
کۆمه‌ڵه گوندێك له ناو دۆڵێکی جوان وڕازاووه به ڕه‌نگه‌کانی به‌هاری کوردستان له باوه‌ش کۆمه‌ڵێك چیای هه‌ڵدێر وسه‌خت له بناری چیای قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز... . وێران‌کراو، سوتێنراو، دانیشتوانی ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره کراو له‌لایه‌ن ڕژێمه به‌عسه فاشیسته‌که‌ی به‌غداوه... پیشت ئاشانی سه‌روو و خواروو، قڕناقه‌و، کاسکان ئاشقوڵکه و لێوزێ، بۆڵێ وورتێ ئه‌مانه ناویانه.
له هه‌موو لایه‌که‌وه کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ڕۆڵه‌کانی گه‌ل هات بوون به چه‌ك و بیروباوه‌ڕ تێ کۆشان و خه‌باتیان ئه‌کرد شه‌و و ڕۆژ دژی به‌عس. بووه لانه‌ی شۆڕش گێڕا نی حزب شیوعی و حزبه‌کانی تر، حسک، پاسۆک. له‌گه‌ڵ هاتنی پێشمه‌رگه ژیانیش به گیانێکی نۆێ که‌وته‌وه ناو ئه‌و دۆڵه دانیشتوانه‌که‌ش گه‌ڕانه‌وه باوه‌ش خاکی باوباپیرانیان.
نیشتیمانێکی خنجیلانه و جوان بوو بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی. مرۆڤه‌کان تیا ئازاد بوون. جیاوازی چینایه‌تی ونه‌ته‌وه‌ی و ئایین و زمان له‌م نیشتیمانه‌دا جێگای نه‌بوو کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان، کلدان، ئاشوری موسڵمان، مه‌سیحی ییزیدی، دکتۆر، ئه‌ندازیار، پارێزه‌ر، شوان، نه‌خوێنده‌وار، سه‌رباز، کریکار، جوتیار، قوتابی که کورسی خوێندن و خۆشی ئه‌وروپای به‌جێ هێشتبوو گه‌ڕابووه بۆ خه‌بات کردن، پیاو و ژن و کوڕان و کچان ومنداڵی چاو گه‌ش هاووڵاتی ئه‌م نیشتیمانه بوون، هه‌مووشیان پێشمه‌رگه بوون یه‌ک بیروباوه‌ڕ کۆی کردبوونه‌وه ئه‌وویش بیروباوه‌ڕه مه‌زنه‌که‌ی حزبی شیوعی عێراقی بوو. ئه‌م نیشتیمانه دووژمنانی ترساند وکه‌وتنه پلان دانان بۆ له ناو بردنی.
به‌هار بوو، به‌هاری 83، ئایار بوو ئایاری 83 جم وجۆڵ و هاتوو چۆ زیاتر بوو له رۆژانی ڕابووردوو هه‌رکه‌س به ئیش وکاری خۆیه‌وه خه‌ریک بوو خۆمان ئاماده ئه‌کرد بۆ ئاهه‌نگ گێرانی یه‌کی ئایار جه‌ژنی کرێکاران، ده‌نگی گۆرانی و ئاوازی خۆشی و پێکه‌نینی پێشمه‌رگه تێکه‌ل بووبوو به جریوه‌ی باڵنده‌کان وهاژه‌ی ئاوی ڕووباروو چه‌م، خۆشی و شادی ئه‌و دۆڵه ی پڕ کرد بوو.
