کوران وکچانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه چه‌نده گوناح وداماون له دۆخێکدان شایه‌نی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ن دۆخێکه هه‌ر خۆیان لێی به‌ر پسیارن و به نائاگای که‌وتونه‌ته ناو ته‌پکه‌ی باوه ری پیره‌کانه‌وه هه‌ر وه‌کو ده‌لێن له جه‌هه‌نده‌می خۆیاندا گۆرانی ده‌چڕن. خۆشه‌ویستی و هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک ولێک نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان کوران و کچاندا پڤه و حرامه. عه‌قڵه پیره‌کانی وولاته‌که‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ده‌وه‌ستنه‌وه جاوه‌ره کۆمه‌ڵگایه‌ک خۆشه‌ویستی لێ بسه‌نیته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه شه‌ر وکاولکاریه له سایتی کوردستان نیت ریپۆرتاژیک له‌لایه‌ن ناێح ێوابی بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌نێو نیشانی (په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌ره‌شه له ژیانی کچه خوینکاره‌کان ده‌کات) کاکی ریپۆرتاژ نووس و کۆمه‌لناسیک ده‌یانه‌ویت خۆشه‌ویستی وه‌کو هه‌ره‌شه‌و ئافاتێک وێنابکه‌ن که ژیانمان لێ ده‌کاته دۆزه‌خ تویژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌نێوی رێزان عه‌بد ره‌حمان که‌له‌م ریپۆرتاژه‌دا ناوی هاتووه ده‌لیت خوینکاران (رووبه‌رووی گرفتی سۆزداری خیزانی
ده‌روونی کۆمه‌لایه‌تی و خویندن ده‌بنه‌وه‌وه سه‌ره‌کی ترینیان گرفتی سۆز داریه که‌خێزان و هۆیه‌کانی راگه‌یاندن وهاوری کاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یدابوون وسه‌رهه‌لدانی خۆشه‌ویستی هه‌یه له قۆناخی هه‌رزه‌کاریدا) با تا ئیره به‌س بیت چه‌ند سه‌رنجێک بده‌ین له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که له نیوان کوران وکچاندا دروست ده‌بن پیا ده‌کردنی خۆشه‌ویستی نیه ته‌نها حه‌ز لێ کردنه چونکه له قۆناخی هه‌رزه‌کاریدایه خۆشه‌وستی قۆناخێکی کامڵتره وه‌چه‌ند نمونه‌یه‌کی خراپی هیناوه‌ته‌وه که‌چۆن خۆشه‌ویستی کارێکی سلبی ده‌کاته سه‌رلاوه‌کانمان چونکه‌له قۆناغی هه‌رزه‌یدان ده‌بێت خۆیانی لێ به‌دوور بگرن، ڕێزان خان کۆمه‌ڵگای موسڵمانی ئێمه دژی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندی وخۆشه‌ویستیه‌که که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت جا له هه‌رقۆناخێکدا بێت گه‌ر هه‌رزه‌کاربیت یا له‌سه‌ره‌مه‌رگدابیت. به‌بیانوی ئه‌وه‌ی خێزان له‌به‌ر یه‌ک هه‌لده‌وه‌شێت و فه‌سادی بڵاو ده‌بێته‌وه له‌کاتێکدا کۆمه‌لگای ئێمه لێوان لێوه له درۆ وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وناداد په‌روه‌ری به‌کورتی گه‌وره بچووک ده‌خوات، ناوی نانێن به‌ره‌ڵایی و بێ ڕه‌وشتی ده‌چن یه‌خه‌ی کورو کچێکی داماو ده‌گرن