بی گومان پێشمه‌رگه ئه‌و كه‌سه بووه كه وازی له ژیان و خێزان و خۆشگوزه‌رانی خۆی و ماڵ و منداڵی هێناوه له پێناو سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌یدا، پێشمه‌رگه به پاره‌ی خۆی چه‌كی ده‌كڕی و بی به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كرد، كه‌چی كاتێك ڕاپه‌ڕین كرا له جیاتی ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و پڕ كه‌رامه‌ت بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت یه‌كێتی (به‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕانیشه‌وه) و پارتی ماڵ به ماڵی سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كان ده‌گه‌ڕان و پاره‌و پاسه‌وانیان بۆ ده‌بین ده‌كردن، توخوا خوێنه‌ری به‌ڕێز شتێك له‌مه زیاتر هه‌یه پێی بوترێت سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه.
له كاتێكدا ده‌بوو پێشمه‌رگه تۆزێ بحه‌وێته‌وه‌و ژیانێكی باشتری بۆ دابین بكرێت ده‌یانبردنه سه‌ر شاخه‌كانی سه‌فین و كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا‌و... به ده‌ستی یه‌كتر به‌كوشتیان ده‌دان و له ڕادیۆكانیانه‌وه به جاشی كلك زه‌ردو كلك سه‌وز وه‌سفیان ده‌كردن، كه تۆ خۆت ئه‌گه‌ر به پێشمه‌گه بڵێی جاش، ئیتر لۆمه‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌كه‌ی پێی بڵێی ملیشیا، له‌مه سوكایه‌تی كردن به پێشمه‌رگه زیاتر چی ده‌بێت كه وه‌سفی به جاش بكه‌ی، له‌سوكایه‌تی كردن كاری خراپتریش ئه‌نجامدراون، كاتێك پێشمه‌گه به ده‌ستی یه‌كتر كوژراون و به دیلیش گوله‌باران كراون.
جگه له‌وه‌ش وه‌سفكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هه‌ن به ملیشیا بۆ خه‌ڵكی ئه‌كادیمی و شاره‌زا جی ده‌هێڵین: كه ئه‌و زاراوه‌یه بۆ هه‌ر هێزێك به كار دێت كه سه‌ر به حزبه‌كان یان لایه‌نه‌كان بن و بڕیار له سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان یان لایه‌نه‌كانه‌وه وه‌رگرن، كه ئه‌م حاڵه‌ته به داخه‌وه له كوردستاندا بووه‌ته واقع، كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و به هه‌ده‌ر دانی ژیانی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نان و پیازیان پیوه ده‌خوات. ئێمه‌و مانان ده‌مانه‌وێت هێزێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌گه‌ل دابمه‌زرێت نه‌بێته پردێك بۆ ناشرینكردنی ڕووی گه‌لی كورد له جیهانی ده‌ره‌و تێكدانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر خوێنی ڕۆڵه‌ی كورد ده‌رێژرێت با بۆ به‌رگری كردن له گه‌ل و نه‌ته‌وه بێت نه‌ك پاراستی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی یان شه‌خسی. ئیتر به هیوای پێكه‌وه نانی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاسادا ڕێك بخرێت دوور له چه‌كداری حزبی كه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لی بووه‌ته‌وه نه‌ك هه‌ر سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه كردووه‌و به جاش وه‌سفی كردووه به‌ڵكو خوێنی پێشمه‌رگه‌ی به‌ده‌ستی پێشمه‌گه ڕشتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