به‌ڵام.. به‌ڵام له پڕ چی ڕوویدا.. ؟ به‌بێ ئاگا و به‌بیری که‌س دا نه‌ئه‌هات ئه‌وه ڕوو بدات هاوارێک له دووره‌وه هات گه‌یشته لامان هاواری مه‌رگ وخوێن، هاواری غه‌درو خیانه‌ت... به‌هارو ئاسمانه شینه‌که‌ی و قاقای پێکه‌نین و گۆرانی وئاواز و جه‌ژن وخۆش له‌گه‌ڵ خۆی ڕاماڵی، بارانی مه‌رگ وخوێنی
باران به‌سه‌رماندا له‌و دۆڵه‌دا. نیشتیمانه جوانه‌که‌مانی هه‌ژاند خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی درا له‌پشتی پێشمه‌رگه‌کانمان به ده‌ستی دۆستێکی هاوپه‌یمان به‌و کاره قیزه‌ونه به‌ده‌ستی سووری غه‌دره‌وه چووه پاڵ ڕژێمی به‌عس و سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواسته‌وه بۆ به‌غا بۆ لای فاشیسته‌کان بۆ له‌ناو بردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی تر له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حزبی شیوعی عێراقی چوونکه به‌عس له توانایدا نه‌بوو ئه‌وه بکات به‌و ده‌سته سوورانه‌ی ده‌ستی فاشیسته‌کان تینوی خوینی ئازادیخوازان گووش به په‌له ڕایان کرد بۆ باوه‌ش دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غا. به‌ڵام ئه‌و ده‌سته سوورانه له بیریان چوو ڕۆژێک دێت دکتاتۆره‌کایان ئه‌نرێته گۆڕه‌وه ڕسوا ئه‌بێت و ڕسوای و سه‌رشۆریش ئه‌مێنێته‌وه بۆ ده‌سته سووره‌کان.
ئه‌وانه کێ بوون بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ڕازی بوونی ئاغاکانیان ده‌ستی خۆیان سوور کرد به‌خوێنی دڵسۆزترین پێشمه‌رگه و ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یان ئه‌نجام دا ڕووی خۆیان ڕه‌ش کرد و لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش تریان تۆمار کرد له مێژووه ڕه‌شه‌که‌یاندا..
به قسه‌ی پاڵه‌وانه‌که‌یان ئێمه ته‌حریفی بووین، ئێمه عێراقچیه‌تیمان ئه‌کرد، عه‌ره‌بمان هێنا بووه کوردستان، ئه‌وانیش خاکی کوردستانیان پاک ئه‌کرده‌وه، تۆڵه‌یان ئه‌سه‌نده‌وه. حسک و پاسۆک و پارتی له‌وان کورد تر بوون.. باشه کوشت وبڕی ئه‌وانیان بۆ کرد؟
من ئه‌مه‌وێ بپرسم لێیان:
ئه‌ی ئه‌وانه کێن ئێراقیان درووست کرده‌وه؟
کێن ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته باوه‌ش عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کانه‌وه دژی کورد؟
کێن ئه‌وانه‌ی شاری سلیمانیان پڕ کردووه له عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کان؟
چۆن بتوانم تۆ له بییر بکه‌م پێشت ئاشان... چۆن؟ تۆ نیشتیمانه ئازاده‌که‌ی من بوویت. زۆر سه‌خته خاکی پیرۆزت، ڕووبار‌و چه‌مت، دارودره‌ختت و ڕه‌زت، ده‌نگی جریوه‌ی باڵنده‌و قاسپه قاسپی که‌وه‌کانت، تاشه به‌رده‌کانت که سه‌نگه‌رم بوون. ژووره بچکۆلانه‌که‌ی هاوڕێ حه‌سه‌ن خدر ده‌نگی گریان وپێکه‌نینی ئازاد وسروه و هه‌ژارو گوڵێ چۆن له یاد بکه‌م یان کاک خدری خاوه‌ن هه‌ڵوێست وقاره‌مانم چۆن له بیر بچی؟ کاروانچییکی بێ لایه‌ن بوو به‌ڵام کاتی کاره‌ساته‌که ڕوویدا ده‌ستی دایه تفه‌نگه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانمان له یه‌ک سه‌نگه‌ردا بوو. ناتوانم ئه‌بو ماجد و باره‌گای ئیداره و پێشمه‌رگه‌کان که ئه‌هاتن بۆ لامان ره‌عد و تارق و ئه‌بو علی و عبیر له بیری خۆم بێبه‌مه‌وه. چۆن ئه‌و تاشه به‌رده‌م له‌بیر بچێته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌بو ماجد له پاڵیدا بووین گوله ئه‌باری به‌سه‌رماندا بریندار بوو هه‌ر گۆرانی ئه‌ووت. سۆمای چاوی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئاشقوڵکه مام ڕه‌سول و عه‌بدولله و قادری برای و سه‌عد گۆشه‌ی بیره‌وه‌ریم ڕوون ئه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕقم له ده‌سته سووره‌کان ئه‌بێته‌وه. کاسکان و سترێلا هاوێژه‌که ی له پێناوی حزبدا شه‌هید بوو. له لێوزی ئه‌حلام وتۆپه‌که‌ی وپه‌نجه‌ی بڕاوی بۆ دزینی ئه‌ڵقه‌که‌ی ئازارم زیاتر ئه‌که‌ن. پێم بڵێ قرناقه‌و چۆن برینی کراوه‌م ساڕێژکه‌م و پێکه‌نینی دکتۆرکانمان عادل وبه‌ها وخه‌سته‌خانه‌که‌ی ئه‌بوو به‌درله‌بیر بکه‌م.