که بۆچی په‌یوه‌ندیان هه‌یه یا خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن ئه‌نه‌رێنن و ده‌لێن نازانن ئێوه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپیه‌کانن له داب ونه‌ریت لاتان داوه ئابڕووی کۆمه‌ڵگاتان بردووه، بۆیه سزاکه‌یان گه‌ر مه‌رگ نه‌بێیت ئه‌وا ناو زڕاندن و ته‌نه‌و ته‌شه‌ر لێدانه قوربانیه‌کانیش واته کچ وکوڕه کان به‌ناچاری دوور له چاوی ئه‌وانه‌ی بروایان به هیچ جۆره لێک نزیک بوونه‌و خۆشه‌ویستیه‌ک نیه، په‌یوه‌ندی دروست ده‌که‌ن له به‌ر ئه‌نجامی ئه‌م خه‌باته ژێرزه‌مینیه‌دا زۆر جار ئیستغلال کردن رووده‌دات و له کۆمه‌ڵگای نێر سالاریدا دواجار مێکان باجی زیاتر ده‌ده‌ن به‌لام گه‌ر مسقاڵێک زانیاریمان هه‌بێت، له‌زانستی ده‌روون ناسی وکۆمه‌ڵناسی و ئه‌و غه‌ریزانه‌ی مرۆڤ ده‌به‌ن به‌رێوه، مه‌یلی نێر بۆ مێ یان به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ک خواردن وخه‌وتنه غه‌ریزه‌یه‌که ناتوانریت نکولێ بکرێت گه‌ر بروامان به‌و غه‌ریزه‌یه هه‌بێت نه په‌یوه‌ندی دروست کردن ده‌بێته کێشه نه‌دڵداری کردنیش سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌هانده‌رێکی باش تا مێشکمان وده‌روونمان ئاسوده تربێت هه‌ست به‌دڵنیایی ده‌که‌ین که ئه‌و هه‌سته‌شمان لادروست بوو. ئاسۆی روانینمان فراوان تر ده‌بێت. نه‌ک دڵه راوکێ و ترس سه‌رتاپای جه‌سته‌مان بته‌نێت به‌وه‌ی نه‌کا په‌یوه‌ندیه‌که‌مان ئاشکرابێت یان هاوری کوره‌که‌مان یا هاوری کچه‌که‌مان فێڵمان لێ نه‌کات و دواجاریش بکه‌وینه به‌ر نه‌فره‌تی کۆمه‌ڵگا باشه رێزان خان ئێمه چیمان له‌و هه‌موو میله‌تانه که‌متره که نکولی له غه‌ریزه‌ی خۆشه‌ویستی ناکه‌ن هه‌روه‌کو ئێمه یه‌ک مێشک و دڵ وگیانیان هه‌یه، گه‌ر بڵێین کلتورمان جیاوازه ئه‌ی کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه. له‌م جیهانه بچکۆله‌یه‌دا کلتوره‌کانیش تیکه‌ڵاو بکرێن وه ک چۆن ده‌لێن ته‌کنه‌لۆژیای نوی جیهانی کردۆته گوندێک چه‌مکه‌کانی ماڤی مرۆڤ. دیموکراسی. ئازادی لیبورده‌یی... له‌به‌رئه‌نجامی لێکدادانی ئایدۆلۆژیا ئینسانی وئاسمانیه‌کان هاتونه‌ته به‌رباس و لێ کۆڵینه وه له پیناو به‌دی هێنانی داد په‌روه‌ری کۆمه‌ڵاتی بۆسه‌رجه‌م مرۆڤه ماندووه‌کانی ئه‌م جیهانه بچکۆله‌یه له هه‌وڵی ره‌گ داکوتیندایه. که‌چی رێزان خان له م سه‌رده‌می به گوند بوونه‌دا به‌ره‌وای نابینێت کوڕ‌و کچانی میلله‌ته‌که‌م هه‌روه‌ک میلله‌تانی تر ساتێک به‌ئارامی و خۆشه‌ویستی بژین. به‌ڕاستی جێی داخه باشه دوو ڕه‌گه‌زی نامۆ به یه‌کتر چۆن؟ یاکه‌ی یه‌کتری بناسن که ئه‌وه‌مه‌رجێکی سه‌ره‌کیه بۆ هاوسه‌رگیریه‌کی سه‌رکه‌وتوو، چاره‌سه‌ری تۆ چیه بۆ ئه‌و هه‌موو کوڕوکچانه‌ی توانای هاوسه‌رگیریان نیه که بۆته هۆی له‌ده‌ست دانی ئیراده‌و دنیایه‌ک نه‌خۆشی جه‌سته‌یی وخه‌مۆکی و دڵه‌راوکێ دای رزاندون. