بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن بكرێت پڕوپاگه‌نده ده‌ستی پێكرد دواتر ئه‌ویش كرا و دواتر نه‌مردین هه‌ڵبژاردنیش كرا زۆر به‌ڵێن درا به‌ڵام هیچ نه‌كرا زۆر ووترا كه‌م جێبه‌جێكرا بۆیه من وه‌كو بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك ئه‌م نامه كراوه ده‌نوسم بۆ به‌ڕێز هێرۆخان له‌ڕێگه‌ی مام جلاله‌وه بۆی ده‌نێرم.
به‌ڕێز خانمی یه‌كه‌می عێراق خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمد سڵاوێكی گه‌رم و ئه‌م كاته‌ت باش..
زۆر باش ده‌زانم كه‌له‌ئێستادا ماندوویت و ده‌ته‌وێت كه‌مێك پشوو بده‌یت چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر ماندوو بوویت به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی من بخوێنیته‌وه،
خانمی به‌ڕێز:
یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی له‌پێشمه‌رگایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌ربردووه گه‌نجایه‌تی خۆی له‌ناو پێشمه‌رگه پیركردووه (عبدڵا وسو عبدڵا) یه ئه‌و له‌ئێستادا خانه‌نشینه به‌ڵام كاتێك ده‌بینیت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو مانگی ئازاری ئه‌مساڵ زۆر بوێرانه و زۆر ئازایانه كاری كرد بۆ سه‌رخستنی لیستی كوردستانی و هه‌ركاتێك سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌یت یه‌كێتی له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا زۆر جوانه چونكه تۆ سه‌یر بكه بۆ هه‌ر كارێك بچیته ماڵی ئه‌و دڵت ناشكێنێت و ده‌ست نانێت به‌ڕووته‌وه تائێستا نه‌مبیستووه و نه‌مدیوه كه‌ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به‌هیچ كه‌سێك بڵێت نابێت یان ناكرێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا نه‌بێت به‌ڵكو هه‌ركارێك بكرێت ئه‌وا به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی له‌چوارچێوه‌ی پله‌ی خانه‌نشینی ئه‌و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌یكات به‌ڵام یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز واته (مام جلال و هێرۆ خان) ئه‌م پێشمه‌رگه بوێره‌ی خۆتان له‌بیركردووه من یه‌كێكم له‌هاوڕی دێرینه‌كانی ئه‌و ساڵانێكی زۆر به‌یه‌كه‌وه پێشمه‌رگه بووین هه‌وراز و نشێوێكی زۆرمان بڕیوه سارد و گه‌رمان زۆر چه‌شتووه برسایه‌تیمان زۆر دیوه زۆر جاریش له‌مه‌رگ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه له‌نواندنی نه‌به‌ردی و قاره‌مانیشدا به‌سه‌ركردایه‌تی (عبدڵا وسو عبدڵا) بێبه‌ش نه‌بووین چونكه ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و كه‌ڵه پێشمه‌رگانه‌ی كه‌هیچ ترسێكی له‌مه‌رگ نه‌بوو هیچ كات و ساتێك حیسابی بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمن نه‌كردووه جا ئه‌و دوژمنه هه‌ركه‌سێك بێت دلێرانه له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌ستاوه له‌كۆتاییدا من هیچ شتێكم نه‌ماوه به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌ده‌ڵێم پێویسته ئێوه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بن كه‌له‌شاخ وه‌كو دایك و باوك له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا بوون و خۆتان لێمان جیانه‌ده‌كرده‌وه له‌ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ترتان پێده‌ناسێنم،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
