به س بێ گه مه ی ئێوه ش به هه ستوو سۆزی خه ڵکی هه ژارو و کڵۆلی ئه م میلله ته وه (ده سه ڵاتی کوردی که می پێنه کردوون... ) . هە ر ئێوەی ڕۆژنامه‌نوس بوون به ناووی ئازادیی ڕا ده ر برین و دیموکراتی له توێی ڕۆژنامه و گۆڤار‌و... .. سایته کاندا یه کگرتووی ئیسلامیتان به کاڵ‌و کوڵاوی ده رخواردی ئه م خه ڵکه دا. هه ر ئێوەبوون له دیمانه و چاووپێکه‌وتنه کاندا یه کگرتووی ئیسلامیتان به میانڕەوو مرۆڤدۆست ونەتەوەیی بەهەمووان ناساند. هەرئێوەبوون لە بەرخاتری چوون بۆ سمێڵی گەندەڵەکان ئەوەندەی نەماییە ڕیشی میللەتێک بخەنە بانی.
هەرئێوەبوون شەڕی دژبە گەندەڵی و ناعەدالەتی دەسەڵات (کە جێی شانازییەو شەرح هەڵناگرێ) واسەرمەستی کردبوون پڕوپاگەندەتان بۆ ئیسلامی سیاسی گه‌ڕوگێچه‌ڵ بە ڕەوائەزانی و جوانکاریتان بۆڕووی ناشیرینیان ئەکرد هەر وەک هەنگوینتان لەدارا دۆزیبێتەوە، خۆشحاڵ بوون دەنگی ناشازیان تێکەڵ بە ناڕەزایی یەکان بێت.
هەرئێوەبوون خەتەری ئیسلامی جاهیلتان لەبیرخەڵک بردەوەو لە ئێمەتان کردبوون بەرووناکبیرانی ئیسلامی.
هه‌روەک نەزانن کویرەمەلایەک، زانایەکی ئایینی، رۆشنبیر یکی ئیسلا می، تێرۆرێک هەموویان لەیەک سەرچاوەوە مەڵاشوویان هەڵدراوەتەوە لەکۆتایدا یەک لێکدانەوەو یەک ئامانجیان هەیە، ئەمانەڕێژەی نەگۆڕن، گەرچی هەڵگری ناوەجیاکانیش بن.
بەئێوە ناکرێ ئەو گەمەسیاسی یە ناشیرینەی ماوەیەکە ئیسلامی میانڕەو (وەک ئێوە گووتەنی) پیادەی دەکات ئەوانە نەخشەی ئاغاکانیان لەسعوودییەوتورکیاوئێران لەژێر عەباومێزەرو ڕیشەکانیاند ا پاراستووە، ئێستاکەش چاکەتوپانتۆڵیشی هاتۆتەسەر.
لەچەند هەفتەی ڕابووردوودابەئاشکراو بەبەرچاووی هەمووانەوە دیتمان ئەم جاهیلانە بەچ شێوەیەک دەڕشانەوە بە سەر سایت وڕۆژنامەکاندا، چۆن چاوەروانی دەرچوونیان دەکرد لە تا‌قیکردنەوەی ئەمجارەشیان.
با ئه‌مجاره‌ش ره‌دووی نه‌خشه‌وپلانی ئیسلامی سیاسی نه‌که‌ووین، تێرۆری لاووی ئازاد‌و بێباک له‌مردن وبێمنه‌ت له‌ده‌سه‌ڵات کاکه سه‌رده‌شت گه‌لێک شتی له پشته‌وه‌یه‌و له ئاینده‌شدا شتی تریش به دوای خۆدا دێنێ هه‌وڵدانه: به‌پله‌یی یه‌که‌م بۆکپکردنی ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی جه‌ندهه‌فته‌یه‌ک له‌مه و به‌ر دژ به فه‌توای ئیسلامیه‌کان له ئارادابوو، باش حاڵی بوون که فشاریی عه‌قڵانه‌ی پر هه‌ڵوێستی به‌کۆمه‌ڵی ڕۆشنبیران وه‌ڵام و به‌دواداچوون بۆ کرداری جاهیلانه ی ئه‌وان وهاوبه‌شه‌کانیان ده‌کات.
دووه‌م: دروستکردنی فه‌وزایه‌ک پڕ له ئاژاوه و ناسه‌قامگیرو د‌وودڵی لای هه‌مووان.
سێیه‌م: ده‌سته‌ڕه‌شه‌کان زۆر به‌هوشیارانه شوێن و که‌ساییه‌ته‌کان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یکه‌نه قوربانی بۆ پێکانی ئامانجه پیسه‌کانیان له‌وانه ئاسایشی هه‌رێم (که هه‌مووان به‌رپرسیارین له پاراستنی) که پارتی به‌شی زۆری به‌رده‌که‌وێ له هه‌ولێر، جێی خۆیه‌تی و هیچ هه‌ڵه‌نی یه خه‌ڵک به گوومانه‌وه بڕوانێته ئه‌و دۆخه.
ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت کاکه سه‌رده‌شت چه‌ندبابه‌تێکی نووسینی له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵات بڵاوکردۆته‌وه به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. گوومان له‌وه‌دانی یه کاکه سه‌رده‌شت ئێستاش نه‌بووایه هه‌ر تێرورده‌کرا به ده‌ستی بنه‌ماڵه، به‌ڵام دڵنیام بۆیه‌که‌م جاره راست ده‌ڵێن و ده‌ستی ئه‌وانی تیانی یه، مێژووی پڕله کووشتن و درۆیان وای لێکردوون که‌س بڕوایان پێ نه‌کات.
له کۆتایدا شه‌هیدکردنی کاکه سه‌رده‌شت ڕێکه‌وتنێکی پێش وه‌خته‌یه‌و ئاماده‌کاری بۆکراوه‌و له خۆڕا نه‌هاتۆته گۆرێ، ئاشکراو روونه ئیسلامی سیاسی بکه‌ره‌که‌یه‌تی و هاندان و هێنانی خه‌ڵکی بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان و پرووپاگانده و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و گه‌وره‌کردنی به‌ده‌ستی لایه‌نێکی تره و مڕاهنه‌یی سیاسی به خوێنی گه‌شێوه ده‌کرێ، مێژووی کوردان شاییه‌تی ده‌ده‌ن و شه‌رحی گه‌ره‌ک نی یه.
ڕه‌وا
16. 05. 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
