ره‌شبینی گه‌نج و لاوه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌داهاتوویه‌كی ناروونیان هه‌یه و هیچ شوێن و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و به‌متمانه شك نابه‌ن تا په‌نای بۆببه‌ن، نه‌بونی هیچ پلانێكی جددی له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌وه و دابین نه‌كردنی كه‌شێكی ئارام بۆیان زیاتر گه‌نج و لاوه‌كانی تووشی ره‌شبینی و شۆك كردووه، كه‌شی ئارام به‌ومانایه‌ی كه‌گه‌نج و لاوه‌كانمان له‌داهاتووی خۆیان ده‌ترسن و داهاتووشیان نادیار و لێڵه، هه‌موو خه‌می گه‌نج و لاوه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌به‌هۆی فه‌راهه‌م نه‌كردنی پێداویستیه‌كانیان ناتوانن هه‌نگاو بۆ ئاوات و خه‌ونه‌كانیان بهاوێژن و بتوانن كه‌شێكی پر به‌دڵ بۆخۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌بواری كاركردن و دابینكردنی بژێوی ژیان و پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رگیری، ئه‌گه‌ر سه‌رنجیش بده‌ین ده‌یان سه‌نته‌ر و رێكخراو به‌دی ده‌كه‌ین كه‌ئاڵا و دروشمی دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی هیوا و خه‌ونه‌كانی گه‌نج و لاویان هه‌ڵگرتووه كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌كو شتێكی رووكه‌ش ده‌بینرێت بۆیه سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی گه‌نج و لاوان نه‌یانتوانیوه متمانه ی خۆیان بخه‌نه دڵی گه‌نج و لاوان و سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و لاوانیش له‌ئاست داخوازی گه‌نج و لاوان دانین و ناتوانن هیچیان بۆبكه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت دانانی سه‌نته‌ر و رێكخراوی گه‌نجان و لاوان بۆته مۆدێل و زۆربه‌شیان بۆگیرفان پركردنه كه‌ئه‌مه‌ش جێگای داخه لای گه‌نج و لاوان و هه‌ست ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه بازرگانی به‌چین و توێژی گه‌نج و لاوان ده‌كرێت و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بودجه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و چه‌ند كه‌سێك گیرفانی خۆیانی پی پرده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته گه‌نجان له‌مه‌ودوا پاڵه‌په‌ستۆی زیاتر به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه بخه‌نه سه‌رحكومه‌ت و به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئاسووده‌یان بۆفه‌راهه‌م بكه‌ن و ته‌واوی پێداویستیه‌كانیان بۆدابین بكه‌ن و له‌مه‌ودوا رێگه له‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه بگرن كه‌به‌ناوی گه‌نج و لاوه‌وه بودجه‌ی حكومه‌ت بۆگیرفانی چه‌ند كه‌سێك بچێت و به‌كۆنترۆلی حزب بجولێنه‌وه، بینیمان له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌دان به‌ڵێن به‌گه‌نج و لاوه‌كانمان درا به‌ڵام ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه كۆتایی پێهات و گه‌نج و لاوه‌كانمان هه‌مان بێ ئومێدیان ماوه‌و خه‌ونه‌كانیان نه‌هاتۆته‌دی، جێگای دڵگرانیه تائێستا ده‌بینین گه‌نج و لاوه‌كانمان به‌ره‌و ووڵاتانی ده‌ره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن و رووبه‌رووی سه‌دان مه‌ترسی ده‌بنه‌وه و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی ناروون هه‌نگاو ده‌نێن، گه‌نج و لاوه‌كان له‌هه‌رووڵات كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بربره‌ی پشتی ووڵات و كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست سوود له ووزه و توانای گه‌نج و لاوه‌كانمان وه‌رنه‌گیراوه و كه‌شێكی نه‌ندروست و پێویستیان بۆفه‌راهه‌م نه‌كراوه، گه‌نج و لاوی ئێمه هیچ شتێكیان له‌گنج و لاوی ووڵاتانیتر كه‌متر نیه له‌رووی هێز و تواناوه ئه‌گه‌ر كه‌شێكی پێویستیان بۆبێته پێشه‌وه، گه‌نج و لاو له‌ته‌مه‌نێكی ناسك دایه و له‌وقۆناغه‌شدا به‌بۆچوونی پسپۆرانی ده‌روونناسی گه‌نج و لاوه‌كان چۆنیان ئاراسته بكه‌ی له‌داهاتوودا ئاوا ده‌رده‌چن، بۆیه پێویسته گه‌نج و لاوه‌كانمان ئاووری جددیان لێبدرێته‌وه‌و حكومه‌تیش پلانێكی ستراتیژیان بۆدابین بكرێت و سوودی ته‌واو له‌هێزو تواناكانیان وه‌ربگیرێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئاراسته بكرێن بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا سوودمه‌ندبن بۆخۆیان و كۆمه‌ڵگاش به‌دروستی سوودیان لێوه‌ربگرێت.
