سه‌رۆكی هه‌رێم هات و وتاره چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه ئه‌و دێت و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان جیاواز له‌جارانی تر، ئه‌مجاره‌یان هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه ده‌بڕێت و به‌رله‌وه‌ی گه‌شتێكی دبلۆماسی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات، دێت و پرس و را به په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی ده‌كات كه وه‌ك زه‌ڕنه‌قووته ده‌میان كردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی تۆزقاڵێك له‌و یاسایانه‌ی رۆژانه سه‌رقاڵی ده‌ركردنین.
به‌ڵام هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بێت بۆ پێشه‌وه له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا له‌م هه‌رێمه، گه‌ڕانه‌وه بوو دووباره بۆ خاڵی چه‌قین، كه تێیدا حزب هه‌ر حزبه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌هه‌رجۆرێك بێت به‌ده‌ستهێناوه، ئیتر بۆی ره‌وایه هه‌رشتێك ئه‌نجامبدات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنجم راده‌كێشێت له‌و وتاره‌ی به‌ڕێزیان پێشكه‌شی كرد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان، له نامه‌یه‌كی كراوه ده‌چوو بۆ ئه‌ندامه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان به پله‌ی یه‌كه‌م و ئۆپۆزسیۆن به‌پله‌ی دووه‌م، چونكه وتاره‌كه زۆر له‌و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ربڕینانه ده‌چوون كه پێشتر له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی پارتی و له به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بڵاوده‌كرانه‌وه.
بۆیه هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان و پێشكه‌شكردنی وته‌كانی ته‌حه‌دایه‌ك بوو بۆ ئه‌ندامه‌كانی گۆڕان كه ئه‌گه‌ر تاكه ده‌سه‌ڵاتێك هه‌تانبێت و شانازی پێوه بكه‌ن به‌پێی یاسا، ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه كه 25 كورسی به‌رئێوه كه‌وتووه.
هه‌ربۆیه پێشكه‌شكردنی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان به‌هه‌مان نه‌فه‌سی حزبی، ته‌حه‌دایه‌ك بوو بۆ گۆڕان كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆشیاندا رێ‌یان پێ‌نادرێت ئه‌و رێگایه‌ی له سلێمانی گرتیانه‌به‌ر’ له‌هه‌ولێریش خه‌یاڵی دووباره‌كردنه‌وه‌یان هه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
