بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه ماڵێكی یه‌كگرتوو، زمانێكی یه‌كگرتوو، گوتارێكی یه‌كگرتوو، حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو، هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو... تاد یه‌كگرتوومان هه‌یه، پێویسته هه‌میشه توخمه بنچینهییهكان و ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م شته یهكگرتووانهمان له‌ئارادا بن و ئێمه‌ش (عاقڵانه) بتوانین له په‌یوه‌ندی توندوتۆڵدا به‌یه‌كیانه‌وه ببه‌ستینه‌وه تاوه‌كو له داڕشتنی كۆتاییدا یه‌ك وێنه‌ی مانادار‌و یه‌ك (گشت) ی كامڵ ده‌رك پێبكه‌ین.
ئه‌م وێنانه‌ی له ئێستادا له زه‌ینی ئێمه‌دا دێن و ده‌چن زیاتر له پنته مهرهكهبهكانی (رۆرشاخ) ده‌چن وهه‌ر یه‌ك له ئێمه بۆ خۆی له پرۆسه‌ی مانا به‌خشیندا مانایه‌كی ده‌داتی وناوێكی لی ده‌نی.
له‌م نوسینه‌دا هیچ شتێك بۆ هۆكاره‌كانی ناگێڕینه‌وه، ته‌نها قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر شیكاركارییهكی واقیعیانه‌ی ئه‌م وێنانه‌ن كه ئێستا له‌به‌رچاون وبه‌س. له‌هه‌وڵی دیكه‌ماندا به‌دوای مێژووی گه‌شه‌كردنیاندا ده‌چین.
*وێنه‌ی زمان له زه‌ینی ئێمه‌دا وه‌ك ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه وان كه ده‌مێك ده‌بن به‌مرۆڤ وده‌می به فیل و تاوێكی تر به گاجووت و... تاد به شتێكی تر. تا دێش شكڵ له دوای شكلڕ ده‌گۆڕن و هه‌وڵه‌كانمان له‌و ئاسته‌دا نین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین توخم و ره‌گه‌زه‌كانی زمان له په‌یوه‌ندییه‌كی بونیادیدا به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌ین تا له‌كۆتاییدا وه‌ها ده‌رك بكه‌ین كه به‌ڕاست ئه‌مه زمانه‌و ئه‌وه‌تا یه‌ك رێسا‌و ستاندارو یه‌ك ریتمی هارمۆنی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هێماو فیگه‌ری جیاجیاش ئه‌م تابلۆیه‌ی زمانیان پێكهێناوه.
* وێنه‌ی سیاسه‌تیش له‌زه‌ینماندا به‌و زه‌ویه ده‌چی كه كاكی جوتیار به هه‌وه‌سی خۆی تۆوی داوه‌و هه‌ندی شوێن چڕ‌و هه‌ندێكیش ته‌نك وهه‌ندێكی دیكه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی لی ده‌ركه‌وتوه.
ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی وێنه‌و باكگراوند له تابلۆی گوتاری سیاسی كورددا خراپ حاڵی‌بوون و خراپ ده‌رك پێكردنی هونه‌رو زانستی سیاسیه و له پێش ئه‌وانه‌شدا نه‌بینینی وێنه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندی فیدراسیۆن و بڕگهكانیهتی له‌گه‌لڕ یه‌كتردا بۆ ئه‌وه‌ی دواتر یه‌ك مانای ماقوول بده‌ین به خه‌باتی سیاسی و كاری سیاسیمان.
*وێنه‌ی حكومه‌تیش له تابلۆیه‌كی ئه‌بستراكت ده‌چی كه ماناكه‌ی ته‌نها له زه‌ین و قووڵایی خودی داهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی وئه‌و نه‌بی كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانی تێمان بگه‌یه‌نی و پێمان بڵی كه ئه‌مه وێنه‌ی حكومه‌ته و حكومه‌ته‌كانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه شكڵ و قالب ده‌گرن.
ئه‌وه‌تا له تابلۆكه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دروشمی (گۆڕینی سیستم) ی به‌رز كردۆته‌وه‌و پێیوایه (سیستم) كه له خۆیدا ده‌لالاتی فه‌لسه‌فی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆژی و ئینجا سیاسی هه‌یه هه‌ر به‌م ساناییه ده‌گۆڕی و، كۆمه‌ڵگه‌ش كه چوارچێوه‌ی سه‌ره‌كی وێنه‌ی (په‌روه‌رده) یه له زه‌ینی ئێمه‌دا زۆر به سروشتی وێنه‌كه له خۆی ده‌گری وپه‌سه‌ندی ده‌كا!!. له‌وه ئاگادار نییه كه (حكومه‌ت) یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و (گشت) ێكی كامڵه ده‌بی وه‌ك (بوون) ێكی بزۆز هه‌ست و ده‌ركی پێبكری و له به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمێكی وه‌ها زه‌به‌لاحدا ده‌بی هه‌میشه ده‌سباری له‌گه‌ڵ بگری‌و پارسه‌نگی بۆراستكاتهوه. گۆڕینی سیستم به‌ته‌نها به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناكری، چوون (په‌روه‌رده) كێشه‌یه‌كی نهتهوهییهولهنێو ئه‌م سیستمه‌دا مرۆڤ جارێكی دیكه به‌و مه‌رجانه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وی دروست ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ربۆیه مادامه‌كی (په‌روه‌رده) پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی وكولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وا هه‌میشه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا چجای ئه‌وه‌ی گۆڕانی ریشه‌یی بی ده‌بی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ر هه‌موویان هه‌ر یه‌كه له بواری كار‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی پشكداری له‌م پرۆِسهی گۆڕانه‌دا بكه‌ن. ئه‌مه نه‌كراو تا ئێستاش ناكری.
