ئاوڕ له‌مێژوو سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی گری كوێره‌كانی ڕوداوه‌كانه، لێره‌وه هه‌نگاوه‌كان تیژ ڕه‌و ده‌بن و ده‌رگا داخراوه‌كان ده‌كرێنه‌وه، مێژوو به ڕووداوه‌كانیه‌وه شته شاراوه‌كان ده‌رده‌خا، ئاینی مه‌سیحیه‌ت (ئه‌و مه‌سیحیه‌ته‌ی كه بۆلس دایمه‌زراندو پاشان له كۆنگره‌ی نیقیه بڕیاری له‌سه‌ر دراو په‌سه‌ند كرا)كه هه‌میشه بۆته پاشخانی هزری ومیكانیكی هێزێكی گه‌وره‌ی دڕنده‌و تۆقێنه‌رو خۆی له قاوغی چڵه زه‌یتونێكدا پیشان ده‌داو سه‌رسه‌ریه‌كان (له‌دنیای ئیسلامدا)پی ی سه‌رسام ده‌بن..
بۆیه نه‌ك به‌وردی به‌ڵكو ئه‌گه‌ر سه‌ر پی یانه‌ش سه‌رنجێكی ئینجیله‌كان بده‌ین ئه‌وا یه‌ك راست شۆك ده‌بین وسه‌رمان گێژ ده‌خوا!! ئه‌ی هاوار كه‌ی ئه‌مه ئاینی خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌ییه؟ باشه بۆشوێنكه‌وتوانی مه‌سیحیه‌ت شه‌وورۆژ ده‌هۆڵ ده‌كوتن و ده‌ڵێن ئاینی ئێمه ئاینی مه‌حه‌ببه‌ته و ئیسلامیش ئاینی كوشتن وبڕین و شمشێره؟ئایا ئه‌وان نابینان تائینجیله‌كان بخوێننه‌وه‌و بزانن چ توند‌و تیژیه‌كی تێدایه؟
ئه‌وان هه‌رئه‌وه‌نده فێربوون و ده‌ڵێن: مَنْ لَطَمَكَ عَلَى خَدِّكَ الأَيْمَنِ فَحَوِّلْ لَهُ الآخَرَ أَيْضًا. (ئینجیلی مه‌تتی به‌شی 5ئایه‌تی 39)واته هه‌ركه‌سێك زلله‌یه‌كی له‌لای راستی رومه‌تی دایت، تۆ لای چه‌پیشی ببده‌ری با زلله‌یه‌كی دیكه‌ت لێبدات ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها نمونه‌ی دیكه.
له كاتێكدا ئاینی مه‌سیحیه‌ت ئاینی شمشێرو سه‌ربڕین و سوتاندن و نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كیه.. نه‌حیساب بۆ به‌رامبه‌ر ده‌كات و نه رای كه‌سیش قه‌بوڵ ده‌كات.. ئه‌و كاته خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی ده‌تگرێته‌وه ئه‌گه‌ر هیچ حیسابێك بۆ عه‌قڵ و مه‌نتیق نه‌كه‌یت و خودای تاك و ته‌نها بكه‌یت به‌سی خودا و وه‌كوو مه‌ڕیكی گێژ ببیته شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت.. به‌هه‌ر حال بابێنه‌وه سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كیمان.. له‌و چوار ئینجیله‌ی كه‌له‌لایه‌ن مه‌سیحیه‌كانه‌وه به‌ئینجیلی راست ودروست داده‌نرێن و گوایه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مه‌سیح هاتوون، شتی وای تێدایه پیاو دو چاری سه‌رسوڕمان ده‌بی، باسی شمشێر باسی سه‌ربڕین باسی سوتاندن باسی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و ته‌فره‌قه له‌نێوان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان.. ئێستاش بابێن وسه‌رنجێكی هه‌ردوو ئینجیلی مه‌تتی و لۆقا بده‌ین وبزانین چ توندوتیژیه‌ك له‌نێو ئه‌و دوو ئینجیلانه‌دا هه‌یه:
1- له ئینجیلی مه‌تتی به‌شی 10 ئایه‌تی 34 دا هاتووه: «لاَ تَظُنُّوا أَنِّي جِئْتُ لأُلْقِيَ سَلاَمًا عَلَى الأَرْضِ. مَا جِئْتُ لأُلْقِيَ سَلاَمًا بَلْ سَيْفًا)) واته عیسای مه‌سیح ده‌ڵی ( (واتێمه‌گه‌ن من هاتووم تا ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوكه‌مه‌وه.. به‌ڵكوو من هاتووم تا شمشێر بڵاوكه‌مه‌وه))به‌ڵی خوێنه‌را نی به‌ڕێز ئائه‌وه‌یه ئینجیلی خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی.. بڕۆن قورئان هه‌ر له سوره‌ی فاتیحه بخوێننه‌وه تا ده‌گاته كۆتاییی قورئان كه سوره‌ی الناسه بزانن وشه‌ی شمشێرتان به‌رچاو ده‌كه‌وی!؟
ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌ركاتێك ره‌خنه له مه‌سیحیه‌كان ده‌گریت وپێیان ده‌ڵێی به‌تایبه‌تی ئه‌و (نه‌خوێنده‌وارانه‌ی لای خۆمان كه‌بۆبه‌رژه‌وه‌ندی و پاره بوونه‌ته مه‌سیحیی): براینه مه‌سیحیه‌ت ئاوایه‌و ئاوایه.. ئه‌وا هیچییان پێنیه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده فێربوونه كه‌بڵێن ئێمه پیرۆزتان ده‌كه‌ین!! ئاخر پێمناڵێن به چی پیرۆزمان ده‌كه‌ن به‌و شمشێره‌ی كه له‌ئینجیله‌كه‌تان داهه‌یه!؟
هه‌مان ئایه‌ت له ئینجیلی لۆقادا هاتووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیكه.. كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌و ئینجیلانه ده‌ستنوسی مرۆڤن وله‌لایه‌ن خوداوه نه‌هاتوون.. كه‌ئه‌مه‌یه:
( َأَتَظُنُّونَ أَنِّي جِئْتُ لأُعْطِيَ سَلاَمًا عَلَى الأَرْضِ؟ كَّلاَّ، أَقُولُ لَكُمْ: بَلِ انْقِسَامًا)). ئینجیلی لۆقا به‌شی 10 ئایه‌تی 51 واته ( (ئایا ئێوه واتێده‌گه‌ن من هاتووم تا ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوكه‌مه.. نه‌خێر من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه هاتووم تا دوو به‌ره‌كی و ته‌فره‌قه له‌نێوانتان بڵاوكه‌مه‌وه)).
به‌ڵی له جیاتی ئه‌وه‌ی ئینجیل ته‌باییو یه‌كڕیزی و برایه‌تی له‌نێوان مرۆڤه‌كان بڵاوكاته‌وه دووبه‌ره‌كی و ته‌فره قه بڵاو ده‌كاته‌وه!!!!
2- هه‌ر له‌ئینجیلی لۆقاوله‌به‌شی 19داوله ئایه‌تی 27 ده‌ڵی: ((أَمَّا أَعْدَائِي، أُولئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِيدُوا أَنْ أَمْلِكَ عَلَيْهِمْ، فَأْتُوا بِهِمْ إِلَى هُنَا وَاذْبَحُوهُمْ قُدَّامِي»)).واته ( (به‌ڵام دوژمنه‌كانم ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وی ده‌سته‌ڵام به‌سه‌ریاندا هه‌بی بڕۆن بیانهێننه ئێره‌و له‌به‌ر پێیه‌كانم سه‌ریان ببرن)
ماشه‌ڵڵا سه‌د ماشه‌ڵڵا له ئاینی خۆشه‌ویستی و ته‌باییی!! هه‌ركه‌سێك بڕوای به عیسای مه‌سیح نه‌بی و نه‌چێته ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و، ئه‌وا عیسای مه‌سیح ده‌ڵێت: برۆن بیانهێنن وله‌به‌ر قاچه‌كانم سه‌ریان ببڕن.. !!
