پروَسه‌ی رزگاركردنی كردنی عێراق هاوكێشه سیاسیه‌كانی به ئاراسته‌ی به‌هێزبوونی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی شیعه له ناو سیستمی نوێی سیاسی‌دا گورانی به‌سه‌ردا هینا. به‌تایبه‌ت كاتێك له هه‌لبژاردنه‌كانی 2005دا له ژێر چه‌تری لێستی ئێتیلافی یه‌كگرتوو به گرنتی كردنی زوَرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان، هێزه شیعه‌كان توانیان پرانیا پوَست و پله هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌ت به تایبه‌ت پوَستی سه‌روَك وه‌زیران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. بێ گوَمان ئه‌م پێشهات و گوَڕانكارییه سیاسیانه هاوكات ئاراسته بوون له‌گه‌ڵ پاشه‌كێشه‌كردنی ده‌ستڕوَیی و پێگه‌ی عه‌ره‌بی سونه و كوَتایی هاتن به هه‌ژمونی مێژوییان به‌سه‌رعێراقدا. له‌سه‌ره‌تادا عه‌ره‌به سونه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌م بارودوخ و واقیعه نوێیه هه‌زم بكه‌ن و خوَیان له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسییه نوێه‌كان بگونجێنن. و هه‌وڵیاندا به تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی و په‌نابردنه به‌ر كاری توند‌و تیژی وتێرور و درست كردنی هه‌ڵومه‌رجێكی ناسه‌قامگیر، كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر پروَسه‌ی سیاسی و به شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكه‌ن كه دوباره ده‌رفه‌ت و بواری به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان بره‌خسی. به‌ڵام پیشهات و پیشڤه‌چونه سیاسییه‌كانی دوای 2005 ئه‌م پیكهاته‌یان گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌وڵه‌كانیان به‌ده‌ر له په‌راوێزخستن له پروَسه‌ی سیاسی وده‌سه‌لات و گوَشه‌گیربوونیان به‌رهه‌مێكی تری لێنه‌كه‌وتوته‌وه. بویه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 ئاداری 2010 به له‌به‌له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌له‌كانی پێش‌و و خویندنه‌وه‌ی هه‌وكیشه سیاسیه نوییه‌كان، به مه‌به‌ستی گورینی ئاراسته و ره‌وتی رووداوه‌كان و به‌هیزكردنی پێكه و ده‌سه‌ڵاتیان له ناو حكومه‌تی داهاتودا، عه‌ره‌بی سونی به هاندان و پاڵپشتی راسته‌وخوی ده‌وڵه‌تانی عه‌ربی له روی دارایی و راگه‌یاندن و سیاسی به قورسایی و سه‌نگێكی گه‌وره‌وه هاتنه ناو پروَسه‌كه‌وه. سه‌رئه‌نجام لیستی العراقیه كه به لیستی سونه‌كان ناسراوه توانی به قوستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و سوود وه‌رگرتن له ململانی و ناكوكی و دابه‌شبوونی نێوان لایه‌ن و هێزه شیعه‌كان له پروَسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كاندا به ده‌سته‌به‌ر كردنی 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست به‌ینی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه به‌گوێره‌ی به‌ندی (76) ده‌ستوری هه‌میشه‌ی مافی پێكهێنانی حكومه‌تیان هه‌یه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ململانێه‌كی زوَر توند له نیوان هه‌ردو پێكهاته‌ی شیعه و سونه به تایبه‌ت هه‌ردو لیستی ده‌وله‌تی یاسا‌و لیستی العراقیه بو كنتروَڵكردنی ده‌سه‌لات و به‌تایبه‌ت پوستی سه‌روَك وه‌زێران ده‌ستیپیكردوه و تا ئاستیك كه هه‌ر یه‌كیكیان له پیناوی گه‌یشتن به ده‌سه‌لات و پاشه‌كشه كردن به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر، هه‌ره‌شه‌ی هه‌لگێرسانی شه‌ری تایفی و كیشانه‌وه‌ی له پرسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، ده‌وَڵه‌تانی هه‌ریمیش به تایبه‌ت هه‌ردو جه‌مسه‌ری سعودیه- ئێران له‌م مانور و گه‌مه سیاسیاندا به گوێره‌ی سیاسه‌ت و ئه‌جنده‌ی خویان هه‌ریه‌ك به شێوازێكی جیاواز پشتگیری له یه‌كیك له‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كه‌وه لیستی العراقیه هه‌لمه‌تێكی گه‌وره‌ی سیاسی و دیبلوماسی بو گفت‌وگو كردن له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێناوی كوَكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پیویست بو پێكهینانی حكومه‌تی ئاینده به‌ریوه‌ی ده‌بات. