دوای رووخانی به‌عس، ئیسلامییه‌كان زۆرترین خوێنیان رشتووه، پاش ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ئێراق روخا به بیانوی به‌رگریكردن له ئێراق و وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین گروپی چه‌كداری له ئێراق دروست بوو، زۆربه‌ی زۆری ئه‌م گروپانه به ئاراسته‌یه‌كی ئیسلامی كار و چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هێندێكیشیان دامه‌زرێنه‌رانیان له پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوون له‌به‌ر نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به ئه‌جێندای وڵاتێكی ئیقلیمی كار و چالاكیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ئێستا له ئێراق كار ده‌كه‌ن، زیاتر وه‌ك لایه‌نێكی مه‌زهه‌بی ده‌بینرێن، سونه‌كان چه‌ند گروپێكی چه‌كداریان هه‌یه، شیعه‌كانیش به هه‌مان شێوه، به هه‌ردوو لاشیان زۆرترین خوێنیان له ئێراقی دوای سه‌دام رشتوه. له راپۆرتێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2006 دا ئاماژه به هه‌بوونی نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار چه‌كدار تا بیست هه‌زار چه‌كداری ئه‌و گروپانه ده‌كات و له سه‌دا ده‌ی ئه‌م چه‌كدارانه به غه‌یره ئێراقی ده‌ناسێنێت.
پێناسه‌ی هه‌ندی له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه له ئێراق كار ده‌كه‌ن
1- سوپای ئیسلامی له ئێراق:
گروپێكی سوننه مه‌زهه‌بی سه‌له‌فین، له پاش روخانی رژێمی ئێراق دروست بوون، رێكخستنه‌كانی له زۆربه‌ی زۆری كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای ئێراق پێكهاتوون، ئه‌م گروپه به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری چه‌كداره‌كانیان پێشتر له ده‌زگای گشتی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی (تصنیع العسكری) كاریان كردووه، شاره‌زاییه‌كی چاكیان له دروستكردنی بۆمب و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆمب هه‌یه. ئامانجی ئه‌و گروپه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن رزگاركردنی ئێراقه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ك به ته‌نها وه‌سیله‌یه‌ك داده‌نێن بۆ رزگاربوونی ئێراقیه‌كان.
هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌و گروپه
بڵاوكراوه راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌م گروپه ئاماژه به نزیكبوونه‌وه‌یان له گروپه‌كانی سوپای موجاهدین و كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست و به‌ره‌ی ئیسلامی به‌رهه‌ڵستكاری ئێراقی ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپانه ئێستا له ژێر چه‌تری به‌ره‌یه‌ك به ناوی به‌ره‌ی چوار قۆڵی بۆ كاری هاوبه‌ش له هه‌ندی ناوچه‌ی خواروی ئێراق كاری جیهادی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن یان كاری تیرۆریستی وه‌ك حكومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ركرده راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌م گروپه.
زۆربه‌ی زۆری سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه به نهێنی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندی له چاودێرانی گروپه ئیسلامیه‌كان ئاماژه به ئیبراهیم تمیمی ده‌كه‌ن و به سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌ی ده‌ناسێنن، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌م گروپه له مانگی ئابی ساڵی 2005 دكتۆر ئیبراهیم یوسف شه‌مه‌ری به قسه‌كه‌ری ره‌سمی ئه‌م گروپه ناسێنراوه. دكتۆر ئیبراهیم كه‌سێكی نه‌ناسراوه و چه‌ند جارێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به روخسارێكی شاراوه قسه‌ی كردووه.
وه‌ك دكتۆر ئیبراهیم یوسف شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی پێده‌كات گروپه‌كه‌یان له مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی گشتی له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی شورا و ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌واڵگری پێك دێت.
2- كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست:
له مانگی ته‌مموزی ساڵی 2003 یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی ئه‌م گروپه بڵاوكرایه‌وه، كه به گروپێكی سونه مه‌زهه‌بی ئیسلامی نزیك له ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی ئێراق ده‌ناسرێت، كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست به یه‌كه‌مین گروپی چه‌كداری ئێراق ده‌ناسرێت پاش روخانی رژێم كه هه‌یكه‌لی رێكخستن و چه‌كداری خۆیان له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكردۆته‌وه، كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كه‌ی خۆیان به گروپێكی چه‌كداری ئیسلامی ده‌ناسێنن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ژێر ناوی ئیسلام، ئێراق له ئه‌مه‌ریكیه‌كان رزگار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داوای حكومه‌ت بۆ گفتۆگۆكردن قبوڵ ناكه‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن وڵاته‌كه‌یان له ژێر پۆستاڵی داگیركاره.
هه‌یكه‌لی رێكخستنی كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست
وه‌ك ئه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌كانیان له ئینته‌رنێت هاتووه، ئه‌م گروپه له به‌شی سیاسی و به‌شی سه‌ربازی پێك دێت. به‌شی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپه‌رشتی كاروباریان ده‌كات، به‌شی سه‌ربازی ئه‌م گروپه‌ش له به‌شی سیاسیان ناسراوتره، كار و چالاكیه‌كانیش زیاتر هێڵه سه‌ربازیه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست له چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی تر پێك دێت، ئه‌م كه‌تیبه چه‌كداریانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێراق دابه‌ش بوونه، له‌وانه كه‌تیبه‌ی شێره‌كانی یه‌كگرتن، كه‌تیبه‌ی ئوسامه كوڕی زه‌ید و كه‌تیبه‌ی جه‌عفه‌ر ته‌یار و كه‌تیبه‌ی ئه‌حمه‌د یاسین و كه‌تیبه‌ی مه‌حمود شیت خه‌تاب و كه‌تیبه‌ی سه‌عد كوڕی وه‌قاس و چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی تر كه زۆربه‌ی زۆریان له ژێر ناوی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ناونراون. كه‌تیبه‌كانی شۆرشی بیست له پارێزگاكانی به‌غدا و موسڵ و بابل و دیاله و تكریت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ئێراق چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م گروپه وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن باسی ده‌كه‌ن له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی وه‌ك سوریا و سعودیه و یه‌مه‌ن هاوكاری ده‌كرێن تا دژی پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق بوه‌ستن.
3- الجبهه الاسلامیه للمقاومه الاسلامیه (الجامع)
ئه‌م گروپه له 28 ئایاری ساڵی 2004 له چه‌ند گروپێكی تری سونه پێكهات، كه‌تیبه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌شی سه‌ربازی ئه‌م رێكخراوه پێكده‌هێنن، وه‌ك له بڵاوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت ئه‌م گروپه ئامانجیان ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ئێراق، به‌ره‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه له هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای ئێراقی بدرێت و ئه‌م رێكخراوه هه‌وڵ ده‌دات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق نه‌كه‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق له ژێر چه‌تری داگیركا‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. له چالاكیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه كه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت باسی لێده‌كرێت، تۆپبارانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی موسڵ و لێدانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی فزێلییه له به‌غدا كه بووه هۆی كوشتنی 8 ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2004. چالاكیه‌كانی ئه‌م گروپه له شاره‌كانی موسڵ و به‌غدا و رومادی زیاتر ده‌بینرێت.
