وه‌کو هه‌موو خوێنده‌وارێک دیبینێ و هه‌ستی پێده‌کات، جۆره نووسینێک و بڵاکراویه‌کی که‌م وێنه‌یی ڕۆژانه له میدیاکانی ی. ن. ك دبینین و خۆ ئاماده کردنێکی به تووند هه‌یه بۆ کۆنگره، که گوایه له"مانگی 6" دا ده‌به‌سترێ، بڵاوکراوه‌کان داوای گۆرانکاریه‌کی ریشه‌ی وگۆڕانی ده‌موچاوه کۆنه‌کان و هه‌روه‌ها هاتنه پێشه‌وه‌ی چه‌ند که‌سانێکی تازه، بابلێن گه‌نجه‌کان که خوازی نوێکردنه‌وه‌یان هه‌یه وه هه‌ر له‌مێژه‌وه پلانینا بۆ دانا‌و، وه له‌م بڵاو کراوانه‌دا زیاتر هێرشه بۆسه‌ر کاک کۆسره‌ت وکاک سه‌عدی و جار جار مه‌لا به‌ختیارش ده‌گرێته‌وه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره نووسینانه ههنگاوێکی زیاتر به‌ره‌و دیمۆکراتیه که له شاره‌کانی تری کوردستاندا نابینرێ، به‌ڵکو ره‌وشی سیاسی له کپیدایه.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر مێشکی به‌ێز مام جه‌لال بخوێنینه‌وه وه ته‌ماشای میژووی بکه‌ین، وێنه‌کان به جۆرێکی تر دێته به‌رچاومان، هه‌روه‌کو زنجیره‌ی نامه‌کانی ئه‌شره‌ف، که هه‌موو به‌ڵینێک ده‌داو، له هه‌مان کاتدا به‌ڵێنی نه‌داوه، واته هیچ.
پیش ساڵێک هێرۆخانیان کرده سه‌رۆکی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، که وه‌ک ده‌ست پیشخه‌ریه‌ک بێت بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامیه‌تی سه‌رکردایه‌تی. وه ئێستا ئه‌و ده‌نگۆڵه‌یه هه‌یه، که هێرۆخان ده‌کرێته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وه ده‌بێته دیاری کراوێک بۆ جێگه‌ی به‌رێز مام جه‌لال واته بۆ سکرتێری گشتی، بۆ ئه‌گه‌رێک که مام جه‌لال شتێکی به‌سه‌ر بێت، وه هه‌ر له‌ئێستاوه زۆر له سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی ده‌ڵێن هێرۆخان مافی خۆیه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێ وه به ههنگاوێکی زۆر باشی ده‌زانن، بابڵێین کێ دتوانێ به‌ره‌نگاری هێرۆ خان بکات!! ڕوداوه‌کانی پاش کۆنگره که ئێستا پلانی بۆده‌کرێ یه‌کیه‌تی نیشتیمانی ده‌بێته 3 پارچه‌وه: ئه‌و چه‌ند سه‌رکرده‌یه وه‌ک کاک عیماد ئه‌حمه‌د و کاک ئازاد جوندیانی وه چه‌ند که‌سانێکی ڕۆشنبیر که له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رکردانه‌دان جیاده‌بنه‌وه له هێڵی گشتی یه‌کیه‌تی، چونکه ئه‌و پلانه‌ی که‌دایان ناوه بۆگۆرانکاری و نوێبونه‌وه هه‌ر وه‌کو خه‌یاڵێک ده‌مێنێته‌وه، باڵه‌که‌ی دی، کاک کۆسره‌ت و چوارده‌وره‌که‌ی، که ده‌بێت خۆی به خودی خۆی ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌کته‌بی سیاسی بونه‌ته دوژمنی، وه ده‌بێت خۆی به‌م به‌زمانه بزانێ، هه‌ر به پلانی مام جه‌لالیشه که کاک کۆسره‌ت و مه‌لابه‌ختیار دستیان کردۆته هێرش کردنه سه‌ر یه‌کتری، به‌م جۆره پۆتی هه‌ردوکیانی شكاند، وه هه‌ردووکیان ناویان ڕه‌شبووه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، کاک کۆسره‌ت ده‌بێت بزانێ زۆر، که هه‌موو هه‌وڵدانه‌که‌ی که ببێته جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم به فیڕۆیه، چونکه نه یه‌کیه‌تی وه نه پارتی نایانه‌وێ جارێکی تر به پاره‌ی هه‌رێم پێگه‌ی خۆی به توند بکاته‌وه له هه‌ولێر، وه ئه‌و توانایه‌ی نیه که بتوانێ ئه‌م پۆسته دیبلۆماسیه سیاسیه ببات به‌رێوه، واته باڵه‌که‌ی کۆسره‌تاویه‌کانیش جیاده‌بنه‌وه، ته‌نها مانه‌وه‌ی باڵی گشتی، باڵی هێرۆیه که به باڵی گشتی داده‌نرێ، له‌م باڵه‌دا له و‌انه‌یه مه‌لا به‌ختیاریش بگرێته خۆی، به حوکمی که باوکی ژنی کوڕه‌که‌ی مام جه‌لاله، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ وه‌یو وه بێ ته‌که‌تول و دوورن له‌گه‌نده‌ڵه‌وه وه‌کو کاک عه‌دنان و هه‌ندێ که‌سانی تر بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ هێڵی گشتیدا. لێره‌دا ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تیانه بۆ جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانیه، نه‌ک بۆ که‌سی تر.