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه سه‌ره‌رای تێروانین و بوَچووون و هه‌ڵوێستی شوفینیانه‌ی هه‌ندێك پێكهاتی ناو لیستی العراقیه هه‌مبه‌ر هه‌ریمی كوردستان به‌ڵام ئێستا به ئاراسته كردنی گوتارێكی نه‌رمتر و گوَڕینی هه‌ڵوستیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكیش بیت هه‌وڵی راكیشانی پالپشتی هێزه كوردیه‌كان به‌لایی خودیدا ئه‌ده‌ن. به‌هه‌مان ئاراسته‌ش ئه‌م لیسته له هه‌وڵ بزاڤ دایه به ئاراسته كردنی گوتاریكی عروبی و بانگشه‌كردنی نه‌هیشتنی به‌شبه‌شی تایفی، درز و ناكوكی بخاته ناو هێزه عه‌ره‌به شیعه‌كان و به‌راكیشانی به‌شیكیان به لای خوی‌دا شانس و ده‌رفه‌تی پێكهینانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پوَستی سه‌روَك وه‌زیران گرنتی بكات. لێره‌دا پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا به راستی لیستی العراقیه و ئه‌یاد عه‌لاوی شانسی وه‌رگرنتی پوَستی سه‌روَك وه‌زیرانیان هه‌یه؟ ئایا عه‌ره‌به شیعه‌كان وابه‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پوَستی سه‌روَك وه‌زیران بو لایه‌نی عه‌ره‌بی سونه ده‌بن؟ یاخود به واتایه‌كی تر ئایا ناكوكی و ململانێیه‌كانی ناو هیزو لایه‌نه‌كانی شیعه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایفه‌كه‌ی خویان هه‌نگاو بنین؟ به خویندنه‌وه‌یه‌كی كورتی روداو پیشهاته سیاسیه‌كان ده‌رده‌كه‌وی كه سه‌ره‌رای ناكوكی و جیاوازی زوری نێوان پارت و هێزه و لایه‌نه شیعه‌كان وململانی توندی نیوانیان به‌ڵام له‌به‌ر كوَمه‌لێك فاكته‌ر و هوَكاری گرنگ هه‌رگیز له‌م قوناغه‌دا ده‌ستبه‌رداری پوستی سه‌روك وه‌زیران نابن:
1- پێكهاته‌ی عه‌ربی شیعه باگراوه‌ندی مێژوویی عێراقیان له‌به‌رچاوه. له‌و روانگه‌یه‌وه كه له‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق سالی 1921 درست بووه به‌هوَی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه لایه‌نی شیعه هه‌مبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا په‌یره‌وه‌ی كرد رێگه‌ی بوَ به‌ده‌سه‌ڵاتداربوونی عه‌ره‌بی سونه و وه‌رگرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات خوشكرد و دواتریش عه‌ره‌بی سونه به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ك به قورخكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنیادنانی ده‌سه‌ڵاتیكی دیكتاتوری و شمولی و تاكره‌و به ته‌واوه‌تی عه‌ره‌بی شیعه په‌راویزكرد. و ئه‌م پیكهاته‌یه روبه‌روی سته‌م و چه‌وساندنی زوری تایفی هات. بوَیه ئه‌م باگراوه‌نده میژوییه وای كردوه رێی تێناچی یاخود مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ناكرێت لایه‌نی شیعه له‌م قوناغه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه هیشتا سیستمی دیموكراسی لاواز‌و له‌رزوك و ناجیگیره و ئه‌گه‌ری پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی لێده‌كریت. به دووباره‌كردنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌ده‌ستی خوَیان جارێكی دیكه عه‌ره‌بی سونی بگه‌هینه لوتكه‌ی ده‌سه‌لات.
2- پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه زوَرینه‌ی گه‌لی عێراق پێك ده‌هێنن و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و لیستی نیشتمانی نزیكه‌ی نێوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه. بویه به‌مافێكی سروشتی و ئیستحقاقیكی هه‌ڵبژاردنی خویان ده‌زانن كه پوَستی سه‌روَك وه‌زیرانیان هه‌بێت.