4- جیش انێار السونه
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌له‌فی ئیسلامی توندڕه‌ون له ساڵی 2003 دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له چه‌ند كادیرێكی كوردی ناو رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام و چه‌ند عه‌ره‌بێكی ئیسلامی توندڕه‌و پێكهاتووه، ئه‌م گروپه له گروپه چه‌كداریه‌كانی تر ناسراوتره، به هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی چالاكیه چه‌كداریه‌كانی جیاوازتره له گروپه‌كانی تر، گروپی (جیش انێار السونه) هه‌ر ته‌نها كار بۆ ده‌ركردنی هێزی ئه‌مه‌ریكا ناكات، به‌ڵكو وه‌ك خۆیان له بڵاوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی كیانێكی ئیسلامی له ئێراق ده‌ده‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له ته‌واوی ئێراق بچه‌سپێنن، ئه‌م رێكخراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی نیشتمانی دا نیه، به‌ڵكو له بڵاوكراوه‌یه‌كیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش به‌شدار بێت ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمی چه‌كدارانمان. ئه‌میری ئه‌و گروپه (ابو عبدالله حه‌سه‌ن بن محمود) ناسراو به عه‌بدوڵڵای شافیعی كه به ئه‌سل كورده و خه‌ڵكی گوندی ته‌له‌لخێمی شارۆچكه‌ی گوێڕه. ئه‌و گروپه پاش ئه‌وه‌ی له كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ند گورزێكیان پێكه‌وت، ئێستا له ناوچه‌كانی موسل و رومادی و كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تكریت چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چالاكیه ناسراوه‌كانی ئه‌م گروپه
له 21 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2004 خۆكوژێكیان له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری موسڵ خۆی ته‌قانده‌وه، كه له ئه‌نجام بووه هۆی كوشتنی 18 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و 4 سه‌ربازی ئێراقی، كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی 1ی شوباتی شاری هه‌ولێر كه بووه هۆی كوژرانی چه‌ندین هاوڵاتی و سه‌ركرده‌ی پارتی و یه‌كێتی. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تر له كوردستان و ئێراق.
5-جیش الراشدین
گروپێكی ئیسلامی سونه‌ن، كه‌سێك به ناوی ئه‌بو وه‌لید ئێراقی قسه‌كه‌ری ره‌سمی ئه‌م گروپه‌یه، ئه‌م كۆمه‌ڵه له چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی چه‌كداری پێك دێت، له كه‌تیبه ناسراوه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، كه‌تیبه‌ی كوسه‌ر، كه‌تیبه‌ی فیردۆس، كه‌تیبه‌ی (فجر ێادق)، كه‌تیبه‌ی (مسلم بن عقل) و چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی تر. چالاكیه چه‌كداری و سه‌ربازیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه زیاتر له شاری به‌غدا و دیاله و موسڵ ئه‌نجام ده‌درێت، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت شه‌رع رێگامان پی نادات شه‌ڕی كورد و شیعه‌كان بكه‌ین، چونكه ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه موسڵمانن، به‌ڵام ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داگیركا‌ر و ئه‌وانه‌ی هاوكاری داگیركا‌ر ده‌كه‌ن بكرێت. ئه‌م گروپه وه‌ك له بڵاوكراوه‌كانیان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت زیاتر شه‌ڕی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و شێوازی كاركردنیشیان زیاتر خۆی له چاندنی بۆمب و شه‌ڕی قه‌ناس و تۆپبارانكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینێته‌وه.
6- جیش مجاهدین
گروپێكی چه‌كداری سونه‌ن، له بۆچوون و كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای ئیسلامی ئێراقی نزیكن، ئه‌م گروپه له مانگی شوباتی ساڵی 2005 پاش رفاندنی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌نده‌نوسی زیاتر ناسران، به هۆی نزیكیان له سوپای ئیسلامی ئیبراهیم شه‌مه‌ری به قسه‌كه‌ری خۆیان داده‌نێن، ئه‌م گروپه داوكاریه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئاشته‌وایی له ئێراق قبوڵ ناكه‌ن و پێیان وایه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێراق ئاشته‌وایی له ئێراق دروست نابێت، زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌م گروپه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای ئیسلامی ئه‌نجام ده‌درێت و له چالاكیه دیاره‌كانیان كوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له شاری بێجی و خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا و كوشتنی هه‌ردوو فرۆكه‌وانی و چه‌ند چالاكیه‌كی تر..
