بێگومان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری گرنگترین پڕۆسه‌یه له‌ژیانی مرۆڤدا به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه، بۆ دروستكردنی ژیانێكی هه‌تاهه‌تایی به‌پێی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازه. پێویسته هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ست نیشانكردنی هاوسه‌ری ژیانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تۆكمه و پته و بگونجێن له‌گه‌ڵ واقیعیه‌تی ژیان بۆ پێكهێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوو. بۆیه ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان هه‌وڵ بده‌ین بۆ هاندانی گه‌نج له‌رووی (ماددی) بۆ پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هانی گه‌نجان بده‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌رووی (ماددییه‌وه) پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان بۆدابین بكات و پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و یان پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ زیاد كردنی ئاره‌زوه‌كانی گه‌نجان، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه و به‌دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان له كاره خراپه و نه‌شیاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاماژه‌ی گرنگی پی كردووه، به‌م هۆیه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاوان كه‌متر بكرێت ئه‌میش به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچانی گه‌نج له‌رێگه‌ی پێك هێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری به‌یه‌ك بگه‌یندرێن و له‌قۆناغێكی تازه‌ی ژیانیان بگوازرێنه‌وه بۆ ناو ژیانێكی دیكه‌ی ئه‌ویش دروستكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریش به‌تایبه‌ت ئافره‌تان به‌وپێیه‌ی بایه‌خدانی گه‌نج به‌باش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و لێكۆلینه‌وه‌ی ورد به‌ژیانی هاوسه‌رێتی زۆر گرنگه، بێجگه‌له‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ژن ناهێنن و توانایی ژن هێنانیان نیه له‌رووی مادی، ئه‌م جۆره مرۆڤانه ته‌نیا بیر له رابواردن و كاره‌نه‌شیاوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكتدا هه‌لێكیان بۆ بره‌خسێت و بیر له تێركردنی حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌ی گه‌نج له داهێنان و تازه‌گه‌ریه‌كان گه‌نج به‌روه هه‌ڵدێر ده‌بات وای لی ده‌كات گه‌نجێكی نامۆ دروست بێت هه‌میشه به‌دوای كاره‌نه‌شیاوه‌كان بێت و گرنگی نه‌دا به‌رێگه‌راسته‌گان و وای لی بی نه‌توانی دان به‌خۆیدا بگری، به‌مه‌ش شیرازه‌ی گۆمه‌ڵگه و خێزان به‌روو داروخان ده‌بات، له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، بۆیه پێویسته هانی گه‌نجان بدرێت به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی دیاری كراوی خۆی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لوتكه‌ی سه‌ركه‌وت و به‌خته‌وه‌ری له‌ژیان چونكه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مه رێگه‌یه‌كه له‌به‌ر ده‌می هه‌موومانه ده‌بێت كوڕان و ژن بێن و كچانیش شوبكه‌ن، ئه‌مه هه‌قیقه‌تێكه و رووبه‌رومان ده‌بێته‌وه، كه‌چی تا زوتر خۆمان له‌م هه‌قیقه‌ته بده‌ین ئه‌وا باشتر بۆمان ده‌شكێته‌وه.
چونكه نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان زۆربینیوه كه گه‌نجان ژیانی هاوسه‌ریان پێك هێناوه له‌دڵه‌وه ئاسوده‌بوونه هه‌م دڵی ئه‌و كچه‌ی خۆش كردوه كه‌ژیانی ها و سه‌ری له‌گه‌ڵ پێك هێناوه هه‌میش كه له‌مالێكی دیكه گواستراوه‌ته‌وه، بۆ مالێكی دیكه ئه‌مه‌ش له‌رووی ده‌رونی گۆرانكاری به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان دێنێت، چونكه ژیان تاقیكردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌یه ئه‌و كۆسپانه‌ی روبه‌روی مرۆڤه‌كان ده‌بنه‌وه زۆرجار چاوه‌روان نه‌كراون بۆیه مرۆڤیش ده‌بێت له‌ژیان چاوه‌روانی شت گه‌لێك بكات كه هێشتان رووی نه‌داون بۆیه پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ری پرۆسه‌یه‌كه كه چاوه‌ران ناكرێت به‌خێرای له‌ده‌رگامان بدات ئه‌گه‌ر خۆمان له‌ده‌رگای نه‌ده‌ین. زۆرجاریش ژیان مرۆڤه‌كان به‌روه هه‌قیقه‌تێك ده‌بات كه وا نیشانی مرۆڤ ئه‌دات سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤ بریتی بوونه له بێزار بوون دابران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
