بۆ: رای گشتی و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
دوای ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تی و رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن كه‌دیاری كرابوون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سۆرانی مامه‌حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی، زۆرێك له‌رۆژنامه‌نوسانی كوردستان توشی شۆك بوون و ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رگیز چاوه‌رێیان نه‌ده‌كرد روویدا، ئه‌ویش ناحهقیكردنی ده‌م چهرمووانی میدیای ئه‌هلی بوو له‌و رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندنكارانه‌ی هه‌میشه له‌هه‌وڵ و تێكۆشاندان بۆ خزمه‌تكردنی پیشه‌كه‌یان.
به‌رێزان... ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كهرۆژنامهنوسان و كه‌سایه‌تی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان دیاری كرد بۆ پێدانی خه‌ڵاتی سۆرانی مامه‌حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی، كه‌زۆربه‌یان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌وانه ئه‌هلیه‌كان بوون، ناحه‌قیه‌كی گه‌وره‌یان كردووه و له‌بری توانا و لێهاتویی كردنه پێوه‌ر، كه‌چی دۆستایه‌تی و ناسیاویان كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ پێدانی خه‌ڵاته‌كه، ئه‌مه‌ش جێَی نیگه‌رانیه و پێویسته یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دان به‌م راستیه‌دا بنێن و داوای لێبوردن بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی زیاتر جێی نیگه‌رانیه لای رۆژنامه‌نوسان، ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه كه كه‌سه‌كانیان دیاریكردووه یه‌ك به‌یه‌كیان سه‌رنوسه‌ر و ستافی میدیای ئه‌هلین، كه‌ئه‌م كاره‌یان هیچی له‌و ناحه‌قی و گه‌نده‌ڵیه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌متر نیه، كهئێمهی رۆژنامه‌نوسی ئه‌هلی ساڵانێكه به‌ره‌نگاری بووینه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی لێده‌گرین، به‌مه‌ش میسداقیه‌تی میدیای ئه‌هلیان خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دان به‌و ناحه‌قیه گه‌وره‌یه‌دا بنێن كهئهنجامیانداوه و داوای لێبوردن له‌یه‌ك به‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسان و خوێنه‌رانی میدیای ئه‌هلی بكه‌ن.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر/ رۆژنامه‌نوس له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
موبایل/ 07701591049