قاعیده الجهاد فی بلاد الرافدین (الدوله ئیسلامیه) -7
به هۆی زۆری چالاكیه‌كانیان له ئێراق به گروپێكی به‌هێزی ئیسلامی داده‌نرێت، ئه‌م گروپه له ژێر رێنماییه‌كانی گه‌وره‌به‌رپرسانی گروپی قاعیده له جیهان دروست كراون، كه له بۆچون و كرداریان به گروپێكی سه‌له‌فی توندڕه‌و ده‌ناسرێن و كار بۆ ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپه له 17 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2004 كاتێك زه‌رقاوی له به‌یاننامه‌یه‌ك پشتگیری خۆی بۆ قاعیده دووپات كرده‌وه و خۆی و رێكخراوه‌كه‌ی خسته ژێر رێنماییه‌كانی ئوسامه بن لادن، ئامانجی ئه‌م گروپه هه‌ر ته‌نها رزگاركردنی ئێراق نییه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ئه‌وان پێیان وایه شه‌ڕكردنیان له ئێراق درێژه‌پێدانی شه‌رێكی درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كفر و سه‌لیبیه‌كان، ئه‌م گروپه له ئامانجه‌كانیان پێیان وایه ده‌بێت گه‌لانی هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان خۆیان له‌و سه‌ركردانه رزگار بكه‌ن كه هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، گروپی ته‌وحید و جیهاد ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات و بچێته ریز هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك ئه‌مه‌ریكیه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و پێشیان وایه نابێت ئێراقیه‌كان به‌شداری هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌م گروپه له ژێر به‌یاننامه‌یه‌كی زه‌رقاوی له ئه‌یلولی ساڵی 2005 گروپی ته‌وحید و جیهاد شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ شیعه مه‌زهه‌به‌كانی ئێراق راگه‌یاند و به‌م هۆیه‌ش له چه‌ندین ناوچه‌ی ئێراق شه‌ری تائیفه‌گه‌ری ده‌ستی پێكرد.
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م رێكخراوه
ئه‌م رێكخراوه كه‌سێكی ئوردنی به ناوی (احمد فزیل نزال الخلایل) ناسراو به زه‌رقاوی پاش ئه‌وه‌ی حوكمی تالیبان له ئه‌فغانستان كۆتایی پێهات له سنوره‌كانی ئێران هاته كوردستان، پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له چیا به‌رزه‌كانی كوردستان ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ روخانی رژێمی به‌غدا ده‌ستی به كاروباری رێكخستنی رێكخراوه‌كه‌ی خۆی كرد، كۆلن پاوه‌لی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه زه‌رقاوی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهانی ناساندووه كاتێك كۆلن پاول ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی پێشووی ئێراق سه‌دام و ئوسامه بن لادن كردووه زه‌رقاوی به پردی نێوان سه‌دام و بن لادن شوبهاندوه، هه‌ر بۆیه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێراق 25 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌وكه‌سه ده‌ستنیشان كردبوو كه زانیاریان ده‌رباره‌ی زه‌رقاوی پێده‌دات، له 26 نیسانی ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌مین جار زه‌رقاوی ده‌م و چاوی خۆی به جیهان ناساند، پاشان له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2006 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی حكومه‌تی ئێراق له به‌غدا باسی له كوشتنی زه‌رقاوی و 7 له یاریده‌ده‌رانی له ناوچه‌ی هب هب كرد.
