له ژماره چواری پاشكۆی ئاوێنه كه له رۆژی پێنجشه‌مه 25-02-2010 ده‌رچووه له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژنامه وان زمناكۆ ئێسماعیل له گه‌ڵ من دا سازی داب‌و هه‌ندێك له گوتنه‌كانی كه من گووتوومه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشی گۆڕاوه.
منیش وه‌ك ژنێك كه له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا كار و خه‌بات به رێوه ده‌به‌م وه سیاسه‌تیش مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاره به تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ژنان من به مافی خۆم ده‌بینم كه هه‌ڵه‌كان راست بكه‌مه‌وه و له چوارچێوه‌ی چه‌ند رسته‌دا گوزاره‌ی لێبكه‌م.
ئێمه وه‌كوو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان باوه‌ڕیه‌كی ته‌وامان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان هه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به تایبه‌تی له بواری سیاسه‌تدا ل ه بوار كردار دا كار پێده‌كه‌ین و تاكه پارتین له‌باشووری كوردستاندا كه رێًژه‌ی به‌شداری كردنی ژنان له هه‌موو پۆسته‌كاندا له‌ناو ئێمه‌دا له سه‌دای چله. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاوه یه‌كێك له‌پره‌نسیبه‌كانمان كه رامانگه‌یاندوه ئه‌وه‌یه كه زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه ده‌نگیان پێده‌ده‌ین پێویسته ژن بێت، و یه‌كێك له مه‌رجه گرنگه‌كانیشمان كه بۆ هه‌ر كاندیده چ ژن بێت یان پیاو وه‌ك خالێكی گرنگ كه رێكه‌وتنمان له سه‌ری ئه‌نجام داوه وتوومانه پێویسته ئه‌و كاندیده باوه‌ڕی به تێكۆشانی ئازادی ژن هه‌بێت وه تێ بكۆشێ له دژی هه‌موو جیاكاریه‌كی ره‌گه‌زی و كار بكات بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو له ئه‌رك و ماف‌دا ٍ. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئێمه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كاندیده ژنه‌كان دانیشتین به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان ئاماده نه‌بوون رێكه‌وتن له گه‌ڵمان ئه‌نجام بده‌ن له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌ویی و دیموكراتی و تێكۆشانی ئازادی ژن و خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك دامانڕشتووه، ئێمه هیچ مه‌رجێكی حیزبیمان نه‌بووه له ناو ئه‌و رێكه‌وتنانه‌دا.
له ئه‌نجامیشدا ئێمه وه‌ك پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له كۆی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه پشتگیریان ده‌كه‌ین دووانیان ژنه. یه‌كه‌میان ئه‌و كاندیده‌ی له پارێزگای موسڵ پشتگیری لێده‌كه‌ین كچێكه ناوی ( (حه‌یات ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حیم) ) ه پارێزه‌ره و ژنێكی ئاكتیفه له بواری كار كردن بۆ ژنان، كاندیده له ناو لیستی هاوپه‌یمانی و ژماره‌كه‌یشی ( (24) ) ه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاندیده‌ی له پارێزگای به‌غداد پشتگیری لێده‌كه‌ین ژنێكه به ناوی ( (دوكتۆره ئه‌زهار ره‌مه‌زان ره‌حیم) ) ژنێكی ئاكتیڤه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی و ژنانه به تایبه‌تی كه كاندیده له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی و كه ژماره‌كه‌یشی ( (9) ) یه
ئێمه ئه‌م زانیاریانه‌مان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌رچاوی هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان راگه‌یاندوه، به‌ڵام به داخه‌وه له رێپۆرتاژه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه بڵاو نه‌كراوه‌ته وه و رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كردوه‌و له‌مانشێتێكی گه‌وره‌دا ده‌ڵێـت پارتی چاره‌سه‌ری پشتگیری له‌هیچ كاندیدێكی ژن ناكات. من سه‌ره‌تا وه‌هام نرخاند كه ئه‌م نووسینه، هه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانه‌كه‌یه كه باش داینه‌ڕژتووه، وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ هه‌ڵمسه‌نگاند، منیش به شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامم بۆ نووسی، تاكۆ به‌ڵاوی بكه‌نه‌وه، بۆ راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، له رێگه‌ی ئه‌نترنێته‌وه بۆیانم ره‌وانه كرد، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ئاوێنه هیچ وڵامێكیان نه‌دانه‌وه‌و ئاماده‌ش نه‌بوون كه به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵم قسه بكه‌ن، تا ماوه‌ی چواررۆژ راوه‌ستام، به‌ڵاویان نه‌كرده‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵسه‌وكه‌وتانه زۆرتر ئاشكرا بوون كه ئه‌م كاره زۆر به ئاگایی و به‌پیلان كراوه، بێگۆمان هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت، ئه‌م جۆره نووسینانه، به مه‌به‌ستێكی خراپ ده‌كرێت و ئامانجی ناشیرین كردن و ره‌ش كردنێكی سیاسییه، ئێمه وه‌ك پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان تا ئاستێكی زۆر ده‌ناسیرین له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، ئه‌م هه‌ڵوه‌ستانه له‌لایه‌نی رۆژنامه‌وانییه‌وه ده‌كرێت، جێگه‌ی خۆی ناگرێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه ده‌كه‌وێته خزمه‌تی چ لایه‌نه‌ێكه‌وه، دیار‌و ئاشكرایه وهه‌مان لاساوی كردنه‌وه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، ئێستاش ئه‌وانه‌ی له‌هه‌مان قۆتابخانه‌دا گه‌وره بوون هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به پێویستم زانی كه ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی بكه‌م. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای رێپۆرتاژه‌كه‌دا گوزاره‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه هاتووه: ( (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی چاره‌سه‌ر، نه‌جیبه عومه‌ر، ئاشكرای ده‌كات به‌ته‌مابوون له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان هاوپه‌یمانیی بكه‌ن‌و مه‌رجی خۆشیان پێدوان، به‌ڵام ئه‌وان قه‌بووڵیان نه‌بووه، بۆیه ئێستا له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك پشتوانیی له‌كاندیدێكی دیاریكراوی ناو یه‌كێك له‌لیسته‌كان ده‌كه‌ن) ) .