كوا رۆڵی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده‌دا؟كوا رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و... تاد. ئایا ئه‌مانه هه‌موویان بڕگه‌و ره‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانی حكومه‌ت نین؟.
له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ورتر بڵێین له (زانكۆكان) دا هه‌میشه گۆڕانه مه‌عریفییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن وئه‌گه‌ر هیچ شوێنێك بۆی نه‌بی ده‌ستوه‌ربداته كاروباری زانكۆكان ئه‌وا (زانكۆكان) بۆیان هه‌یه ده‌ست له هه‌موو كاروبار‌و كونج و كه‌له‌به‌رێكی كۆمه‌ڵگه وه‌ر بده‌ن، له‌وێدا ده‌توانین لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی گۆڕان وچیهتییهكهشی بده‌ین.
به‌ڵام چیبكه‌ین وێنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و زانكۆكانمان له دێیه‌كی په‌رته‌وازه ده‌چی كه هه‌ر ماڵه‌ی له‌سه‌ر باخچه‌كه‌ی خۆیه‌تی و سه‌رقاڵی چاندنی ئه‌وه‌یه كه خووی پێوه گرتووه و ناوه ناوه‌ش له‌سه‌ر نۆره ئاوی خۆیان پێكنایه‌ن.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌بی هه‌بی، چوون تا ئێستاش پێناسه‌ی سه‌ره‌كی (په‌روه‌رده) بریتییه له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كولتوور له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر‌و لهنێوهرۆكی پڕۆگرامه‌كان وئاسته مه‌عریفییه‌كانی كاراكته‌ره په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا ده‌بی ئاماده‌یی هه‌بی، به‌ڵام فایده‌ی چی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش ئه‌وه‌نده‌ی به گۆرانی وكۆنسێرت و هێنان وبردنی ده‌نگبێژان و یاد و رێزلێنان و چله‌ی ماتهمینیهكان و (كتێبه‌كانی گیرفان) ه وه خه‌ریكه نیو ئه‌وه‌نده به ئیشكردنی جیددی له‌سه‌ر كلتوور‌و خولانه‌وه له نێو بڕگه‌كانیدا سه‌رقاڵ نییه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له بابه‌ته‌كانی زانست وزانیاری گشتی و ره‌خساندنی كه‌ش و فه‌زای ته‌ندروست وسازكردنی ژینگه‌ی ده‌روونی ساغ و... تاد، ده‌كری ئاماده بی و له داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆگرام و دیزاینی دروستی ژوور‌و تاقیگاو بینایه‌كان و رۆشنبیری ته‌ندروستیشدا رۆڵ ببینن.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانیش له دابینكردنی جوگرافیا‌و شوێنی شیاو بۆ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و بینایه‌و دیسانه‌وه دیزاینی له‌باری گونجاو له‌گه‌ڵ باری ده‌روونی قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی كۆمه‌ڵێك شت كه دواتر باره‌كه له‌سه‌رشانی هه‌مووان سووكتر ده‌كا ئه‌ركی جیددی له‌سه‌ر شانه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م به‌رده گه‌وره‌ی به‌ته‌نها به‌رز كرده‌وه، وه‌لی هیچ یه‌ك له‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ی به خاوه‌نی كێشه‌كه نه‌زانی وله پڕۆژه‌كه‌یدا نهیخوێندنهوه هه‌ر بۆیه كه‌وتۆته ژێر قورسایی به‌رده‌كه‌و خه‌ریكه هه‌ناسه‌ی لی ده‌بڕی.
ئه‌مانه هه‌موویان سه‌ره‌نجام یه‌ك وێنه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ست، هه‌موو هێماكان و فیگه‌ره‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كی تێكهڵوپێكهڵ و نا هاڕمۆنیدا به‌رجه‌سته ده‌بن. بۆیه ده‌رككردنمان بۆ كۆی وێنه‌كه تابلۆیه‌كه ماناكانی به روونی لی ده‌رناكه‌وی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