3- هه‌رله ئینجیلی لۆقاو له‌به‌ش12وله‌ئایه‌تی 42 دا هاتووه: :(( جِئْتُ لأُلْقِيَ نَارًا عَلَى الأَرْضِ، فَمَاذَا أُرِيدُ لَوِ اضْطَرَمَت)).
واته ( (من هاتووم تائاگر به‌رده‌مه سه‌ر زه‌وی باشه چیمده‌وی ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه هه‌ڵایسا))
به‌ڵی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئائه‌وه‌یه كتێبی پیرۆز ئه‌و كتێبه‌ی كه مه‌سیحیه‌كان شه‌وورۆژ ده‌قیژێنن و ده‌ڵێن ئاینی ئێمه ئاینی خۆشه‌ویستیه ئاینی ئێمه دژی توند‌و تیژیه! نازانم خۆیان گێلن یان خه‌ڵكانی غه‌یره مه‌سیحی به‌گێل تێده‌گه‌ن!!!!!!!
ئێستاش سی نمونه له ئیرهاب و تۆقاندنی مه‌سیحیه‌كان دێنینه‌وه تابزانن چۆن ئه‌وان به‌كردار ته‌عالیمه‌كانی ئینجیله ته‌حریف كراوه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، وشه به وشه جی به جی ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌میان: له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره.. كوڕێكی موسڵمانی شه‌قڵاوه به‌ناوی (م ب)، كچێكی مه‌سیحی شه‌قڵاوه دێنی.. بێگومان كچه‌كه موسڵمان بوه، بۆیه شوو به (م ب)ده‌كات.. كاتی ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته ماڵی باوكی كچه‌كه شێت وهار ده‌بن و ده‌یانه‌وی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بی زه‌واجه‌كه سه‌ر نه‌گری و كچه‌كه په‌شیمان بكه‌نه‌وه.. به‌ڵام كچه په‌شیمان نابێته‌وه‌و ده‌ڵی تازه من موسڵمان بووم و نه‌ده‌سبه‌رداری ئیسلام ده‌بم و نه‌ده‌سبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌شم ده‌بم واته (م ب)، له‌به‌رئه‌وه ماڵه باوكی كچه‌كه پیلانێكی جه‌هه‌نه‌می به‌پشت به‌ستن به ئایه‌ته پڕ له‌خۆشه‌ویستی ومه‌حه‌به‌ته‌كانی ئینجیله ته‌حریفكراوه‌كان ده‌به‌ستن!!!!!!!!!! و (م ب)داوه‌تی ماڵه‌وه‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باسوڵح بكه‌ین و نه‌بێته فیتنه‌و ئاژاوه!! (م ب)ی داماوو به‌سته‌زمانیش دڵسافانه، به‌بی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ شتێك بكات داوه‌ته‌كه‌یان قه‌بوڵ ده‌كاو ده‌چێته ماڵیان.. له‌كاتی نان خواردندا یه‌كێك له‌براكانی كچه له‌پشته‌وه شتێك ده‌كێشی به‌سه‌ری (م ب)و له هۆش خۆی ده‌چی.. ئینجا سه‌ری ده‌بڕنو جه‌سته‌كه‌شی پارچه پارچه ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ناو گونیه‌و له‌ژێر به‌فری ده‌شارنه‌وه.. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانی خۆت بچیته شه‌قڵاوه‌و راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یت له‌خه‌ڵكی شه‌قڵاوه گوی لێبێت..