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه رێزان خان ده‌لێت (پێویسته ریگا له کچه‌کان بگیرێت له سه‌یرکردنی ته‌مسیلی دۆبلاژ کراو به‌دووریان بگرن له هه‌موو جۆره بابه‌تیکی عاتفی وبه‌شداریان بکه‌ن له کۆری رۆشنبیران وزانست په‌روه‌ران. خۆیندنه‌وه بابه‌تی به‌که‌لک) ئه‌م به‌رێزه هه‌موو چاره‌سه‌ره‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونیان بده‌ن. خۆیان نه‌رازینه‌وه پینه‌که‌نن سه‌یری ته‌مسیلی دۆبلاژ کراو نه‌که‌ن وه‌کو ده‌ڵێن دنیایان لێ بکه‌ن به چه‌رمی چۆله‌که بۆچی؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا نه‌که‌ن به‌وه‌ش ئاستی خویندن وزانست و زانیاری له وڵاته‌که‌مان پێش ده‌که‌وێت که‌چی ده‌بینین له خۆرئاوا که ئه‌م بۆچونه‌ی ریزان خانیان نیه سه‌د ئه‌وه‌نده له پێش ئێمه‌وه‌ن به‌داخه‌وه کاکی ریپۆرتاژ چوه رای تویژه‌ریکی کۆمه‌لایه‌تی وه‌رگرتوه که‌وه‌کو خۆی بیرده‌کاته‌وه و به‌دڵی ئه‌و قسان ده‌کات. نه ک که‌سێکی وه‌ک شێرزاد حه‌سه‌ن یا ریبوار سیوه‌لی یا مامۆستایه‌کی پسپۆڕ له‌بواری په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نیدا، که زۆر پێویستمان به‌بیرو بۆ چونه‌کانیانه به‌ڕاستی من گومانم هه‌یه که رێزان خان تویژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت له بیر‌و بۆچونه‌کانیدا زیاتر وه‌ک مه‌لایه‌ک قسه‌ده‌کات نه‌ک وه‌ک توێژه‌رێک و کۆمه‌ڵناسێک چونکه
ئه‌م به‌رێزه له بنه‌ڕتدا بروای به هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک و یه‌کتر ناسینێک نیه که له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری دروست ب‌بێت نازانم ئه‌و کچه داماوانه چۆن کێشه‌ی خۆیان ده‌به‌نه لای تا چا ره‌سه‌ریان بۆبکات ئه‌بێت ئه‌و رێنمایانه‌ی ده‌ری ده‌کات جگه له‌وه‌ی بێ متمانه‌یی وسڵه‌مینه‌وه له ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر هیچی دیکه بێت بڕوا ناکه‌م له‌وه‌نده زیاتری له‌ده‌ست بێت له کاتیکدا کورانیش وه‌ک کچان قوربانی بیر‌و بۆچونه‌کانی ریزان خانه‌کانن دوا پیشنیاریشی ئه‌وه‌یه ئه‌و رۆژه‌ره‌سمیه‌ی که له‌٣٦٥ رۆژدا ته‌نها یه‌ک رۆژ ناونراوه رۆژی خۆشه‌ویستی که ره‌مزی پێکه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و تازه کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانه ده‌ڵێت ئه‌ورۆژه‌ش بسڕنه‌وه له کۆتایدا به‌م قسه‌یه‌ی نۆڤالیس ده‌رگای باسه‌که‌م بۆ که‌سانی پسپۆرتر ده‌که‌مه‌وه که ده‌ڵێت (به‌راستی ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا بۆ چرکه یه‌کیش خۆشه‌ویستی نه‌کردبێت شیاوی به‌زه‌یی پیا هاتنه‌وه‌یه چونکه نازانێت چی له کیس چووه)
سروشت عومه‌ر مه‌عروف
samaeastera@yahoo. com
+++++++
