به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕووی دا، نه‌ک له به‌غداد یان له شوێنه‌کان که هه‌میشه ته‌قینه‌وه‌ی تێدا ئه بێت، به‌لکوو له هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستان!!!
دیاره ئه‌مه نامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یه بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تی و ئازادی ۆ دیموکراسی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت. به‌مه‌ش ناوه‌ستی، به‌ڵام ترس ئه‌وه‌یه که ئه‌م ته‌قینه‌وه جێگاکانی تری کوردستان بگرێته‌وه.
زۆر جار ئاگاداری حکوومه‌تی هه‌رێم مان ده‌کرده‌وه به نووسین له هه‌موو ماڵپه‌ره کوردی و عه‌ره‌بی یه‌کاندا، به‌ڵام وا دیاره سه‌رکرده‌کانی کورد و ده‌سه‌ڵات داران به هیچ جۆرێک خه‌تی که‌س ناخوێننه‌وه، ، چونکه کاتی ئه‌وه‌یان نیه هۆیه‌که‌شی دیاره. به چاوخشانێکی وورد دا له گه‌مه‌ی رامیاری سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان و عێراقدا هه‌موو شتێک ڕوون و ئاشکرایه!!!
ئایا تورکیا به‌م ئاسانیه ده‌ست له خاکی کوردستان هه‌ڵئه‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک له مه گومانی بێت هه‌لبه‌ته به هیچ جۆرێک له‌و گه‌مه‌یه ئاگادار نیه‌و هۆی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵێکی گرحنگ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1- کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایی 'تورکیا ئێران سوریا بۆ گفت‌و گۆ له سه‌ر پاراستنی سنوور.
2- داوه‌ت کردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیستانبوولو ئه‌وجا بانگ کردنی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی که بابه‌تی چوونه‌که ئاشکرا نه‌بوو، که گومان ئه‌کرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و دوو به‌ڕێزه رازی ه‌بوون به‌لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان له نێو خاکی کوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها رازی نه‌بوون به به‌شداری کردن له‌و پلانه‌دا.
3- بانگه‌وازی سوریا بو کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان سوریا، تورکیا، ئێران بۆ باس کردن له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رگری کردن له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
4- هه‌وڵدان له گه‌ڵ حکوومه‌تی عیراقدا بۆ سه‌رکوت کردنی کورد و ڕووخانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش به گێچه‌ل دروست کردن بۆ کوردستان.
5- قیت بوونه‌وه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی له کوردستان به پاڵپشتی تورکیا‌و پشت به‌ستن به هێزی ئیسلامی سعوودی عه‌ره‌بستان.
ئه‌م هه‌موو هه وڵانه وا دیاره که‌سێکی تر جگه له تورکیا له پشته‌وه‌ی نی یه ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانه دوایی یه‌ی جێگری وه زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان بخه‌ینه پاڵی که وا دیار بوو بۆ خۆڵ کردنه چاوی سه‌رکردایه‌تی کورد بوو.
هه ڵبه‌ت هه‌موو شتێک روونتر ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیدی بکرێت له‌و ته‌قینه‌وه ناکاوانه‌دا که له هه‌ولێری پایته‌خت کرا، که نامه‌یه‌کی روون و ئاشکرا بوو ئاراسته‌ی کورد کرا له لایه‌ن گورگه بۆره‌کانی تورکیاوه.
