هه‌لدانه‌وه‌ی لاپه‌ره ره‌شه‌كانی میژووی كورد جگه له ئازاردانی ویژدان و تازه كردنه‌وه‌ی برینه كۆنه‌كان هیچی تری به دواوه نیه بۆ كورد دلنیام ئه‌وانه‌ی تالی ئه‌م رۆژگاره ره‌شانه ده‌چێژن به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به‌شیك بوونه له نه‌هامه‌تیه‌كانی و له رابوردو به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری سه‌رده‌م ره‌وتی تیكوشانیان تیكه‌ل به هه‌ندێ كرده‌وه‌ی له‌م جۆره بوه، گیرانه‌وه‌ی میژوو بابه‌تیكی زۆر هه‌ستیارو ئه‌ركیكی قورسه جا هه‌رجۆره میژوویه‌ك بێت پیویسته راستگۆیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و به‌لگه‌وه باس له هۆكارو كاره‌كته‌ره‌كان و ئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌ین و هه‌ول بده‌ین نه‌خزێینه‌نێو گیژاوی لابه‌لاو راستیه‌كان نه‌شیوینین، من وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی سوپای دوو ئه‌و رۆژه به رۆژێكی ره‌ش بۆ كورد وه‌سف ده‌كه‌م و بۆ پارتیش ته‌نها به‌رگری كردن له خۆی و بۆ برایانی په‌كه‌كه‌ش ره نگه سه‌ركردایه‌تی خۆیان بزانن ناحه‌قیه‌كه له‌لای خۆیان بوو هه‌روه‌ك چۆن له كۆنفرانسی دوای گیرانی رێبه‌ری په‌كه‌كه عبدالله ئوج ئالان كه سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌ستای و په‌نجه‌ی تاوان و خه‌تایان بۆ سه‌ركردایه‌تی خۆیان درێژكرد به‌هه‌رحال تازه هه‌لدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره میژووانه ته‌نها ئاخ هه‌لكیشانه به‌لام ئه‌وه‌ی من ده‌م ویست باسی كه‌م ته‌نها راست كردنه‌وه‌ی هه‌له‌یه‌كه جا به ئه‌نقه‌ست بیت یاخود به نه‌زانی، له‌م رۆژانه بابه‌تیكم له سایتی كوردستان پوست به‌رچاو كه‌وت كه باسی لایه‌نیكی كاره‌ساتی ئه‌و رۆژه ده‌كات كه به‌ریزێك وه‌ك خۆی ده‌لێت كارمه‌ندیكی ئاسایش بووه له‌ورۆژه به‌شدار اسماعیل كه ئه‌وكات پێشمه‌رگه‌یه‌كی سوپای دوو بوو به خۆی و چه‌ند چه‌كداریك هیرشیان كردوته سه‌ر ئاسایشی هه‌ولیرو چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌كی په‌كه‌كه كه زیندانی بوون به هێز بردویانن پاشانیش ته‌رمه‌كانیان له دوای ناوچه‌ی پیشه‌سازی فره‌داون وه ئه‌و كارمه‌نده به‌ریزه داوا ده‌كات ئه‌و وه‌ك شایه‌د حالیك شایه‌دی بدات له‌م كرده‌وه‌یه دژی به‌شدار، من به‌لامه‌وه گرینگ نیه ئایا به‌شدار به‌شداری كردوه یاخود نا چونكه شه‌ره‌كه كرا‌و هه‌ردوولاش تیدا زه‌ره‌ر مه‌ند بوون وپۆلێك پێشمه‌رگه بونه قوربانی بریاری چه‌وتی سه‌ركرده‌كانیان، به‌لام ئه‌وه‌ی لای من جیگای سه‌رنجه به‌شدار له‌م رۆژه‌دا كه‌س له ئێمه له هه‌ولیر نه‌یبینیوه تا درنگانی ئیواره كه بینیمان له شقلاوه ده‌گه‌رایه‌وه كاتیك پرسیم ووتی له دوێنێ وه سه‌فه‌رم كردبوو بۆ شقلاوه تا دره‌نگ هه‌رئاگادار نه‌بوو له شه‌ره‌كه و كاتیكیش كه هاته‌وه هه‌ولیر هیچ ته‌قه‌و شه‌ر نه‌مابوو، جا نازانم بۆچی باسی به‌شداریك ده‌كات كه بێ ئاگابووه له رووداوه‌كه وده‌وری ئه‌و هه‌موو خه‌لكه باس ناكریت له شه‌ره‌كه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و له شه‌ره‌كه‌شدابوایه دلنیام به‌م شێوه‌یه ده‌وری نه‌ده‌بوو كه ئه‌و به‌رێزه باسی لێوه ده‌كات، ئیتر باسی لاپه‌ره ره‌شه‌كانی میژوو چ تام و چێژیك به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشیت به تایبه‌تیش كه به شێواوی و دور له‌راستی گیرانه‌ویان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
