
رژێمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئیران له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره تاوان و هیرشه سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیران و کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، رۆژی یه‌ک شه‌ممه 9/5/2010 له زیندانی ئه‌وین فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی و مه‌هدی ئیسلامیانی که هه‌موو هه‌ڵسوراوی سیاسی بوون، به بیانوی "دژی شۆرش و دژ به خودا" له سێداره دا.
له کاتێکدا که به هۆی نه‌بوونی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌کان له ئیران‌دا، خه‌ڵکی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌دا که ده‌مێک ساڵه له ووڵاتانی پێشکه‌وتووتردا به‌ده‌ستهاتوون، ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتێکی بێووچان، ئه‌مرۆ ئه‌م رژێمه دڕنده و کۆنه‌په‌رسته بۆ به‌رگرتن به‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه ئازادیخوازه‌ی ئیران و کوردستان، ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تیکی قێزه‌ون و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ناکام، هه‌ر له هه‌وڵدان بۆ به‌رێخستن و داسه‌پاندنی که‌شی ترس و تۆقاندن و کوشتن و هه‌ڵخستنی په‌تی له سێداره‌دان و زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردن.
سزای له سێداره‌دان یه‌کێک له قیزهونترینی ئه‌و تاوانان و ئامرازه سه‌رکوتگه‌ر و خهفهکهرانهیه که ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی و خه‌ڵک به‌گشتی، له لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه ده‌ستی پێوه‌گیراوه و به کاردهبرێت. له‌و ناوچانه‌شدا که سه‌ره‌رای جێبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌ت و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ناتوانن به ئاشکرا و بێ په‌رده و به یاسایی و به‌فه‌رمی ئه‌م سزایه له به‌رامبه‌ر نه‌یاران و هه‌ڵسواروانی سیاسی و ئازادیخوازان و پێشکهتنخوازان و نوێخوازان و رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر له ده‌سه‌ڵتدا به‌کاربه‌رن، ئه‌وا سزای له سێداره‌دان به‌شێوازێکی تر به‌کارده‌برێت که ئه‌ویش ته‌قینه‌وه و زیندانه نهێنیه‌کان و رفاندن به رۆژی رووناک و تیرۆرکردن و کوشتنیش له تاریکی شه‌ودا. که دواترین نمونه‌ی تاوانی له‌م جۆره تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌رێمی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردیه‌کانه که بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی و ئازادی ده‌که‌ن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکو له عیراق و هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، جه‌ماوه‌ری به ته‌نگ هاتوو له‌م تاوان و پێشێلکاریانه ده‌ستی داوه‌ته ناره‌زایه‌تی و خه‌باتێکی مه‌ده‌نیانه له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ئه‌و حیزبانه‌ی که ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌ی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن و ریگرن له‌به‌رده‌م جێبهجێبوونیاندا و خوازیاری کۆتایهێنانن به‌م تاوان و پێشێلکاریانه‌ی ئازادی و مافی مرۆڤ له ناوچه‌که‌دا.
ئێمه وه‌ک سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان، وه‌ک به‌شێک له‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه، به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌نجامدانی سزای له سێداره‌دان و ئه‌م تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیانه ده‌که‌ین که له لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئیران و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره کوردی و ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دژ به خه‌ڵک و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوسه‌ران و رۆژنامه نووسان و ره‌خنه‌گران ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و رۆشنبیران و رۆژنامه‌وان و لایه‌نگرانی ئازادی راده‌ربرین و مافی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ین، با هه‌موو پێکه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باتمان یه‌کگرتووتر و به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ریتر بکه‌ین، له پێناو کۆتیهێنان به‌م پێشێلکاریانه و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران که سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکه‌ن و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌سمی بناسن.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
10/5/2010
