خۆی له ئه‌صڵا خه‌تای دكتۆر فه‌رهاده، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاتبا، له‌بری نووسین و ته‌رجه‌مه‌كردن و وێران ده‌ركردن، هه‌ر له ئه‌وه‌ڵی عومره‌وه، خه‌ریكی مه‌سه‌له‌ن: فێڵ و جرت و فرت بووایه، ئیتر مه‌لا و مودیر و خه‌زووری وه‌زیره‌كانیش، كه هه‌میشه له شیعره‌كانیا باسیان ئه‌كا، ئه‌وه‌نه قسه‌یان پێ نه‌ده‌گوت، به‌ڵام چونكه خه‌ونی ئه‌م پیاوه له ئه‌ژدانی خه‌ونی هه‌موویان گه‌وره‌تره، بۆیه ئیتر خۆی پێناگیرێ و عه‌ینه‌ن نازانم چی، هه‌ر خه‌ریكی ئه‌م نووسین و مووسینه‌یه‌و مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش سوخت بووه‌و به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ر ئه‌كا، چونكه پێیانوایه عه‌یبه ئه‌گه‌ر له چیرۆكێكدا بۆ نمونه نووسه‌رێك (به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌ڵێم ها.. نووسه‌ر)، باسی سمت بكات، كه‌چی هه‌زار و چوار سه‌دو ئه‌وه‌نه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له قورعانا هاتووه: (وه كه‌واعیبه ئه‌ترابا) یه‌عنی (مه‌مكی حورییه‌كانی به‌هه‌شت، قوتن)، هه‌ر كه‌سیش بڕوا ناكا، بفه‌رموێ ئه‌وه قورعان و ئه‌وه‌ش هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست و حه‌وت ته‌فسیر، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، موئمینین و جه‌لاله‌ین و قورعانه كوردییه‌كه‌ی هه‌ژار موكریانیش ته‌بعه‌ن! ئێستا با یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ر به‌یاننامه ده‌ربكا، قه‌ی چییه‌كا، مه‌گه‌ر ئازادی نییه؟ به‌ڵام هه‌ی هاوار نابێ ئازادیی بۆ دژایه‌تی خه‌ونی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ڕاسته‌قینه و دڵسۆزه‌كانی هه‌و وڵاته‌ی، قۆرخ بكرێ، ئه‌و خه‌ونه ڕه‌نگاڵانه‌ی كه چل و حه‌وت جار له مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی هه‌موو حزبه‌كان، به‌وه‌شیانه‌وه، كه خۆم به دڵمه، گه‌وره‌تره. بۆ ئه‌مه‌شیان ئه‌گه‌ر بڕوا ناكه‌ن، ئه‌توانن له (حه‌مه‌سه‌عید كه‌لاری) بپرسن!! هه‌ركێیش ناپرسێ، كه‌یفی خۆیه‌تی.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، ئه‌و پیاوه‌ی كه:
- له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ركرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانی خۆی خۆشده‌وێ.
- جارێكی تر نازانم كام كێ بوو، له مه‌حكه‌مه‌و ئه‌وانه، شكایه‌تی لێ‌كرد، گوایه له كتێبی سوڵتانه عوسمانییه‌كانیدا، ڕه‌سمی میلاعی و خیلاعی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه‌چی دوایی ده‌ركه‌وت، ئه‌و نازانم كام كێییه، ڕه‌سمی خیلاعی جیانه‌كردووه‌ته‌وه له تابلۆی هونه‌ری.
- بیرم دێ ئه‌وجاره‌ش له‌و گڕه‌ی گه‌رمای گه‌رمیانه‌دا، حیكایه‌ته‌كانی پیرباڵ قه‌ێابی باوكی و یه‌ك دوو جگه‌ر گۆشه‌ی دیكه‌یان سوتان، به‌وه‌ش وتیان سه‌یركه‌ن چۆن ئه‌یگۆڕین!!
- ئێستاش ئه‌وه‌تا، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان، دوای هه‌راوهوریای هه‌نده‌ك مه‌لا، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعر و چیرۆك له گۆڤاری وێران، كه نه شیعر و نه چیرۆكه‌كه‌ش هی ئه‌و په‌ناهه‌نده‌یه نییه، دیسانه‌وه شكایه‌تی لێده‌كه‌ن و ته‌واو چوون ئه‌وانه‌ی ژه‌هری ناچارییان ده‌رخواردی سوكرات دا، ئاوا پێیده‌ڵێن: تۆ گه‌نجه‌كانمان ئه‌ده‌بسز ئه‌كه‌ی!!
بۆیه دڵنیام ئه‌گه‌ر شانزه جاری تریش:
- له زنكۆ فه‌سڵی بكه‌ن.
- (وێران) ی پێ دابخه‌ن.
- كتێبخانه‌كه‌ی به‌سه‌ر قه‌راتی هه‌ولێرێوه بسوتێنن.
- لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مان بیشیداته مه‌حكه‌مه‌ی لاهای..
ئه‌وجار هه‌ر ناسڵه‌مێته‌وه‌و بێخه‌م بێخه‌م وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌كی گوناح، به نێو نیشتمانه‌كه‌ی خۆیدا، دێ و ده‌چێت و ده‌چێ و دێت..
نازانم بۆچی ئه‌م قه‌سیده‌یه، عه‌ینه‌ن له په‌خشانێكی پڕ له مه‌دح و سه‌نا ئه‌چێ، ڕه‌نگه هی ئه‌و خزمایه‌تییه بێت، كه له‌نێوان دكتۆر فه‌رهاد و ئامۆزای بایه‌عه‌كه‌ماندا هه‌یه، به‌ڵام به شه‌ڕه‌فی حه‌موڕابی من له‌به‌ر ئه‌و خزمایه‌تییه ئه‌م قه‌سیده‌یه‌م بۆ ئه‌و نه‌نووسیوه، چونكه په‌یوه‌ندی من و ئه‌و به‌م قه‌ڵه‌مه‌وه‌یه، یان ڕاستتر بڵێم، په‌یوه‌ندی به‌م كێبۆرده حیزه‌وه هه‌یه، كه هه‌موو جارێ به‌هۆیه‌وه پشتم دێته ئێش، یان ڕاستییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ته‌رح و ته‌رزی بیركردنه‌وه‌یه‌وه هه‌یه، كه بێئه‌وه‌ی من ئاگام لێبێت و بێئه‌وه‌ی ئه‌ویش پێویستی پێبێت، پێكمانه‌وه‌ی گرێ داوه.. به‌ڵام:
ئه‌و له هه‌ولێری پایته‌خت، كه قه‌ول وایه بیكه‌نه دوبه‌ی..
منیش لێره، له‌م وێرانه‌یه.. له كفری: كه دوێنێ شه‌و ده دوانزه مه‌ترێكی تر له قه‌یسه‌رییه‌كه‌ی وه‌ستا مه‌حاوی ڕه‌حمه‌تی (خوا عه‌فووی بكا)، ته‌خت و وێران.. داڕما.
(28/4/2010)
arikhayat@yahoo. com