3- هیزو لایه‌نه شیعه‌كان سه‌ره‌رای جیاوازی و ناكوَكی زوَری نێوانیان له‌روی تێروانین بوَچوون و كار‌و ئه‌جنده‌یان به‌ڵام هه‌مویان پابه‌ندن به بڕیاری مه‌رجه‌عی باڵای خوَیان كه عه‌لی سیستانیه و ناتوانن له بڕیاره‌كانی ده‌ربچن. بوَیه ئه‌گه‌ر هاتو ناكوَكی و ململانی نیوانیان بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كه‌یان داببنین و هه‌ندێكیان له پێناوی لاوازكردنی ركه‌به‌ره‌كانیان هه‌وڵی به‌ستنی هاوپێمانی له‌گه‌ڵ لیستی العیراقه بده‌ن بی گومان ئه‌وكات به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه‌بی یاخود ئاشكرا مه‌رجه‌عه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ناومالی شیعه و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ت.
4- هه‌روه‌ها خالێكی تری كرنگ كه بی گومان گاریكه‌ری هه‌یه له سه‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كانی عیراق و مه‌سه‌له‌ی دروستكردنه حكومه‌تی ئاینده روَڵی ده‌وڵه‌تانی هه‌ریمی به‌تایبه‌ت ئیرانه. كه پیگه‌و نفوزیكی گه‌وره‌ی له عیراقدا هه‌یه و پالپشتی گه‌وره‌ی هێزو لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق ده‌كه‌ت. له به‌رامبه‌ردا ئه‌و هیزو لایه‌نه شیعانه‌ی كه له ئێرانه‌وه نزیكن كارتیكی گرنگن بو ململانی كردن له‌گه‌ل ئه‌مریكا و جه‌سه‌ری عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خوی له عیراقدا. هه‌موی ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن كه ئێران له پیناوی به هێز كردنی پێگه‌و ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی شیعه‌و و وه‌رگرتنی پله و پوسته هه‌ستیاره‌كان به تایبه‌ت پوستی سه‌روك وه‌زیران و هه‌روه‌ها لاوازكردنی ده‌سه‌لاتی جه‌مسه‌ره نه‌یارو دژه‌كانی، هه‌ولی یه‌كخستنی عه‌ره‌بی شیعه و نه‌هیشتنی ناكوكیه‌كانی نیوانیات بدات. هه‌وله سیاسی و دیبلوماسیه‌كانی ده‌وله‌تی ئێران له دوای راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژارتنه‌كان و بانگهێشكردنی هێزه شیعه‌كان هه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌دا و بو ئه‌م مه‌به‌سه‌ته بووه. له هه‌موی ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه وێرای بونی ناكوكی و ململانی نێوان هیزو لایه‌ن و پارت و ته‌وژومی عه‌ره‌بی شیعه به‌لام له كوتایدا به‌هوی هاوكیشه سیاسیه‌كانی ناوخوی عێراق و هه‌ریمی و گاریگه‌ری هیزه سیاسی و مه‌رجه‌عه‌كانی ئاینی و نادلنیای پروسه‌ی دیموكراسی، به ریكه‌وتنیكی سیاسی نیوانیان وده‌ستنیشانكردنی كه‌سیك بو پوستی سه‌روك وه‌زیران پیكهاته‌ی شیعه ئه‌م ململانیه یه‌كلاده‌كه‌ته‌وه.
*ماموستای كولیژی زانسته سیاسیه‌كان/ زانكوی سه‌لاحه‌ددین
ئه‌جندای ده‌وڵه‌تانی هه‌رَیمی له عێراقدا.