دوه‌م: بانگخوازی گه‌وره‌ی ئیسلام دكتۆر (عبدالرحمن السمیط)كه‌ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتر له‌ئه‌فریقیا خه‌ریكی بانگه‌واز بووه‌و هه‌زاره‌ها ئه‌فریقی له‌سه‌رده‌ستی موسڵمان بوونه.. له‌به‌رواری 2/6/2007 بووه میوانی به‌رنامه‌ی (زیاره خاێه)ی كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌و له‌و به‌رنامه‌یه شتی زۆر گرنگی ده‌رباره‌ی رێكخراو‌و ده‌زگا ته‌بشیریه‌كان وروژاند.. كاتی (سامی كلیب)ی پێشكه‌شكارپێیگوت:كه له‌ئه‌فریقیا بووی چ رووداوێك یاخود به‌سه‌رهاتێك زۆر كاری لێتكرد و له‌بیرت ناچی؟
دكتۆر عبدالرحمن له‌وه‌ڵامدا گوتی:ساڵی1983 له ئه‌سیوپیاخۆم له‌وی ئاماده بووم رێكخراوێكی ته‌بشیری مه‌سیحی خواردن وئازووقه‌ی ده‌دا به‌خه‌ڵكی.. كاتێك پیاوێكی موسڵمان به‌خۆیو ماڵومنداڵی هاتن و گوتیان برسیمانه خواردن به‌ئێمه‌ش بده‌ن.. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه خواردن وئازووقه‌كه‌ی دابه‌شده‌كرد كه گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی ئه‌مریكی بوو، زانی پیاوه‌كه موسڵمانه گوتی: خواردنت ناده‌می تانه‌بیته مه‌سیحی!! به‌ڵام پیاوه‌كه موسڵمانه‌كه، كه‌پیشَنوێژی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، گوتی: نه‌خێر نابمه مه‌سیحی.. گه‌نجه ئه‌مریكیه‌كه گوتی:گرفت نیه مه‌به مه‌سیحی ته‌نها به‌درۆ له‌به‌رامبه‌رئه‌و خه‌ڵكه بڵی بومه‌ته مه‌سیحی ووازم له‌ئیسلام هێنا.. به‌ڵام پیاوه ئه‌سیوبیه‌كه گوتی:نه‌خێر نابمه مه‌سیحی و واز له‌دینی خۆم ناهێنم.. گه‌نجه ئه‌مریكیه‌كه‌ش گوتی كه‌واته خواردن بۆ ئێوه نیه.. پیاوه ئه‌سیوپیه‌كه به‌خۆیو ماڵومنداڵی به‌هه‌ناسه ساردی گه‌ڕانه‌وه.. دوای سی مانگ به‌سه‌ردانێك چوومه گونده‌كه‌ی كابرای ئه‌سیوپیی و یه‌كسه‌ر چوومه ماڵه‌كه‌یان.. ئه‌ی خودایه چی ده‌بینم پیاوه‌كه به خۆی‌و ماڵ و منداڵی له برسان مردبون و ببونه ئێسك!!!!!!!
به‌ڵی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئائه‌وه‌یه رووی راسته‌قینه‌ی ده‌زگا ته‌بشیریه‌كان.. كابرا له‌مردنه‌و داوای خۆراك ده‌كا به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ببه مه‌سیحی ئینجا خواردنت ده‌ده‌ینی!!!!!!!
نموونه‌ی سێهه‌م:په‌لاماری ێرب وكرواته مه‌سیحیه‌كان بۆسه‌ر بۆسنه‌و هێرسك له‌م په‌لاماره مه‌سیحیه‌كان ژن ومنداڵ گونج و پیرو په‌ككه‌وته‌یان پێكه‌وه كوشت و ئامۆژگاری ئاینه‌كه‌یان حه‌رف به حه‌رف جێبه‌جێكرد وبه‌دان پێدانانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌سیحیه‌كان زیاترله 100 هه‌زار موسڵمانیان كوشت.. كاتێكیش رادیۆی (بی بی سی)به‌ریتانی له‌ساڵی 1993 ده‌رباره‌ی هۆكاری په‌لاماری ێربه‌كان بۆسه‌ر بۆسنه پرسیاری له (به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی)ێربیاكرد.. به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس له‌وه‌ڵامدا گووتی: ئه‌و په‌لاماره به‌رگری كردنه له ئه‌وروپای مه‌سیحی. !!!!!!!!!!
سه‌رچاوه‌كان:
1-الكتاب المقد‌س _ العهد الجديد الطبعة الرابعة 1992 اتحاد جمعيات الكتاب المقد‌س شويَنى ضاث ئةستةنبؤل 1992
2- كةنالَى ئاسمانى الجزيرة بةرنامةى زيارة خاصة بةروارى 2/6/2007
http://en.wikipedia.org/wiki/Bosnian_War -3
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
