ئۆباما و وه رچه رخانێکی نوێ

شه یدا بڵباس:  له ڕێو ره سمی وه رگرتنی پۆستی سه رۆکایه تی ئه مریکا، ئۆبامای ڕه شپێستی به ڕه سه ن ئه فریقی و موسوڵمان، به ئاماده یی دوو ملیۆن که س له واشنگتۆنی و پایته خت و نۆسه دملیۆن له که ناڵی ته له فزیۆنه وه له سه یری ته ماشاکردنی ئه و به رنامه نایابه ده گمه نی ده کرد٠  ئه مریکا به وه رگرتنی ده سته ڵاتی پالێوراوی باڵی دیموکراتی ئۆباما سیسته می دیموکراسی ووڵاته که ی به گشت جیهان نیشان دا، له کاتێکدا داڕمانی باری ئابوری و قه یرانی ڕامیاری ده ره کی، به هه ردوو جه نگه نیوه چڵه که ی عێراق و ئه فغانستان له لایه ک و کێشه ی یه کێتی ئه ورپی و خێسه ی روسیا و ڕاچله کینی چین و قه یرانه ئه تۆمیه که ی کۆریای باکور و ئێرانیش له ولاوه٠٠؛به تێکڕای خڕابه رده م ئۆبامای تازه سه رۆک٠ سه رۆک له کاتی سوێندی ئه رکی نیشتمانی، سڵاوی ئاشتی ئاراسته ی جیهانی ئیسلام کرد و خۆی نه ک وه ک سه رکرده ی ووڵاتێک به ڵکو شان و شکۆیه کی جیهانی بۆ چاره سه رسازی کێشه کان و گۆڕانێکی بنه ڕه تی خوێنده وه٠ ئایا ئۆباما گۆرباچۆڤی ئه مریکا یه بۆ ڕیفۆرمیسته کردنی باری ڕامیاری هه ردوو دیوی ناوه کی و ده ره کی؟! ئه گه رنا، ده بێ ئه و خه ڵکه چاوه ڕێی چیتریان له ئۆباما هه بێ!

 که سانێک چ له ئه مریکا و ده ره وه ی، ئۆباما به تاکه هیوای دڵخۆشی بۆ گۆڕانکاریه کی وه رچه رخانه ی جیهانی له چوارچێوه ی سوپه رمانێک داده نێن، خه ڵکانێکیش به گه یشتنی ڕه شپێستکی نائه مریکی ڕه سه ن بۆ پۆستی سه رۆکایه تی و چوونه ناو کۆشکی سپی وه ک چل و چواره مین سه رۆک واده زانن ڕه نگی سپی بۆ ڕه نگی ڕه ش بگۆڕدرێت٠٠ ڕاستیه که شی ئه وه یه که فه رمان و بڕیار له ده سته ڵاتی تاکڕه وی به ده ره له سیسته می دیموکراسی، به ڵکو به کۆی بڕینی چه ندین فڵته ری وه ک ئه نجومه نی پیران و ستراتژی ئاسایشی نه ته وه یی٠٠هتد، دا ده ڕوات تا ده گاته شوێن مه به ست٠٠ هه رچه نده بوێری و لێهاتوویی ئۆباما خۆشی له م ته مه نه به هه ڵگری هه ردوو بڕوانامه ی ماف و یاسا، به پاڵپشتی پارته که ی که دیموکراته و سه ده ستی ده سه ڵاتن له مڕۆی ڕۆڵی کارگێران، ئه وه نده ئاسان نییه که له په یوه ندی نێوده وڵه تی جیهاندا، هه ڵه شه بێت٠ خۆ ڕه شپێست له ووڵاته یه گکرتووه کانی ئه مریکا له هه وڵدانێکی بێوچاندان له زۆر بواری وه رزش و هونه ر و مۆسیقا و سینه ماش ئه وپه ڕی سه رکه وتنیان به ده ستهێناوه٠٠ هه ر سه رکه وتنێکی ڕه شپێستێک له ئه مریکا، بێگومان سه رکه وتنی به سه رکه وتنی ئه مریکا ده خوێندرێته وه و ڕۆڵێکی ئێجگار کاریگه ر به هه ردوو رووی جوان و دزێو ده گێڕن٠ دیاره که باس له ڕه شپێست ده کرێ، یه کسه ر دوو وێنه له مێشکماندا ده زێت، یه که میان ئه وڕه شپێستانه ی که هه میشه له ژێر شاڵاوی مه گه ساتدان، ئه وه یتریشان ئه و ڕه شپێسته بێویژدان و دز و مرۆکوژانه ن٠٠ به ڵام ئه مڕۆ چینێکی ڕۆشنبیری ڕه ش له مه یداندایه٠ ئه و چینه ی به رله په نجاساڵ کۆیله بوو، ئه مڕۆ سه دان دکتۆر و پارێزه ر و ئه ندازیارن٠ هه ر بۆیه ئه گه ر مل سۆر نه یتوانی به ربه ره کانی یارییه جه نگیه کان بکا؛ ئه وا ڕه شپێست توانی سه رکه وتنی ڕامیاری له کۆی په نجا ویلایه ت به کشه شا له پیاوه سپیه که ی قامچی به ده ستی دوێنێ بکات!

 ئۆباما له یه که مین ڕۆژی ده ستبه کاری بڕیاری داخستنی زیندانی گوانتاناموای په سند کرد، که ئه مه هه نگاوێکی ڕاسته قینه ی مرۆڤانه یه٠٠ به ڵام کارکردن له باره ی چۆنێتی ڕووبه ڕووبوونه وه ی له مه ڕجه نگه نیوه چڵه که ی عێراق و ئه فغانستان و چاره سه ری چه کی ناوکی ئێران، ئه مڕۆ بۆته گرفتی جیهانی بۆ پاڵپشتکردنی ترۆر، به تایبه تی که خه ریکه هاوکێشه ی هاوسه نگی باڵه سیاسیه کان له خۆرهه ڵاتی ناویین ده گۆرێ، که له جه نگی23 گازا- ئیسڕائیل و باشوری لوبنان به ده ست حیزبوللاوه ساڵی2006، به ته واوی پێوه دیاربوو٠ تورکیاش له سێگۆشه ی ئیسڕائیل و یه کێتی ئه وروپا و ئه مریکاوه، هه نگاوی فراوانکردنی ڕووچکه ی جیهانی عه ره ب وهه ندێک له ووڵاتانی ده دا، به فرمێسک وه راندنی بۆ کوژراوانی گازا و له ولاشه وه به به کارهێنانی هه مان چه کی قه ده غه کراو دژی کورد، سیاسه تی بانێکه و دوو هه وا ڕه چاو ده کات! له سیاسه تدا دانوسه ندن هاوکێشه یه، جا به هاتنی وه رگرتنی پۆستی سه رۆکایه تی، تۆبڵێی شه ڕی ئێرانی پێنه سپاردرابێت! چونکه ئه مه نه ک هه ر گۆڕانێکی بنه ڕه تی بکا له سیاسه تی نێوده وڵه تی، به ڵکو گه وره تریین ده ستکه وتێکیشه بۆ هه لڕه خسانی ئابوری ئه مریکا٠

 

میوانانی سەر خەت

We have 424 guests and no members online