*نه‌وزاد عبدوڵڵا
ئێراق یه‌كیكه له‌و ولاتانه‌ی كه له روَی سیاسی، جیوپولیتێكی، ئابوری و پێكهاته‌ییه‌وه، شوێن و پێگه‌یه‌كی زور گرنگ و هه‌ستیاری له ناو جه‌رگه‌ی روژهه‌لاتی ناوه‌راست داگیر كردوه. هه‌ر بویه‌ش به‌رده‌وام جێگه‌ی سه‌رنج، بایه‌خ و چاوتێبرینی زلهێزه‌كانی جیهان و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی، و گوره‌پانی سه‌ره‌كی، ململانی، كیبركی نیوانیان بووه. وێرای ئه‌وه‌ی كه عێراق ولاتێكی فره ئه‌تنی و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ییه كه قولاییه‌كی هه‌رێمیان هه‌یه. به هه‌مان ئاراسته‌ش له‌روی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان خاوه‌ن یه‌ده‌كێكی ئێگجار زوری نه‌وت و غازه. ئه‌م پێدراوه جیوپولیتیكی و ئابوریه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردوته سه‌ر پێگه‌ی عێراق له هاوكیشه سیاسیه‌كانی هه‌ریمێدا. تا ئاستێك هه‌ر جوره گوران یاخود ئالوگوری له هاوكێشه سیاسیه‌كانی عێراقدا گاریكه‌ری راسته‌وخوی كردوته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرس و مه‌سه‌له و دوسیه‌كانی دیكه‌ی گریدراو په‌یوه‌ست به ده‌وله‌تانی عه‌ربی و هه‌ریمیه‌وه. له‌به رئه‌مه‌ش دوای داڕمانی رژیمی به‌عس له پیناوی به‌هێز كردنی نفوز و ده‌سه‌لاتیان ململانێكی زوَر توند له نێوان هێزه ده‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر شانوی سیاسی عێراق دستیپَكردوه. چه‌قی ئه‌م ململانی و كێبركێیه‌ش خوی له‌نێوان چه‌ند جه‌مسه‌ری نه‌یار و دژبه‌یه‌كی ئێران – سعودیه و ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی، و ئێران- ئه‌مریكادا ده‌بینیته‌وه. دیاره جه‌مسه‌ری سعودیه كه پرانیا ده‌وَڵه‌تانی عه‌ره‌بی له پیشته‌وه‌ن له پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی عێراق نیگه‌رانن و به‌چاوێكی پرمه‌ترسیه‌وه ده‌روانه پیشڤه‌چونه سیاسیه‌كانی. ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه به له‌ناوچونی رژێمی به‌عس هاوكێشه‌ێكی نوی سه‌ری هه‌لداوه كه خوی له بالاده‌ستی و هه‌ژمونی عه‌ره‌بی شیعه‌دا ده‌بینیته‌وه. بی كومان ئه‌م هه‌ڵگشانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شیعه به گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه و مه‌ترسی ل سه‌ر سیستمی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانیان ده‌بینن و ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه ئه‌و كه‌وانه شیعیه‌ی كه ده‌مێكه خویان باسی لێوه ده‌كه‌ن ته‌شه‌نه بكاته نا ولاته‌كانیان و ببیته سه‌رچاوه‌ی ته‌نگژه و قه‌یران بو ده‌سه‌لاتیان. لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی له خودی پروسه‌ی سیاسی و دیموكراسی عێراق نیگه‌رانن چونكه زوربه‌ی ئه‌م ده‌وله‌تانه له ریگه‌ی سیستمێكی دیكتاتوری، تاكره و شمولیه‌وه به‌ریوه‌ی ده‌چن و باوه‌رییان به ئالوگوری ئاشتینه‌ی ده‌سه‌لاتیان نیه. بویه ترسی سه‌ركه‌و تنی پروسه‌ی دیموكراسی و په‌رینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه بو ناوچه‌كه و سه‌ر ئه‌نجامیش له ده‌ستچونی ده‌سه‌لاتیان هه‌یه. به هه‌مان ئاراسته‌ش پیچه‌قاندن و هه‌ژمونی ئیران به سه‌ر ده‌وَڵه‌تی عێراقدا مه‌ترسی و نێگه‌رانێه‌كی راسته‌قینه‌ی دیكه‌ی ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بیه چونكه زوربه‌ی ئه‌م ده‌وله‌تانه هه‌روه‌ك (پیته‌ر گالبریل) ئاماژی پێده‌كات پیان وایه شیعه‌كان نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌بی سونه‌ی له ده‌سه‌لات په‌راویزكردوه. به‌ڵكو ئێراقیش راده‌ستی ئێران دوژمنی میژویان كردووه. له دوای هه‌لبژارتنه‌كانی7 ئاداری 2010 ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی به سه‌نگ قورساییه‌كی گه‌وره‌وه هاتونه‌ته ناو پروَسه‌كه به