کلیکی ئێره بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که به
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه ده‌رباره‌ی گوتاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا
له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی 29/5/ 2010-ی په‌رله‌مانی كوردستان كه ته‌رخانكرابو بۆ میوانداریی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌جێندای ئه‌و دو گه‌شته‌ی كه به‌م زوانه بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتی توركیا‌و وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی ده‌دا. ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدا رێزی ئه‌و پرنسیپه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانمان گرت كه وه‌ك میوانداریی ته‌ماشای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیمان كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوای هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كمان له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌و سه‌رنجه‌مان لا دروست بو كه ته‌نها به‌شێكی دیاریكراوی گوتاره‌كه ته‌رخان بو بۆ باسكردنی ئه‌و دو گه‌شته، به‌شی زۆری گوتاره‌كه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ئاماژه‌دار بو بۆ پاشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاش شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان. له دۆخێكی ئاوهادا ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد مه‌به‌ست له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و زه‌مینه‌سازی بێت بۆ دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی پایه‌كانی دیموكراسی‌و پێكه‌وه ژیان‌و پاراستنی ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم باس له‌و مه‌ترسیانه بكات كه له‌مڕۆدا روبه‌ڕوی ئاسایش‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه، به‌دیاریكراویش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ئاسایش‌و ژیانی رۆژنامه‌نوسان، چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌ڕێزیان ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ته‌شهیر‌و توندوتیژییه ره‌مزییه ره‌خنه‌بكات كه له‌مڕۆدا له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نزیك له ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن‌و رۆژنامه‌نوسان‌و گروپه مه‌ده‌نییه‌كان، چونكه به‌ڕێزیان به حوكمی پێگه‌ی فه‌رمییان، به حوكمی شوێنی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌شیان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، ته‌نها قسه‌كه‌ر نین به‌ناوی ده‌سه‌ڵات و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌شێت له‌به‌رده‌م سته‌می خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا بن، یان لانی كه‌م دید‌و بۆچونیان پێچه‌وانه‌وه‌ی دید‌و بۆچونی ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌مڕۆی كوردستان بێت. بۆیه هه‌ستمان كرد ئه‌و گوتاره گوزارشتی له‌و فره‌ڕه‌نگی‌و فره ده‌نگییه نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا به‌رقه‌راره، ئه‌و فره‌ییه‌ی كه باڵاترین ئه‌دگاری دیموكراتییه‌و له پێكهاته‌ی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئێمه له فراكسیۆنی گۆڕان هاوڕای به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانین له‌وه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئازادی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی كوردستان دروست ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مو گۆشه‌یه‌كی دنیادا خراپ به‌كارهێنانی ئازادی دیوی دووه‌می خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته، بۆیه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی باس له خراپ به‌كارهێنانی ئازادی ده‌كات باسی له مه‌ترسییه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیش بكردایه، چونكه ئه‌وه ته‌نها هاوڵاتیان نین كه به‌رپرسیارن له‌ئاست پێشێلكردنی یاساكاندا به‌ڵكو داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتیش پشكێكی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رپرسایرێتییه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، به تایبه‌تی له هه‌رێمێكدا كه تا ئێستا ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی حیزبیی ناشه‌فافه‌و بڕێك له بودجه‌ی گشتی هاوڵاتیانیش بۆ داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كاردێت، ئه‌و یاسایه‌ش كه بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا ده‌رچوه‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش له خولی دوه‌مدا ده‌نگی له‌سه‌ر داوه تا ئێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنی عه‌مه‌لییه‌وه، كه به‌بڕوای ئێمه داموده‌زگا ره‌سمییه‌كان به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌میان له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌دا به‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه له فراكسیۆنی گۆڕان پێمان وایه ئه‌ركی دامه‌زراوه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بریتییه له پێڕه‌وكردنی گوتاری ته‌بایی، پێكه‌وه‌ژیان، قبوڵكردنی جیاوازی، پاراستنی ئازادییه‌كان، سه‌لماندنی فره‌یی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێشمه‌رجی دابینكردنی ئاسایشه به مانا سیاسییه به‌رته‌سكه‌كه‌ی. چاوه‌ڕوانین هه‌مو دامه‌زراوه فه‌رمییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه به‌شێك له‌و ململانێ مه‌ده‌نی‌و ئیعلامییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا له ئارادایه، ئه‌و ململانێیه‌ی كه سه‌رباری كه‌موكورتی‌و خه‌وشه‌كانی ئه‌دگارێكی دیموكارتییه‌و هه‌رگیز نابێت دامه‌زاروه فه‌رمییه‌كان ببنه ته‌ره‌فگیر تیایدا، یان بیر له سنورداركردن‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان بكه‌نه‌وه كه به‌ری ره‌نجی قوربانیدان‌و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستانه بێ جیاوازی.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ولێر 29/ 5/ 2010