ئه‌م رێكخراوه به هۆی كوشتنی ئێراقیه‌كان زۆربه‌ی زۆری گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تری ئێراق لێی دور كه‌وتنه‌وه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا لایه‌نی مادی و سه‌ربازی ئه‌وان به شێكی زۆری له‌لایه‌ن قاعیده دابین ده‌كرا، به‌ڵام به هۆی كێشه‌كانیان له هه‌ندی ناوچه‌ی تری ئێراق و شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ سوپای ئیسلامی ئێراق ئه‌م رێكخراوه نه‌ی توانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی فراوانتر بكات، پاشان ئه‌م گروپه كه له ناوچه‌كانی رومادی كه به تاكه رێكخراوی چه‌كداری ئه‌م ناوچه ده‌ناسرا به هۆی هێرشێكیان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی رومادی كه تێیدا 65 پۆلیسی سونه كوژران، كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌م ناوچانه، پاشان زۆربه‌یان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ قاعیده راگه‌یاند، تا له دواجار ئه‌م ناوچه‌یه له قاعیده پاك كرایه‌وه.
له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی ئه‌م گروپه كوشتنی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و كوشتنی كه‌سایه‌تی ناسراوی ئێراقی عزه‌دین سالیمی سه‌رۆكی حزبی فه‌زیله و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌غدا كه بووه هۆی كوشتنی زیاتر 30 كه‌س كه له نێوان كوژراوه‌كاندا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سیرجیۆ دی میلۆ بێجگه له‌مه‌ش ئه‌م رێكخراوه چه‌ندین كرده‌ی تری تیرۆرستی ئه‌نجام داوه كه بوونه‌ته هۆی كوشتن و سه‌ربڕینی باڵیۆزی چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌ب له نێوانیاندا سه‌ربڕینی باڵیۆزی وڵاتی میسر و بالیۆزی وڵاتی جه‌زائیر، رێكخراوی قاعیده له ئێراق، یه‌كه‌مین رێكخراوی تیرۆرستی ئێراقیه كه كرده‌ی تیرۆرستی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێراق ئه‌نجام داوه پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتێله گه‌شتیاریه‌كه‌ی وڵاتی ئوردن ئه‌م رێكخراوه پاش كوشتنی زه‌رقاوی جۆرێك بی هێزی به خۆوه بینی به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب نه‌یان هێشت كوڕه‌كانیان له ریز ئه‌م رێكخراوه كار بكه‌ن.
8- كۆمه‌ڵه‌ی سه‌له‌فی جیهادی
چاودێرانی بواری گروپه ئیسلامیه‌كانی ئێراق پێیان وایه كۆمه‌ڵی سه‌له‌فی جیهادی درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی ئه‌و گروپه ئیسلامیانه‌ن كه پێش روخانی رژێم كاری سیاسیان له ئێراق ئه‌نجام داوه، ئه‌م گروپه له هه‌ندی بۆچونی فیقهی له رێكخراوی قاعیده نزیكن، به‌ڵام له رووی رێكخستنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه نییه، ئه‌م گروپه له به‌یاننامه‌یه‌كیان كه له مانگی 7 ساڵی 2003 ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه خۆیان پێناس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كۆمه‌ڵه‌ی سه‌له‌فی جیهادی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌له‌فی سونی ئیسلامین دژایه‌تی ئیشتراكیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و شیوعیه‌ت له ئێراق ده‌كه‌ین، ئه‌م گروپه ده‌ڵێن ئێمه كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ین، پاشان ئاینی ئیسلامی ده‌گه‌یێنینه ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م ئاینه‌یان پێ نه‌گه‌یشتوه، بیر و به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م گروپه هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری تالیبانه‌كانی ئه‌فغانستانه، بۆیه چاودێران ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به تالیبانی ئێراق ده‌شوبهێنن، ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه له گروپه‌كه‌ی زه‌رقاوی جیا ده‌كاته‌وه نه كوشتنی موسلمانه شیعه‌كانه، چونكه ئه‌م گروپه پێیان وایه ده‌بێت له كوشتن په‌نا ببردرێته به‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ئیسلامیش له‌گه‌ڵ كوشتنی ئیسلام نییه ئه‌گه‌ر تاوانێكی نه‌كردبێت، ابو دوجانه قسه‌كه‌ری باڵی سیاسی ئه‌م رێكخراوه‌یه و ئه‌بو درای ئێراقیش باڵی سه‌ربازی ئه‌م رێكخراوه به‌رێوه ده‌بات. شاره‌زایانی گروپه چه‌كداره‌كان سه‌ركرده‌ی ناسراوی سونه‌ی ئێراق (مهدی الاصمعی) به سه‌رۆكی رۆحی ئه‌م رێكخراوه داده‌نێن، چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه پێش روخانی رژێمی به‌عسیش دژایه‌تی خۆی بۆ چۆنیه‌تی حوكمی به‌عس دووپات كردۆته‌وه.
