هه‌موومان ئاگادارین چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی بۆهه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شتی پێكردووه، وێرای چه‌ندین حاله‌تی نه‌خوازراو و نه‌شیاو و ناره‌وا و ناشیرین و ئاژاوه‌گێری و كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌م هه‌ڵمه‌ته كه‌جێگای ئیدانه‌كردن و نه‌عله‌ت لێكردنه، سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو دیارده نه‌خوازراوه به‌ڵام هه‌موومان هیوای ئه‌وه‌مان ده‌خواست كه‌به‌زووترین ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پروپاگه‌نده‌یه كۆتایی بێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له‌هه‌موو خروقات و ته‌زویرێك به‌رێوه‌بچێت، چونكه ئێمه هه‌موومان رابردوویه‌كی تاڵ‌و ناخۆشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ته‌زویراتانه‌ی كه‌له‌مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا روویانداوه كه‌به‌رده‌وام وه‌كو له‌كه‌یه‌كی ره‌ش به‌نێوچاوانی مێژووی ئازادی و دیموكراسی باسی لێوه‌ده‌كرێت، هه‌موومان هیوامان خواست كه‌جارێكیتر ئه‌م دیارده‌یه ناشیاوانه دووباره نه‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3/2010 بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موومان دڵخۆشبوین به‌وه‌ی كه‌هیچ كون و كه‌له‌به‌رێك بۆته‌زویر و ته‌زویركاری نه‌ماوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كرا كه‌هه‌ركه‌سێك ناوی له‌لیستی ده‌نگده‌ران نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ده‌نگ بدات، هه‌موومان ووتمان ئۆخه‌ی ئینشائه‌ڵڵا ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنێك له‌مێژوو تۆمارده‌كه‌ین كه‌ته‌زویر و ته‌زویركاری تێدانیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ئۆخه‌یمان ته‌مه‌نی كورت بوو و نه‌گه‌یشته رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌ك دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆن رێنماییه‌كی تازه‌ی راگه‌یاند كه‌رێگای قیرتاوكراو و بی تاسه‌و خۆشه بۆته‌زویركردن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه‌كرا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه گه‌یه‌ندرا كه‌هه‌ركه‌سێكی عێراقی بیسه‌لمێنێت كه عێراقیه و ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 18 ساڵ و ناوی له‌هیچ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان نه‌هاتبێته‌وه ئه‌وا له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێت ده‌نگبدات!!! من لێره‌وه به‌هه‌موو لیسته‌كانی راده‌گه‌یه‌نم كه‌ئه‌مه رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆته‌زویركردن، بۆنمونه: من له‌وبنكه‌یه‌ی ناوم هاتۆته‌وه ده‌چم له‌وی ده‌نگی خۆم ده‌ده‌م و كه‌هاتمه ده‌ره‌وه په‌نجه‌مۆركراوه‌كه‌م خاوێن ده‌كه‌مه‌وه و ده‌چمه بنكه‌یه‌كی تر ده‌ڵێم له‌هیچ جێگایه‌ك ناوم نه‌هاتۆته‌وه به‌و پێیه‌ش به‌پێی تازه‌ترین رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن كه‌به‌ئێمه‌ش راگه‌یه‌ندراوه ئه‌وكه‌سه مافی هه‌یه ده‌نگبدات، ئه‌مه جێگای سه‌رنج و تێرامانه و هه‌ر بۆنمونه له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی رووداو دا هاتووه كه‌لایه‌نێك له‌هه‌ولێر نزیكه‌ی (60) هه‌زار ناسنامه‌ی ته‌زویری ئاماده‌كردووه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش باشترین نمونه‌ی به‌رچاوه و په‌یوه‌سته به‌و دوا بریاره‌ی كۆمسیۆن كه‌داویه‌تی بۆئه‌وانه‌ی كه‌ناویان نیه و ده‌توانن ده‌نگبده‌ن!!!بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان به‌زووترین كات هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌نه كۆمسیۆن و رای گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆرێگه‌گرتن له‌م هه‌ڵمه‌تی ته‌زیركردنه به‌رنامه بۆدارێژراوه.
سه‌میرهه‌مزه شێخ مه‌موندی / نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
