
نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا چرۆكێك نووسراوه، وه‌ك فه‌رهاد پیربال ده‌ڵی:
عه‌للامه‌ی ناودار “شهاب ا‌لدین احمد التیفاشی” كه زانایه‌كی ئیسلامیی توونسیه و له‌ماوه‌ی ساڵانی 1185- 1253 واته له گه‌رمه‌ی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌بباسی و میرنشینی ئه‌ییووبیه‌كاندا ئه‌و چیرۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌ركه‌سێك كه ده‌یه‌وی له درۆی مه‌لایه سیاسیه‌كان و نه‌خوێنده‌واریان تێ‌بگا ده‌توانی ته‌ماشای گۆڤاری وێران بكا و ئه‌و چیرۆكه بخوێنێته‌وه، ده‌بینی چیرۆكێكی زۆر ئاساییه، باسی هیچ كه‌سێ به خراپی ناكا، ته‌نیا باس له گرته‌یه‌كی ئیرۆتیكی ده‌كا، كه مه‌لاكان رۆژانه له‌گه‌ڵ دوو ژنه‌كانی خۆیانیان ده‌كه‌ن.. وه‌رگێڕانی ئه‌و چیرۆكه پاش هه‌ش سه‌ده به بێئه‌خلاقی له قه‌ڵه‌م ده‌دری..
یه‌كه‌م: كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقیان هه‌بی، رێز له بیرورای ئینسانی به‌رامبه‌ریان ده‌گرن و به‌بی ئه‌خلاق له قه‌ڵه‌میان ناده‌ن، له‌سه‌ر چش؟ وه‌رگێڕانی چیرۆكێك كه باسی هیچ مرڤێكی تێدا نیه به خراپه، له‌و بارودۆخه‌دا ده‌توانین بڵێن: كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقیان هه‌بی خه‌ڵك به بی ئه‌خلاق له قه‌ڵه‌م ناده‌ن.
دووه‌م: وێران به‌دره‌وشتی بڵاو ده‌كاته‌وه، (به‌لای مه‌لای سیاسی و حزبی ئیسلامی سیاسی وه‌ك یه‌كگرتوو، ره‌وشت چیه؟)
هاندانی خه‌ڵكه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی چێشتخانه‌ی ئه‌بو شه‌هاب و فامیلی فه‌ن؟ چونكه جێگای ئیستراحه‌ی مێشك و ده‌روونی خه‌ڵكن؟
ره‌وشت هاندانی خه‌ڵكه بۆ ئیرهاب؟ بۆ له‌ناو بردن و زمان بڕین؟ ره‌وشت كوشتنه؟ دژایه‌تی كردنی مرۆڤه؟ ئیستغلالكردنی ئیسلامه بۆئه‌هدافی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی؟
نه‌خێر، ره‌وشت به‌لای ئه‌وان بریندارنه‌كردنی (شعور) ی هاوڵاتیانه به وه‌رگێڕانی چیرۆكێكی ئاسایی كه هه‌شت سه‌ده به‌ر له ئێستا نووسراوه، وه‌ڵا حه‌ق وایه هێزی هزری ئازاد كه‌یفیان به‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌وان بی، چونكه ئه‌وان باسی شتێك (شعور) ده‌كه‌ن كه نیانه.
ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی به شعور چۆن ده‌توانی به خه‌ڵك بڵی: به‌دره‌وشت؟
هه‌رچۆنێك بی جه‌هل نابڕێته‌وه.. به‌ڵام به‌شی گه‌وره‌ی جه‌هل له‌و وڵاته‌ی ئێمه‌دا كه به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌چی په‌یوه‌ندی به عه‌قڵی ئیسلامی سیاسیه‌وه هه‌یه.. له‌سه‌روی ئه‌وانیش یه‌كگرتووی ئیسلامی.
