟، تا ئێستاش زۆرێك له مامۆستایان نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نیوان خۆیان قوتابیان دروست بكه‌ن، ئیتر نازانم باسی كام سیسته‌م ده‌كرێت، له وڵاتێك مامۆستا له‌سه‌ر بێزاركردنی قوتابی كچ بخرێته پشت شیشه‌كانی زیندانه‌وه، دوای گازه‌نده كردنی قوتابیان له شێوازی وانه گوتنه‌وه‌ی مامۆستا، مامۆستاكه به تووڕه‌ییه‌وه له پۆل بچێته ژووره‌وه، یه‌كه‌م قسه‌ی ئه‌وه بێت "هیچ منه‌تێكم به قوتابی نییه هه‌ر چێیه‌كتان له‌ده‌ست دی بیكه‌ن"، ئیتر چاوه‌ڕێی چی له نه‌وی داهاتوو بكه‌ین كه به‌م شێوه‌یه یا له ژێر ده‌ستی ئه‌و جۆره مامۆستایانه په‌روه‌رده ده‌كرێن؟.
هه‌ر چه‌ند پێموایه ته‌واوی ئه‌و كه‌مو كوڕیانه‌ی كه له سیسته‌می خوێندنه‌وه‌یه، له سه‌ره‌وه‌ڕا شۆڕ ده‌بنه خواره‌وه و من له هیچ شوێنێك نه‌مبیستووه، كه له‌گه‌ڵ گۆڕینی وه‌زیری په‌روه‌رده، یه‌كسه‌ر شێوازه‌كانی خوێندن بگۆڕدرێن، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه ئه‌مه به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له وڵاتان هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك كه له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی و شێوازی خوێندن و وانه گوتنه‌وه ده‌كرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی دیاری كراوی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆر و دوای گه‌نگه‌شه‌كردنێكی زۆر و به‌وریاییه‌كی زۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و ته‌واوی خاڵه سلبی و ئیجابییه‌كانی ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه، بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له سیسته‌می خوێندن زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێندرێت، ئه‌و جار جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه زۆرێك له بڕیاره‌كانی په‌روه‌رده‌یی له‌ده‌ست په‌روه‌رده نییه، به‌ڵكو كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی په‌روه‌رده و به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاكی و بنه‌ماڵه‌یی و كوتله‌یی هه‌ندێك جاریش حزبی بڕیاره‌كان ده‌ده‌ن و كه‌سانێك كه هیچ شاره‌زاییه‌كیان له خوێندن و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌یی نییه، ده‌بنه بڕیارده‌ری گرنگ له سیسته‌می خویندن و بواری په‌روه‌رده‌یی، ئه‌و جۆره ته‌داخولاتانه‌شه دواجار واده‌كات گه‌نده‌ڵی ته‌واوی هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی داپۆشێت، قوتابخانه‌كان رۆژانه به‌ره‌و وێرانی بچن و پاره‌یه‌كی زۆری حكومه‌تیش بۆ بواری په‌روه‌رده‌یی خه‌رج بكرێت، به‌ڵام ئه‌زمه‌ی نه‌بوونی قوتابخانه هه‌ر به‌رده‌وام بێت، له‌هه‌مانكاتیش ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان خه‌رج بكرێت، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌نها به‌رگه‌ی ساڵێك بگرێت، هه‌ندێك له سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌ندی بیر له ئیفاد و گرتنه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه، بیر له خزمه‌تكردن به سیسته‌می خوێندن ناكه‌نه‌وه، كه‌سیش نابێت پێی بڵێَ سه‌ر چاوت دوو برۆیه، چونكه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خوێندن بڕیاریان داوه، ئه‌و كه‌سه له‌وێ كار بكات، لایان گرنگ نییه چه‌ند له خزمه‌تی خوێندن دایه، ئه‌وه‌ندی لایان گرنگه ئه‌و كه‌سه ئه‌ڵقه له گوێیه‌تی و بۆ كاری دیكه پێویستی پێ ده‌بێت، بۆیه‌ش ئێستا ده‌بینین هه‌ندێك له سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌وه‌ندی خه‌ریكی دروستكردنی ناو ناتۆره هه‌ڵبه‌ستن و ناشیرین كردنی یه‌كترین و جاسوسی كردنن له‌سه‌ر یه‌كتر، كه‌متر ده‌پرژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی قوتابیان بكه‌ن، ئاخر نازانم سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سویدی به‌و جۆره سه‌رپه‌رشتیارانه چۆن پیاده ده‌كرێت، كه پاره و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپا داگیری كردوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
