له ڕۆژی 20
مانگی گوڵان هۆت مهیڵم هاک کرا وه ژماره‌ی نهێنیم دزرا. نهم ده‌توانی ئیمه‌یڵه‌که‌م بکه‌مه‌وه. به ناوی من (چرۆ) نامه واته ئیمهیل نێردرا بۆ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌دره‌سیان پارێزراوه له ئه‌دره‌س بووک. کورته‌ی نامه‌که که من داوای یارمه‌تی ده‌که‌م. له کۆنفرانس له ئسپانیا پاسپۆرت و شتی بهنرحم لێ وون بوه، پێویستیم به بڕێ پاره هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ووڵات
سۆپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سه دڵسۆزانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه کردم بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تیم.
من له ماڵی خۆم له تۆرۆنتۆ سه‌فه‌رم بۆ نه‌هاتۆته پێش له‌م سێ مانگه‌ی دوایدا. وه هیچ شتی به‌نرخم لێ نه‌دزراوه جگه له ئه‌دره‌سی هۆت مه‌یڵ. خۆش به‌ختانه به یارمه‌تی هۆت مه‌یل، کچه‌که‌م و پۆلیس سه‌رکه‌وتم به‌سه‌ر گرفتهکهمدا، ئه‌دره‌سی هۆت مه‌یلم گه‌ڕانده‌وه پاش هه‌فته‌یه‌ک کارکردن بۆی.
تکام وایه که باوه‌ڕ به‌م جۆره نامانه نه‌که‌ن که مرۆڤی هه‌ل په‌رست سوود له کاتی هه‌ستیار ده‌بینن نمونه‌یان هه‌ڵنه‌ستانی فڕۆکه له ئه‌وروپا. ئه‌م نامانه په‌یوه‌ندی به خاوه‌نه‌که‌ی و به ڕاستیه‌وه نییه.
دووباره سۆپاس و پێ‌زانین بۆ گشت ئازیزان، پۆزشت و لێبوردن بۆ ناڕه‌حه‌تی خۆشه‌ویستان.
چرۆ زه‌ند
که‌نه‌دا
30 گوڵان 2010
