ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته نه‌شیاوه‌ی كه‌له گۆڤاری وێران بلاوكراوه‌یه چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی سیاسی هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ و گفتووگۆ و نوسین و وه‌لامدانه‌وه یه‌كی زۆر هاتۆته ئاراوه و به‌رده‌وامیش چاودێری هه‌موو نوسینه‌كانم كردووه و هه‌موویانم خوێندۆته‌وه و زۆریش هه‌وڵمدا نه‌یه‌مه نێو ئه‌و ململانێیه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كۆتایدا به‌دران حه‌بیب به‌هۆی نوسینێكه‌وه منی وروژاند و وای لێكردم كه‌نه‌توانم بێده‌نگ بم و وه‌ڵامم هه‌بێت و ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌دران حه‌بیبیش بۆهه‌مووان بوروژێنم بۆئه‌وه‌ی پرۆتستۆ و ئیدانه‌ی به‌دران و كه‌سانی وه‌كو به‌دران بكه‌ن، له‌یه‌كێك له‌نووسینه‌كانی به‌دران حه‌بیب كه‌ره‌نگه ئێستاش له‌سه‌ر رووپه‌ری كوردستان نێت مابێت كه‌جه‌نابی ده‌ڵێت (میلله‌تی كوردی ئێمه دوو ڕووه، ناو له‌منداڵه‌كانیان ده‌نێن محمد كه‌له‌كاتێكدا سه‌دان كاری خراپ ده‌كه‌ن و... ... . هتد) كه‌پێویست ناگات ئه‌وقسه سووك بی شه‌رمه دووباره بكه‌مه‌وه، ئه‌وقسه‌یه‌ی بدران حه‌بیب له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئیدانه ده‌كه‌م و وه‌كو تاكێكی ئه‌م كوردستانه و وه‌كو كوردێك ده‌ڵێم كورد دوو ڕوو نیه به‌ڵكو بدرانی ناپاك سه‌د ڕوو و هه‌زار ڕووه كه‌ناكرێت بگره ئهومهجالهشم نیه كاتم به‌وه سه‌رف بكه‌م كهڕوهكانی بدرانی ناپاك بژمێرم، بۆیه لێره‌دا داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئهوقسهیهیه به‌دران حه‌بیب په‌لكێشی دادگا بكات و له‌سه‌ر ئه‌و بێڕێزیه‌ی به‌كوردی كردووه لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی لهگهڵبكرێت بۆئه‌وه‌ی جارێكی‌تر حه‌ددی ئه‌وه‌ی نه‌بێت قسه‌ی ئاوا بكات و به‌و شێوه‌یه سووكایه‌تی به‌میلله‌تی كوردبكات و به‌دوو ڕوو ناوی میلله‌تی كوردببات، وهپێویستیشه له‌سه‌رهه‌موو تاكێكی میلله‌تی كورد داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌دران حه‌بیب تۆماربكه‌ن و پهلكێشه دادگای بكه‌ن، به‌داخه‌وه له‌رابردووش بینیمان بێرێزی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد كرا به‌لام به‌داخه‌وه بێده‌نگی لێكرا، به‌لام ئه‌مجاره له‌سه‌ره‌تادا داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م ئیدانه‌ی ووته‌كه‌ی بدران حه‌بیب بكات و پاشانیش حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش پرۆتستۆی ووته بێرێزهكهی بدران حبیب بكه‌ن كه‌به‌رامبه‌ر میلله‌تی كودر كردویه‌تی.
