باشووری كوردستان ئه‌مڕۆ به قۆناغێكی هه‌ستیارو چاره‌نوسساز تێده‌په‌ڕێ، له‌لایه‌ك دونیایه‌ك كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عیراقی هه‌یه، له‌لایه‌كی دی ناوماڵی كورد له په‌نای ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه خه‌ریكه شه‌قامی كوردی لێكبترازێ، له‌به‌ر بوغزاندن و قبول نه‌كردنی یه‌كتر، هه‌م ده‌سه‌ڵات هه‌م ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه تازه خه‌ریكه چه‌كه‌ره ده‌كات، هه‌ردوو لایان به‌چاوی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌ویدی كار‌و چاڵاكی ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌نگه ناڕازیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له باشوری كوردستان هه‌یه، ئه‌و دیواره كۆنكریته‌ی له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیواره نه‌ڕوخێندرێت و ده‌سه‌ڵات شه‌قام ئاشت نه‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه كێشه‌كان زیاتر كه‌ڵه‌كه ببن، دابڕانی به‌رپرسانی وڵات له‌خه‌ڵك و خۆجیاكردنه‌وه‌و خۆدوورخستنه‌وه‌یان له خه‌ڵك شه‌قام پڕتر ده‌كات، دروست كردنی گوندی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و ئه‌مریكی و هتد... كه ئه‌وه جۆرێك له جۆره‌كان دابڕانه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانیش به‌و هه‌ناسه‌یه ده‌ژین كه ده‌سه‌ڵات چه‌ند كه‌سێكیان بۆ دابمه‌زرێنێ، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌كجگار زۆره، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره له خۆیان ناكه‌ن كه پێشمه‌رگه و كادیر و ئه‌ندامانی حیزب كه ته‌نها كاری حیزبی ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ مووچه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن، ئه‌گه‌ر دوێنێ به پشگیری حیزب و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بۆ حیزب خه‌ڵكیان داده‌مه‌زراند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بیت و به‌رپرسێكت له پشت نه‌بێت دكتۆراشت هه‌بێت دانامه‌زرێی، به حیزبی كردنی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له كۆتایی دا كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌مبه‌ڵ و بێداهێنان دروست ده‌كات.
پێویسته له قۆناغی ئه‌مڕۆدا چ ئۆپۆزسیۆن و چ ده‌سه‌ڵات هه‌رچی زووه به‌یه‌ك خیتابی سیاسی یه‌كگرتو به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی عیراقی و دونیای ده‌ره‌وه یه‌كهه‌ڵوێست بن، له‌ناوخۆی وڵاتیش كاتی ئه‌وه هاتووه داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو به‌دامه‌زراوه‌یی ببن و سیسته‌مێكی نوێ دابنێن بۆ باشكردنی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و سنورێكیش بۆ ئه‌وه دابنرێ كه خه‌ڵكێك له‌په‌نای گه‌نده‌ڵییه‌وه ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه بێشوماره كۆنه‌كاته‌وه و لێژنه‌ی نه‌زاهه جورئه‌تی ئه‌وه بكات پێیان بڵێت: ئه‌رێ "ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌تان له‌كوێ هینا! به‌ر له ڕاپه‌ریِن چتان هه‌بوو ئێستاش چیتان هه‌یه؟؟".