لێره‌شدا به ته‌واوی نووسینه‌كه گۆڕاوه‌و من شتێكی به‌م شێوه‌یه‌م نه‌گووتووه. من ئه‌وه‌م گووتووه كه ئێمه كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پره‌نسیبمان بۆ رای گشتی راگه‌یاندوه و گوتوومانه هه‌ر لیست و پارتی و كاندیدێك ئاماده بێت له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م مه‌رجانه رێكه‌وتن له چوار چێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكی نوسراو دا واژۆ بكات ئه‌وه ئێمه ئاماده‌ین پشتگیری لێبكه‌ین و ده‌نگی خۆمانی بده‌ینێ. لیستی گۆراِنیش نوێنه‌ریكیان له‌سه‌ر ناوی لیست هاتووه‌و له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌دا دانیشتنیان ئه‌نجام داوه و داوای پشتگیری ده‌نگیان لێكردوین و ئێمه‌ش مه‌رجه‌كانی خۆمانمان پێ ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام ئه‌وان پاشان هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه جگه له مه ژماره‌یه‌كی زۆر له كاندیده‌كانی لیستی گۆڕان داوای پشتیوانیان لێكردوین و ئێمه‌ش له سه‌ر ئاستی هه‌ر دوو پارێزگای ( (هه‌ولێر و دهۆك) ) له گه‌ڵ دوو كاندیدی لیستی گۆڕان رێكه‌وتنمان واژۆ كردووه و ئه‌م رێكه‌وتنه له سه‌ر ئاستی لیست نییه‌و به‌ڵكو له گه‌ڵ كاندیده. له ناو لیستی هاوپه‌یمانیشدا كۆمه‌ڵێك پارتی و كه‌سایه‌تی داوایان لێكردین كه پشتگیریان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه له ئه‌نجامدا له گه‌ڵ دوو پارتی و ژماره‌یه‌ك كاندید له‌م لیسته‌یه‌دا رێكه‌وتین، به‌ڵام هیچ رێكه‌وتنێكمان له سه‌ر ئاستی لیست ئه‌نجام نه‌داوه.
لێره‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم كه ئێمه واژۆ كردنی پرۆتۆكۆل گرنگ ده‌بینین و به تایبه‌تی بۆ ئاوا كردنی گه‌رنتی متمانه‌یه‌كی زیاتر له نێوان كاندید و جه‌ماوه‌ردا، هه‌نگاوێكیشه بۆ تێپه‌ڕاندنی سیاسه‌تی شه‌فه‌وی كه زۆر په‌یمان بده‌ی و به‌ڵام گه‌ره‌نیه‌ك نه‌بێت بۆ پێكهێنانی ئه‌م په‌یمانانه، له سه‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیانه ئێمه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاماده بووین هاوپه‌یمانی له چوارچێوه‌ی پێوانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی ئه‌نجام بده‌ین له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م له‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێمه رازی نه‌بن، به‌ڵام خه‌ڵك له‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێمه رازین و ئێمه‌ش ئیراده‌ی خه‌ڵكمان بۆ گرنگه‌و به‌بنه‌مای ده‌گرین.
هیوادارم كه راستیه‌كان وه‌ك خۆی بگوازرێته‌وه و پێوان وئه‌خلاقی و پره‌نسیپه‌كانی دمیوكراتی له‌كاری رۆژنامه‌وانی و سیاسه‌ته‌دا په‌یره‌و بكرێت و ده‌ست له‌سیاسه‌تی ره‌ش كردن به‌رده‌ین.
نه‌جیبه عومه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