به‌شی دووه‌م ئه‌و گروپانه‌ی له حزبی به‌عسی روخاو نزیكن
1-حزبی عوده
حزبی عوده پاش روخانی رژێمی به‌غدا له سوریا له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادیران و كۆنه ئه‌فسه‌رانی پێشوی سوپای ئێراقی پێك هات، ئه‌م حزبه وه‌ك ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون له ژێر ناوێكی تازه بگه‌رێنه‌وه ناو ژیانی حزبایه‌تی، چاودێران پێیان وایه ئه‌م گروپه پێش روخانی رژێم له‌لایه‌ن عوده‌ی كوڕی سه‌دام دامه‌زراوه به‌تایبه‌تی له ساڵی 2000 دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه‌ش وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت له پێناو جوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بووه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه تا راده‌یه‌ك به دوور ده‌زانری و شاره‌زایان پێیان وایه مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2004 داده‌نرێت، ئه‌م گروپه ئه‌ندامانی به هۆی ئه‌وه‌ی جاران له رێزی حزبی به‌عس كاریان كردووه له زۆربه‌ی زۆری فه‌رمانگه‌كانی حكومی له شاره‌كانی به‌غدا و خواری ئێراق به تایبه‌تی له شاره‌كانی موسل و تكریت و كه‌ركوك رێكخستنه‌كانیان هه‌ستی پێده‌كرێت بێجگه له‌مه‌ش زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌م حزبه شیعه مه‌زهه‌به‌كانن و جاران له ریزه‌كانی حزبی به‌عس كاریان كردووه، كه‌سێك به نازناوی ئه‌بو محه‌مه‌د به سه‌ركرده‌ی ئه‌م حزبه ده‌ناسرێت.
2-حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی (گروپی محه‌مه‌د یونس)
پاش ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی له‌ناوچووی ئێراق سه‌دام حوسێن جۆرێك له گرژی و ناكۆكی كه‌وته نێوان سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، پاش ده‌ستگیركردنی سه‌دام سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبه زۆربه‌یان له وڵاته دراوسێكانی ئێراق ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه‌ی حزبی به‌عس كرد، له بۆچونه‌كانیان جیاوازی زۆر هه‌بوو، هه‌تا هه‌ندی له سه‌ركرده‌كانی به‌عس پێیان وابوو نزیكبوونه‌وه له قاعیده زه‌ره‌ر به بۆچونه عه‌لمانیه‌كانی حزب ده‌گه‌یه‌نێت. پاشان له دواكۆنگره‌ی حزبی به‌عس كه له سوریا ئه‌نجام درا، نزیكه‌ی 1000 ئه‌ندامی حزب به‌شداریان كرد، جۆرێك له ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس به‌خۆوه بینی، بۆیه له‌م كۆنگره‌یه سه‌ركردایه‌تی باڵای به‌رێوه‌بردنی كۆنگره بڕیاری ده‌ركردنی 150 كادیری باڵای ئه‌م حزبه‌ی ده‌ركرد كه له نێوانیاندا محه‌مه‌د یونس و غه‌زوان كوبه‌یسی و مه‌زهه‌ر موتنی عه‌واد چه‌ندین كادیری سه‌ربازی سیاسی، باڵی محه‌مه‌د یونس وه‌ك باسی لێده‌كه‌ن له بۆچونه سیاسی و ده‌ره‌كیه‌كانی سوریا نزیكه، بۆیه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كۆنگره‌یه‌كیان له سوریا به به‌شداری 150 ئه‌ندام رێكخست خۆیان به میراتگری بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌عس ئه‌ژمار كرد، جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د یونس كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی پارێزگای موسله و له سه‌ركرده ناسراوه‌كانی حزبی به‌عسه، جه‌ماوه‌رێكی زۆری له نێو سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كانی رومادی و موسل و تكریت هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندی له چاودێران پێیان وایه ئه‌م گروپه له هه‌ندی سه‌رۆك جاشه كورده‌كان نزیكه و هاوكاریه‌كی چاكیش له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌م گروپه چه‌ندین كرده‌وه‌ی چه‌كدارییان به ناوی هه‌ڵۆكانی حزبی به‌عس له شاره‌كانی موسل و كه‌ركوك دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه.
3- حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی باڵی (عزه‌ت دوری) هه‌رچه‌نده زۆر له چاودێرانی گروپه ئێراقیه‌كان پێیان وابوو عزه‌ت دوری جێگری سه‌دام به‌هۆی نه‌خۆشی گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام زۆر له ئاژانسه‌كان زیندویی عزه‌ت دوری و چالاكیه‌كانی دژ به هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی باڵی محه‌مه‌د یونس داویان كرد كه‌سێك له جێگای سه‌دام له حزب دابنرێت زۆرینه‌ی حزب كه عزه‌ت دوری سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات بریاری ده‌ركردنی 150 به‌عسیان دا كه زۆرینه‌یان له كادیره پێشكه‌وتوه‌كانی ئه‌م حزبه‌ن، باڵی عزه‌ت دوری حزبی به‌عس له به‌ره‌یه‌كی چه‌كداری به‌ناو به‌ره‌ی چاكبوون و جیهادكردن له‌گه‌ل چه‌ندین گروپی تری چه‌كداری ئێراق كۆیان ده‌كاته‌وه له نێوانیاندا گروپه‌كه‌ی زه‌رقاوی (قاعیده) چه‌ندین كاری چه‌كدارییان له ژێرناوی ئه‌م به‌ره‌یه له شاره‌كانی موسڵ و تكریت ئه‌نجام داوه. باڵی عزه‌ت دوری ئاینی ئیسلام ده‌كه‌نه مه‌رجه‌عیه‌تی زۆرله كرده تیرۆرستیه‌كانیان. نزیكبوونه‌وه‌ی باڵی یونس محه‌مه‌د له سوریا به كارێكی باش وه‌سف ناكه‌ن، ئه‌م گروپه چه‌ندین گروپی تری چه‌كداریان به‌ناوه‌كانی تائیفه مه‌سنوره و كه‌تائیب سه‌عد كوری وه‌قاس و گروپی پیاوانی رێبازی نه‌قشبه‌ندی له ژێر چه‌تری باڵه‌كه‌یان كۆكردۆته‌وه، ئه‌م گروپه له ناوچه‌كانی حه‌ویجه و تكریت و سامه‌ڕا و موسل و هه‌ندی ناوچه‌ی تری ئێراق جموجۆله‌كانیان هه‌ستی پێده‌كرێت، چاودێران پێیان وایه هۆكاری نه‌گه‌یشتنه یه‌ك بیروڕای هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی به‌عس بۆ ئه‌و پاره زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌دام حوسێن له هه‌ندی بانك و هه‌ندی ناوچه‌ی ئێراق شاردبوویه‌وه و دوایش له نێوان هه‌ردوو باڵ دیار نه‌ما.