شیوه‌یه‌كی زور فراوان ده‌ستیان خستوته ناو هاوكێشه سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌ول ئه‌ده‌ن به‌هه‌رشیوه‌یه‌ك بیت ئه‌م جاره باری خواری عه‌ره‌بی سونه راست بكه‌نه‌وه پێگه‌یان له ناو حكومه‌ت و ناوه‌نده گرنگه‌كانی درستكردنی بریاری سیاسی‌دا به‌هێز بكه‌ن و له وێشه‌وه كار بو پراكتیزه‌كردنی ئه‌جنده‌كه‌یان كه بریتیه له به هێز كردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی و زاڵكردنی گوتاری عروبایه‌تی و گه‌رانه‌وه‌ی ناسنامی عه‌ره‌بی بو عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنی سیستمی فیدرالی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوز و پێگه‌ی ئێران بكه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش له هه‌ندی خالدا له گه‌ل ئه‌م هه‌ولانه‌ی ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی هاوهه‌ڵویسته. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، جه‌مسه‌ریكی دیكه‌ی به‌هێز كه خوی له ته‌وه‌ری ئێران‌دا ده‌بینیته‌وه له‌دوای 2003 به‌شیوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ستی له هاوكیشه سیاسیه‌كانی عێراق و چونیه‌تی ئاراسته‌كردنیاندا هه‌یه و له هه‌ولدایه له ریكه‌ی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه له گه‌لێدان كار بو لاوازكردنی پێگه‌ی جه‌مسه‌ره نه‌یاره‌كانی، درستبونی حكومه‌تێكی دوست و گرنتی كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكات. ئه‌م جه‌مسه‌ره، ئێراقی كردوته ناوه‌ندێَكی گرنگی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی. بی گومان توند بون و چربونه‌وه‌ی ئه‌م ململانیانه‌ش هاوكاته له گه‌ل نزیكبونوه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، و به گوێره‌ی تێروانین و بوچونی زوربه‌ی چاودێرانی سیاسی هه‌ر له ئیستاوه ده‌وڵه‌ته‌كانی هه‌رێمی هه‌ولی جیگرتنه‌وه‌ی رولی ئه‌مریكا له دوای كشانه‌وه‌ی له عێراق ئه‌ده‌ن. له‌م چوارچیه‌وه‌یدا (پیته‌ر هارلنك) ئه‌ندامی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پسپور له كاروباری روژهه‌لاتی ناوه‌راست ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ت كه هه‌ردوجه‌مسه‌ری سعودیه – ئیران هاوكات له‌گه‌ل نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مرییكا، ململانێكانیان له سه‌رگوره‌پان و شانوی سیاسی عێراق چركردوته‌وه و له دوای پاشه‌كشێكردنی ئه‌م هێزه‌كانه‌ش، ئه‌م ولاته ده‌بیته سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ململانی نیوانیان. كه بێگومان هه‌موَی ئه‌مانه‌ش كارێگه‌ری نێگه‌تیڤی گردوه و ده‌بی سه‌ر به‌ره‌وپیشچونی پروَسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراقدا. ته‌نانه‌ت گاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م ململانیه‌ش له دوای هه‌لبژارتنه‌كانی 2010 له سه‌ر هاوكیشه سیاسیه‌كان و شیوازی هاوپیمانیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی پێكهێنان حكه‌مه‌تی ئاینده زور به زه‌قی ده‌ركه‌وتوه و به ته‌واوه‌تی پروسه‌كه كه‌وتوته ژیر گاریگه‌ری ئه‌جندای ده‌وله‌تانی هه‌ریمیه‌وه. خالی مه‌ترسیداری ئه‌م ململانیه‌ش سه‌باره‌ت هه‌ریمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر درستبونی حكومه‌تی داهاتوی عێراق ده‌رئه‌نجامی ته‌وافقیكی سیاسی ده‌وله‌تانی بیت. بی گومان ئه‌مه له سه‌ر حسابی كورد و ماڤه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌بیت. چونكه به دریژایی میژوی سه‌ده‌ی بیسته‌م، مه‌سه‌له كورد و دژایه‌تی كردنی ماڤه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی تاكه خالی هاوبه‌ش و به‌یه‌ك گه‌یاندنی ده‌وله‌تانی هه‌رێمی بووه.
*ماموَستای كولێژی زانسته سیاسیه‌كان/ زانكوَی سه‌لاحه‌ددین
Nawzad_81@yahoo. com
