زمانی Esperanto ئێسپێرانتۆ و به ره و جیهانی ... شه یدا بڵباس

 زمانی ئێسپرانتۆ که زمانی نه ته وه یه کی دیاریکراو نیه، ئه مڕۆ به شێوه ێکی ئاشکرا و به رفراوان له سه رتاسه ری جیهاندا ته شه نه ده کاو بڵاوده بێته وه٠ ئه م زمانه له لایه ن دکتۆری چاو لاکاد زه مانۆڤ که به ڕه گه ز جووله که ی پۆڵه ندا بوو، زه مینه ی ڕێکخست به ئاسانترین و ساده و ساکارترین زمانێک که له وه رگیراوی کۆمه ڵه زمانێکی نه ته وه یی و جیهانیدا وه کو؛ لاتینی و ئینگلیزی و فه ره نسی وئه ڵمانی و روسی و ئیتاڵی و ئیسپانی ٠٠هتد ده گا، خۆشکرد٠ له پاشان بوو به هه وڵێکی سه ختی کۆمه ڵه نوسه ر و به هره مه ند و لێهاتووی بواری زمانه وانی و زمانزان له زۆربه ی ووڵاتان٠

 ئه م زمانه که له ساڵی ١٨٨٧ هه وڵی بۆدراوه، یه که مین کۆنفرانسی له ساڵی ١٩٠٥ له فه ره نسه دا به ست، به به شداری چه ندین پرۆفیسۆری زمانزان له بواری زمانه وانی٠ له ساڵی ٩٥٤ له لایه ن ڕێکخراوی UNESCO دانی پێدانرا که زمانێکی ته واوه بۆ بوون و به کارهێنانی وه ک زمانێکی ئێنته رناسیونالی٠٠ ئه مه خۆی له خۆیدا سه رکه وتنێکی مه زن بوو٠ جاله به ر ئه وه ی زمانی تایبه ت به نه ته وه یه ک نیه؛ به ڵکو زمانی زۆربه یان ده گرێته وه٠٠ ئاسانی گووتن و بیستن و نوسین و خوێندنه وه ی به شێوه ێکی زانستی کاری له سه رکرابوو، هه موارکار بۆ سه پاندن و جێگه ی هه ندێک له و زمانه نه ته وه ییانه ی ئینگیز و فه ره نسی و ئه ڵمانی و روسی ئاسا که له ململانێی شه ره سه پاندنی زمانه که یان وه ک به جیهانیبوون کردنی بوون، یه کلاده کرده وه٠ به ڵام ئه م زمانه له شه ڕی جیهانی بووندا له لایه ک له به ر ئه وه ی زمانی نه ته وه یه ک نه بوو، ئه گه ری ئه م به ده ستهێنانه ی لێده کرا؛ له لاێکیتر له به ر نه بوونی پشتگیری و پاڵپشتێکی به هێز، ئه گه ری له ده سدانی گره وه که ی لێده کرا؛ که له دوایشدا سه لمێندرا که نه ژادپه رستی نه ته وه یی ئینگلیز مه حاڵه ئه م زه مینه ی وا به ئاسانی بۆ به جێبهێڵێت٠

 ئه م زمانه له جیهانی هه نووکه یی زێتر له ٢ میلیۆن خه ڵک ده یزانێت و به کاری ده هێنێت٠ هه رچه نده جێگه ی داخه که زۆربه ی زانکۆکانی جیهان پشتیان تێکرد و، به پێی پێویست پشتگیری ئه م زمانه یان نه کردووه!

زۆربه ی زۆری نوسه ره به ناوبانگه کانی جیهان ئه ندامی به کارای ئه م زمانه بوون و، هه وڵی بێوچانیان بۆ بوونی به زمانی دووه می ئاخاوتن بۆ داوه٠ له١١٥ ووڵاتی جیهاندا به ئاشکرا کاری بۆ ده کرێت٠ شایانی باسه که ئه م زمانه ده ستێکی باڵای هه بوو، بۆ به کاربردنی ناوی ده رمان و زاراوه ی سیاسی و ووشه سازی وه ک یه که ی جیهانی٠ هه ر بۆیه ش تائێستا له بڕه و ناکه وێت و، هه وڵی به ره و پێشه وه چوونی به خێرایی له گڕدایه٠ جیاوازیه کی ئه م زمانه له گه ڵ زمانه کانی دیکه، ئه وه یه که ئه م زمانه زمانی دایکی که س نییه! به ڵکو زمانی زانست و زانیاری و وێژه و پێشکه وتنه٠ له هه مانکاتیشدا گه ره کی جێگه به زمانی ئینگلیزی له ئێنته رناسیونالبوون له ق بکات، که زمانی نه ته وه ێکه٠

 

میوانانی سەر خەت

We have 877 guests and no members online