ریفۆرم لە پرسگەوە بۆ دەسەڵات... !!! ھێمن لە سوید.

پرسگا، دەرگای تەنھا زانکۆ نیە یاخود ھەردەزگایەکی دەوڵەت، بەڵکو ڕوە ھەرەبەرچاوەکەی پێشکەوتنی ھەروڵاتێکە. لەوێدا کەسانی بێگانە یەکەم سەرچاوەی زانیاری لەسەر سیستەمی ئەو وڵاتەی دەست دەکەوێت. زۆر سەیرە لەو بێ ئاگاییەی دەسەڵاتی کوردستان بۆپێشکەوتن لەو بوارە ھەستیارەدا کە سیمای شارستانی وڵات بە دەرەوە دەناسێت.  

زانکۆ ڕەمزی شارستانیە بەڵام زۆر ناشارستاناننە مامەڵەی لەگەڵ کراوە ھەر لە سەرەتای ڕزگارکردنی کوردستان تاوەکو کوشتنی قوتابی زەردەشت، ... با بەیەکەوە بزانین چۆن؟

١. پارێزەرانی پرسگاکانی زانکۆ پێکھاتوە لەو کەسە بەستەزمانو بێ پیشەو بڕوانامەی زانکۆییانە کە ھیچ شارەزاییەکیان لەبواری ئاسایشی دا نیە تەنانەت یەک کۆرسیان نەبینیوە لەبواری ئیداریو ئاسایشیدا. بەتایبەتی زانکۆی سەڵاحەدیین لەگەڵ گشت ڕێزم خەڵکی چاکیان تێدایە، بەڵام تەنھا بۆ بەدەست ھێنانی کار لەوێدا ھەن. زۆربەیان خوێندەواریشیان نیە، سەیرە نەخوێنداوار ژیانی خوێندەوار بپارێزێت ئەمە لە گشت بازگەو پرسگاکانی کوردستان بەرچاودەکەوێت!!! کەجی لایەنی کەم دەبێت لەو جۆرە پرسگانە دا کەسی بەتوانا ھەبتی چی لەڕوی جەستەیی یان خوێندەواریدا وە دەبێت لانی کەم بەھۆی ئەپێشکەوتنەی کوردستان لە ٢ زمان زیاتر بزانێت، بەڵکو بتوانێت لەمیوانەکانمان تێبگات کە سەردانی زانکۆ دەکەن نەوک نەتوانن پسولەکانیشیان بخوێننەوە.

٢. کاروباری مامۆستایانی زانکۆ لەسەر ئاستی پارتەسیاسیەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوە کە لە ھیچ سیستەمێکی دونیا شتی وانیە.

٣. دامەزراندنی ھەر مامۆستایەك یان زەمالەی دراسی لەدەرەوەی کوردستان وە کورسی ماستەرو دکتۆرا لە سەر ئاستی بە پارتی بوون دابەش دەکرێت. دیسان ئەوەش بێ ڕێزیە لەبەرامبەر زانست و فیربوون.

ئەمەو چەندین کەلێنی ئیداریو بەڕیوەبردن لەو دەزگا ھەستیارەدا لە نێو کۆبونەوەکانی پارتدا بڕیاری لەسەردراوە یاخود پلانڕێژ کراوە. ئاخۆ دەبێت چی زانستو مەعریفەیەك و پیرۆزیەك لەو زانکۆیانەدا مابێت،

لەوڵاتانی دونیا حکومەتەکان زانکۆکان بەڕێوەیان دەبەن و پلانیان بۆ دادەنێن لە پێشھاتەکان ئاگاداریان دەکەنەوە، بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا پێچەوانەیە، پرسیارلێرەدا ئەوەیە کێ بەرپرسیارە لەو پەیوەندیە پێچەوانەیە؟ بیگومان خەڵکی بڕیاربەدەست لەوبوارەدا. بۆیە کاتی ئەوە ھاتوە ڕیفۆرمی فراوان بکرێت ھەر لە پرسگاو بازگە ئەمنیەکانی شار تا سەرەوەی دەسەڵاتی سیایسی و حکومەتو بڕێوەبردن. خۆ تۆ چەندین دەرجوی کۆلێژی پۆلیس و سەربازیت ھەیە کە ھەڵگری بڕوانامەی زانکۆیین لە بواری زانستی ئەمنی و سەربازی بۆ نابینرێن لەوێدا. ئەو کاتە نەخەڵکیش تۆشی تۆقان و دڵەڕاوکێ دەبێت وە نە حکومەتیش ئەوەندە گیرۆدەی کەیسێ کوشتنی قوتابی سەردەشت عوسمان دەبێت.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 179 guests and no members online