4- گروپی سوپای محه‌مه‌د له ساڵی 2003 له شارۆچكه‌ی رومادی له ژێر ده‌ستی هه‌ندی له كۆنه‌پیاوانی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عس و هه‌ندی له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان و هه‌ندی له ئه‌فسه‌رانی كۆنی سوپای ئێراقی پێك هاتووه، سوپای محه‌مه‌د جموجۆله چه‌كداریه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی له‌تیفیه و ابو غریب هه‌ستی پێده‌كرێت له دیارترین جموجۆلیشیان خستنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی و ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی پیاده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م گروپه ئه‌گه‌ر چی به گروپێكی نزیك له سونه مه‌زهه‌به‌كانی ئێراق ناسراوه، به‌ڵام ساڵح موتله‌گ له یه‌كی چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئه‌م گروپه‌ی به گروپێكی شیعه مه‌زهه‌به‌كانی ئێراق وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی سوپای محه‌مه‌د شیعه مه‌زهه‌بن.
5- به‌ره‌ی نیشتمانی رزگاری ئێراق
ئه‌م به‌ره‌یه له چه‌ند رۆشنبیرێكی ئێراقی و هه‌ندی له كۆنه ئه‌فسه‌رانی پَیشووی ئێراقی پێك هاتووه، به‌ره‌ی نیشتمانی ئێراق خۆی له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین گروپ ده‌بینێته‌وه، عه‌بدولجه‌بار كوبه‌یسی كه ئێستا لای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م به‌ره‌یه ده‌ناسرێت و مو‌سا حوسێنیش به ئه‌مینداری گشتی ئه‌م به‌ره‌یه خۆی ناساندووه، له 11 نیسانی ساڵی 2003 یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی رۆشه‌نبیری ناسراوی ئێراقی عبدالامیر ركابی له پاریس خوێنرایه‌وه و تێیدا به‌ڵێندرابوو كه به‌ره‌ی نیشتمانی رزگاری ئێراق تا پاككردنه‌وه‌ی دوا مه‌تری خاكی ئێراق خه‌بات ده‌كات. له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه هێرشێكی توند كراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئێراق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و به دزه گه‌وره‌كه‌ی به‌غدا ناسندوویانه، ئه‌م گروپه باڵی سه‌ربازییان به‌ناوی كه‌تیبه‌كانی هه‌ق كرداری سه‌ربازی له هه‌ندی شاری ئێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه دیارترینیان هاوانبارانكردنی باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئیتالیا و رۆمانیا له ئێراق بووه، ێه‌فا و العجیلی قسه‌كه‌ری ره‌سمی ئه‌م به‌ره‌یه له‌بڵاوكراوه ره‌سمیه‌كه‌یان كه ناوی ده‌نگی هه‌قه شه‌رعیه‌ت به به‌ره‌كه‌یان ده‌داو به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئێراقیه‌كان ده‌ناسێنێت.
7- سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ رزگاری و به‌رگری ئێراق
ئه‌م گروپه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان له كۆنه ئه‌فسه‌ره‌كان و سه‌ربازانی سوپای پێشووی ئێراق پێك هاتووه، دروشم و به‌رنامه‌ی كاری حزبی به‌عس به به‌رنامه‌ی خۆیان داده‌نێن و تائێستاش سه‌دام حوسێن به سه‌ركرده‌ی رۆحی هه‌موو ئێراق ده‌ناسێنن له یه‌كی له به‌یاننامه‌كانیان كه به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی سوپای ئێراق ده‌ریانكردووه ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا و ئێران دوژمنی ئێراقیه‌كانن. له به‌یاننامه‌كه سه‌ركرده شیعه‌كان به سه‌ری ماری شاری قومی ئێران ده‌شوبهێنن داواش له ئێراقیه‌كان ده‌كه‌ن خه‌باتی خۆیان دژ به هاوكارانی ئێران یه‌ك بخه‌ن تا ئێراق له ئێرانیه‌كان پاك ده‌كرێته‌وه، ئه‌م گروپه به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان له ئه‌فسه‌ران پێك هاتووه زۆربه‌ی زۆری چالاكیه‌كانیان جۆرێك له شاره‌زایی پێوه دیاره، ته‌نانه‌ت كوشتنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به چه‌كی قه‌ناس زۆرینه‌یان بۆ ئه‌م گروپه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
