شوێن: شاره‌که‌ی بارانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێنج هه‌زار گوڵاڵه سووره له کوردستانێکی گه‌مارۆدراو له هه‌موو لایه‌که‌وه.
کات: نه‌وه‌ده‌کان، کاتی گرانیه‌که و شه‌ڕه ماڵ وێرانیه‌که‌ی کورد.
له‌و کاته ناسکه‌دا وویستان گه‌لی کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن به کیلۆیه‌ک گۆشتی خێر، ته‌نانه‌ت ئابڕووی خێریشتان برد. باسیی دابه‌ش کردنی خێره‌که ناکه‌م... به‌جێ ئه‌هێڵم بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست
چونکه ئه‌وان باش ئه‌زانن چۆن خێره‌که دابه‌ش کراوه له‌لایه‌ن ئێوه‌ی یه‌کگرتوووه.
پرسیاره‌که‌ی من که ئه‌مه‌وێ له یه‌کگرتووی ئیسلامی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان کوشتوه بۆ ئایینی ئیسلام و بازرگانه‌کانی ئیسلام، بیکه‌م ئه‌وه‌یه:
ئیوه له دابه‌شکردنی گۆشتی خێردا نه‌تان توانی به‌عداله‌ت دابه‌شی بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.. ئیستا چۆن ئه‌توانن له حوکم کردنا به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو خه‌ڵک بکه‌ن. هه‌موومان ئه‌زانین له خێر کردنا نابێ جیاوازی هه‌بێ له نێوان خه‌ڵکدا.
له 1991 به‌دواوه کاتێ گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئێراق بوو خه‌ڵک ته‌واو باری خراپ بوو به‌ڵام ئێوه به‌ناوی ئیسلام به لێشاو دۆلارتان بۆ ئه‌هات له نه‌وه‌کانی قوڕه‌یشه‌وه (ال ا لسعود) له سعودیه‌وه به سه‌ر که‌س وکاری خۆتاندا به ناوی ئیسلامه‌وه دابه‌شتان ئه‌کرد. خه‌ڵکی هه‌ژارو داماویش زه‌قه‌ی چاویان ئه‌هات. نانی ڕۆژانه‌یان نه‌بوو بیخۆن به‌ڵام ئێوه به هایلاڤ ئه‌ژیان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه بازرگانی نیه پێمان ناڵێن چی یه؟
باسیی گه‌نده‌ڵی ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن حوکمه‌ت گه‌نده‌ڵه. بۆ وه‌زیره‌که‌تان گه‌نده‌ڵ نه‌بوو (وه‌زیری داد) هه‌رچی که‌س وکاری خۆی وژنه‌که‌ی بوونه خاوه‌نی سه‌رمایه وخانوو زه‌وی زار، منداڵه‌کانی له زانکۆ وقوتابخانه ئه‌هلیه‌کاندا ئه‌یان خوێند و ئه‌خوێنن زۆرن ئه‌وانه‌ی که ئه‌یناسن کاتی خۆی نان نه‌بوو بیخوا له ئێران، به‌ڵام له ساییه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه ملیۆنێر وه هه‌تا ئه‌مرێ موچه‌ی وه‌زیری خۆی وه‌رئه‌گرێ.. ئه‌ی ئه‌مه چی یه؟ ئه‌مه گه‌نده‌ڵی پێ ناڵێن؟
نازانین هه‌رچی سه‌ر ئه‌هێنین و سه‌ر ئه‌به‌ین تێ ناگه‌یین ئێوه له کوێوه هاتوون نه له خه‌باتی چه‌کداری له شاخ نه له شاره‌کاندا نه‌له قوتابخانه‌و زانکۆکان‌دا نه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی 1991دا نه له هیچ شوێنێکی ئه‌م کوردستانه دا نه‌مان بیستی بوو شتێک هه‌یه ناوی یه‌کگرتووی ئیسلامی بێت خه‌باتی کردبێ. له پڕ نازانین له چ کونێکه‌وه په‌یدا بوون بۆ گیانی گه‌لی کوردی سته‌مدیده. هه‌ر وه‌کو ڤایروس که‌وتونه‌ته گیانی ئه‌و میلله‌ته و ڕۆشنبیرانی له ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلامدا به فیتی سعودیه قیبله‌ی نا ئیسلام و نا عه‌داله‌ت.
با بێینه سه‌رباسیی خیانه‌ت کردن له نه‌ته‌وه‌و نیشتمان. بوونه‌ته هاوسه‌نگه‌ری نه‌وه‌کانی ئه‌تاتورک و قوڕه‌یش دژی گه‌لی کورد.. ئێوه ئه‌فیونی گه‌لانن، ئێوه بازرگانی به ئاینی ئیسلامه‌وه ئه‌که‌ن بڕۆن واز بێنن به‌رۆکی میلله‌ت وڕۆشنبیرانی به‌رده‌ن.. ئێوه بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌ر ده‌م پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی ودیموکراتیدا له کوردستاندا. گه‌ل خۆی باش ئه‌زانێ ڕێگای ڕاست کامه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه بهێڵن.
خوای گه‌وره به (کن فیکون) نێک هه‌رچیه‌کی بووێت ئه‌یکات.. له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاریمان بۆ ئێوه ئه‌ی بازرگانه‌کانی ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره پێویستی به هیچ حزبێکی ئسلامی نیه شتی بۆ بکات یان نوێنه‌رایه‌تی بۆ بکات.. ئێوه ته‌نها بازرگانی به ئاینی ئیسلامه‌وه ئه‌که‌ن. ئه‌ی ڤایروسه‌کانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
