بەهۆی دەرکردنی بەیاننامەکەیەک لەلایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەکگرتوو دەمەقاڵێ لەناومەکتەبی سیاسی یەکگرتوو سەرهەڵدەدات

دوای ئەوەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی لەدژی گۆڤاری وێران بەیاننامەیەکی دەرکرد و ئیدانەی ئەو گۆڤارەی کرد کە سووکایەتی بەپێغەمبەرانی خواکردووە، و لەپاڵ بەیاننمەکەشدا کۆمەڵێک وشەی نەشیاو بەکارهاتووە وەکو (لغاو کردنی نووسەران) و سەرەنجام تووڕەیی وناڕەزایی نووسەر و رۆشنبیرانی لێکەوتەوە، دووئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو نەیاربوونی خۆیان بەرامبەر بەو بەیاننامەیە خستە روو و بێئاگایی خۆشیان خستەروو بەوەی ئاگاداری بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەش بن، مەولود باوەمراد و ئەبوبەکر کاروانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆرۆژنامەی هاوڵاتی نارازی بوونی خۆیان خستە روو و وتیشیان ئاگاداری ئەوجۆرە بەیاننامەیە نین، کە رەنگە بەهۆی ئەو جۆرە لێدوانە هەردوو ناوبراو دووچاری سزای مەکتەبی سیاسی ببنەوە وەکو چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی لێدوانێکی مەولود باوەمراد بۆرۆژنامەیەک لەلایەن مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیەوە بۆچەند مانگێک سڕکرا و بۆی نەبوو ئازادانە لێدوان بەدەستەوەبدات..

لەلایەن خۆیشیەوە حامید محەمەد کەلاری بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت کەلەدەرکردنی بەیاننامەکە پەشیمان نیە، بەڵام ئەوەی لەنزیکەوە دەست کەوتووە بەیاننامەکە لەلایەن چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەوحیزبە نووسراوە و بەناوی مەکتەبی راگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، وەکو لەکۆتایی هەموو دانیشتنێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەیاننامە دەردەکرێت بەڵام چەندین جار کەسانی وەکو مەولود باوە مراد و ئەبوبەکر کاروانی و محەممەد فەرەج بێئاگابوونی خۆیان لەناوەڕۆکی بەیاننامەکان دەربڕیوە و تەنها لەلایەن سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەوە دادەڕێژرێت و بڵاودەکرێتەوەو ئەوانیش وەکو خوێنەرێک لەرۆژنامە و سایتە ئەلیکترۆنیەکان دەیخوێننەوە.

میوانانی سەر خەت

We have 661 guests and no members online