بۆ ئه‌وه‌نده حه‌ز
له فرمێسکه‌کانم ده‌که‌یت
ده پێم بڵێ بزانم
چ ده‌ریایه‌کی پێ دروست ده‌که‌یت
من و گریان
هاورێی یه‌ک قوتابخانه‌ین
تۆ وه‌ک مامۆستا فێرت کردین
که نه‌توانین بێ یه‌کتر بژین
زۆر ده‌ترسم که رۆژێک بێت
فرمێسک له چاوه‌کانم وشک بێت
ده پێم بڵێ خۆشه‌ویستم
ئه‌وسا کێ بکه‌م به هاورێم
تا خه‌مه‌کانی دڵم لهگۆرنێت
من دڵنیام ئه‌وکات دڵم
به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی تۆ ناگرێت
به‌رگه‌ی جوانیت، له خۆبایت
چاوی ره‌شی وه‌ک کهعبهت ناگرێت
من دلێکم له‌ژێڕ پێت داناوه‌که پره
له سۆز و خۆشه‌ویستی و وه‌فایی
ده‌پێم بڵێ له‌وه زیاتر
من چیم هه‌یه تا بیکه‌م به دیاریی
خۆزگه یه‌ک رۆژ
ده‌رگای دڵت ده‌کرده‌وه
تا ده‌بووم به میوانی
ئه‌وسا هه‌ستت ده‌کرد
که چه‌ند خۆشم ده‌وێ
(ناوت) له‌گه‌ڵ (سلێمانی)
13/4/2007
هه‌ولێر