نا ناتوانم وویژدان بوار نادات به مێشک له بیرتان که‌م پێشت ئاشان تۆ و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان و خوێنی شیوعی به ناحق ڕژاو. شه‌هیدان زۆرن که‌وتونه‌ته ڕێ به‌ره‌و کاروانی نه‌مران خدرکاکیل، هاوار، ئه‌بو ڕۆسته‌م، ده‌شتی، ئه‌بو یحیا، ئه‌بو لیلی، عامر، مامۆستا به‌ختیاری هه‌میشه ده‌م به‌پێکه‌نین، وچاح، ئازاد، عه‌بیر، سامان و ئه‌بو سه‌حه‌ر زۆرن... زۆرن له‌بیر چوونه‌وه‌تان سه‌خته سه‌خت.. له ناو دڵا ئه‌ژین ناوی پیرۆزتان له ناو دڵماندا هه‌ڵکه‌نراوه و سڕینه‌وه‌ی محاڵه. ئه‌ی ئاشقی خوێن ئایاری خوێناوی83 چۆن ئه‌توانم له مێشکما بتسڕمه‌وه.
چۆن له‌بیرم ئه‌چیته‌وه قه‌ندیل.. چیای سه‌ربه‌رزم، هیمای کوردانم، ڕێگا سه‌خت وهه‌ڵدێره‌که‌ت، سه‌رماکه‌ت، هاژه‌ی ئاوی ژێر به‌فره‌که‌ت، بارانی ئێواره‌که‌ی یه‌کی ئایارت، کاروانی هاوڕێیانی ماندوو، برسیم، هاوارو ناڵه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌کانم، گریانی منداڵانی برسی و سه‌رما بردوم، جله ته‌ره‌کانم وناڵه‌جووداییه‌که‌ی هێمن مه‌هابادی ناو گییرفانم ئه‌ویشت پێ سووتانم وامان ئه‌زانی گه‌رمان ئه‌کاته‌وه شه‌و و ڕۆژه‌که‌ی که میوانت بووین به‌ره‌و لووتکه به‌رزه‌کانت که‌وتبووینه ڕێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه به‌فره سپیه‌که‌تمان کردبووه خۆراکی ڕێگه‌مان، با و بۆرانه‌که‌تمان کرد بووه به‌رمان و به‌رگی سووری خوێناوی شه‌هیده‌کانمان کرد بووه ئاڵای حزبی نه‌به‌زمان و به ده‌ستمانه‌وه لووتکه به لووتکه سه‌رئه‌که‌وتین.
ئه‌م ڕسته‌یشمان ئه‌خسته‌وه بیری ده‌سته سووره دڵ ڕه‌شه‌کان ودیکتاتۆره‌که‌ی به‌غایان:
شیوعیه‌ت له مردن به‌هێز تره و له داری سێداره‌ش بڵند تره
هه‌زارها سڵاوله گیانی پاکی شه‌هیده شیوعیه سه‌ربه‌رزه‌کانی پشت ئاشان له یادی 27 ساڵه‌ی کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی ئایاری 83 له پشت ئاشان
